له‌دواى كۆچى دوايى تۆ
بووم به‌لاوێكى پير
هه‌موو شتێكم له‌ده‌ستدا
جوانى ،سامان، زه‌وى و ئاسمان
ئه‌م كۆچه‌ت ده‌ردێكى دامێ
ده‌ردێكى گران
ئيتر پيشهم بووه به‌گريان
سه‌ر لێ شێواوم دێم ده‌رۆم
نازانم بۆ كوێ هه‌نگاو ده‌نێم
هه‌ر دوو شوێن پێ ده‌زانم
يه‌ك مه‌يخانه و دوو گۆرستان
سه‌يرى ئاسمان ده‌كه‌م
بێ مهيله له‌ئاستم
كه‌س تێناگا له هه‌ستم
سه‌يرى هه‌ر شتێك ده‌كه‌م
رقى لێم ده‌بێته‌وه
ده‌چم بۆ هه‌ر شوێنێك
جيگام نابێته‌وه
كاتێك تۆم هه‌بوو
هه‌موو شتێك جوان بوو له‌لام
به‌لام ئێستا هه‌رچى بوونه
رقم لێيه‌تى
شتێك نييه دڵم پێ خۆش بێت
كه‌سێك نييه جێگاى تۆ بگێتهوه
دڵم هه‌ر چاوه‌رێته
هه‌ستێك هه‌يه ده‌لێت ديتهوه
ده وه‌ره وه من شێتێكى وێلم
له دوورى تۆ
ده وه‌ره وه كوشتمى
ده‌ردى دوورى تۆ
ده‌وه‌ره وه سوێند بێت بهگۆرى تۆ
من كه‌سم خۆش ناوێت جگه له تۆ
بگه‌رێوه توخوا وه‌ره‌وه لام
من بێ تۆ زۆر غه‌ريب و ته‌نيام
هيچ كه‌س نييه دستم بگرێت
جگه له تۆ
ئه‌گه‌ر تۆش نێيتهوه
من هه‌ر به وێلى ده‌مێنمه‌وه له دووريت
به‌لام من وه‌فاى خۆمت پێ نيشان ده‌ده‌م
ئاسوده به له گۆرهكهت به‌لێنت پێده‌ده‌م
گه‌ر تۆش نهگريتهوه
كه‌س ده‌ستى من ناگرێت
مه‌گه‌ر خاك و خۆلى گۆرهكهت
14.4.2012
“محمد عبدالرحمان”