سفر
به منداڵی
ته نها ئه وهنده له سفر ده گه یشتم
کا تی نوستن،دایك وباوکم
که گلۆپی ئاساییان دهکوژاندهوه
گلۆپی سفریان هه ڵده کرد
کاتێ چوومه قوتابخانه
له وانه ی ژمێریا ری بوو
فێری ژماره ی سفر بووم
له قۆناغی ئاما دهیی
له وانه ی زیندهوهرزانی
مامۆستا قۆپیه ی لێگرتم
سفری دامێ
له وساتهوه ڕقم له ژمارهی سفربوو
له زانکۆش که وتمه داوی کیژێکی زۆرزان
دڵم دایه و دڵی دامێ
خۆپه رست بوو
منی فرۆشت بۆ یه کی تر
ژینی زه ربی سفر کردم
نه گه یشتین
به هیچ ئه نجا م و ئاکامێ
له سه ر سفر مامه وه
که س دڵی نه دامه وه
،، ،، ،،
ڕۆژگا ر ها تن،ڕۆژگا ر ڕۆین
جا رێ زه نگێکم بۆ هه ڤاڵێکی خۆم لێدا
به بێئه وهی ئاگاداربم، ژما رهیه کم هه ڵه کرد
پێنجه که م لێ بوو به سفر
سفر م له جیا تی لێدا بوو
تۆ به دهنگه ناسکه که ت
بیستۆکی ته له فۆ نت هه ڵگرتوو وتت
ببوره ژما رهکه هه ڵه یه کاکه
منیش ووتم. خه جا ڵه تم
وتت هیچ نیه،قه ینا که
ئه ی نا زدا ری برۆ په یوه ست
له وساتهوه
جگه ره ی گوێچکه ی ته نها ییم
فێره حه شیشی ده نگت بوو
له و سا تهوه سۆزی ده نگت
وا زاخا وی مێشکی ئاودام
خووم پێوه گر ت
هه مووجا ر به دهستی ئه نقه ست
ژمارهکه م هه ڵه دهکرد
هه ندێ جا ر با وکت ده ها ته سه ر ته له فۆ ن
هه ندێ جا ریش براکا نت
ده مگوت ما ڵی قاسم ئاغا ی سرێشمه یه
ده یا ن وو ت نه خێر کا که گیا ن
یا ته له فۆنه که تا ن شه کلی کردوه
یا ژما رهکه ت هه ڵه یه
ئه گه ر تۆش هه ڵتگرتبایه
درێژدادڕیم دهکرد له قسه کا نم
بۆئه وهی زیاتر ئاشنا م بیت
بۆوهی لێت نزیک ببمه وه
تا سا ڕێژکه ی زامه کا نم
تا جا رێکیا ن به ته نیا له ما ڵ بووی ئه تۆ
ئه وهبوو تۆ هه ڵتگرتوو
که وتینه قسه و گفتوگۆ
که واته من
چۆن چۆنی سوپا سگوزاری سفر نا بم
خۆم به قه رزاری ده زا نم
هه تا کو له ژیا ن ما بم
له داها تو
ده بێ ژما ره یه کی پیرۆز بێ له لا م
چونکه گه ر سفر نه بوایه
من هه رگیز تۆم نه ده نا سی
سه رمه ستی سیحری دوو چاوا نت نه ده بووم
ئه ی گوڵ ئه ندا م
چونکه ئه گه ر سفر نه با
ڕێڕهوی دا ها تووی ژینم نه دهگۆڕا
به ڕه به نی ده ما مه وه
لا شه یه کی بێ گیا ن ده بووم
تۆ نه ده بووی به قیبله گام