من ئێستا شاژنى وڵاتێكم
بەئازار و غەم ئەمتاجەم خستە سەرى
ئەو عیشقەم.
دوايی چاوەڕوانى و دوايی مردنى خۆزگەكانم
دوايی زەليل بوونى خەونەكانم…
پێش گەڕانەوەت
زام قەهرى دووريتى دەنووسيەوە
عەى و مەى هەموو شەوئ لەسەر مێزى دڵی مردووم
حزوريان هەبوو
تاسەى فريشتەكانيشى دەشكاند
مەست دەبوون بەدلۆپ دڵۆپ ئاورينگى زام!
لەنەخشەى ئۆقيانووسێك عەشقێكى وەريو
چەند جار سنگى تەنيايى بێكۆتاییم و
زەهرى تەرمى حەسرەتى پێدام!
كۆمەڵێ لەعەبەسان ببوون بەدرەختى پڕ لەپەنجە و
بەشوێن باران دەگەڕان
كەچى ئەهريمەن دەبوو بەلەشكرى ئەژديهاكان و
دەرگاى سەراى لەباران دەگرت
تا برينێ لەنيوە شەو رۆح بدات….!
ئاى خودایە………..
چەندە غائیبە عیشق بوون
كاتێ ماسولكەكانى دەكەوێتە پەلە قاژەى بێ ئۆقرەيى
لەئارامى هيجرەت دەكات
بيرم دێ وەك بڵێی دوێنێ بووبێ
هەر دوێنێ بوو زام زانى دەژەنیم و
ئازارەكانم بوو بوون بەپێكى شەڕ و دواى گەوهەرى مرازى
شەوى خەياڵەكانم كەوتبوون
تا بەئاشكرا لەم جەنگەدا بەزمەكانى سەر ڕۆیی
برينداريان بكات
منيش دۆش دامێنم بەديار كانى چاو و
تەسليم بم و تەنيا جەستەيەك بم و بێدڵ و بێهەناو
لەدەم دەرياى خوێنى حەسرەت ديدارت
دانيشم،
ئازيزم
فكر بووە بەئەزموونى نامۆ
ناتوانم بەردى ئەم حوقيقەتە لەناو خانەى
ئەو بێسەر و بەريەدا بجوڵێنم
لەژێر سێبەرى كريستاڵى وجود بونەوەى تۆدا!
جەند سەيرە
زامێك هەميشە دەنگى عیشقەكەى دەبيستێ
بەتامترين لەزةت لەناو بێدەنگىدا
ڕوانينى نيگاى تۆم بۆ لێدەداتەوە
كەهەموو حەرفەكانى ئومێد سەمايان بۆ وڵاتى
دڵ دەكرد……….
ئێستاش تۆفانى ترسە زەبەلاحەكان تاسەى
سەريان تەنيوم!
دەترسم گوناه بێ و وێنەى بووكەڵەیەك دروست بكەم
لەشێوەى تۆ بچێ
هەموو بەيانییەك لەجياتى بڕۆم بپ بەردەم
ئاوێنە
بێم لەبەر دەمتا بووەستم و
ئيزنى نەمرى ئەو ڕۆژەت لێوەگرم
ترسم هەيە لە شرك بچێ!
نا پێم دەوتى ئەمڕۆ من چ دەرگايەك ڕووم تێدەكا
چ زامێك سەرم پێدەگرێ و
چاوە دوو دلەكانم ئاشناى كێ دەبن؟
بؤ نيوەڕۆكەى چ خوانێك لەبەر دەم
زامەكانم دادەخرێ
ترسم هەيە شرك بێ و
ئەگەر نا لێت دەپاڕامەوە تا دوانەفەس
لەگەڵمابي و
لەسەر بنميچى ژوورەكەما نەكەوي و
ورد نەبيت ،
لەگەل كۆ كردنەوەى پارچەشكاوەكانت
دڵۆپ دڵۆپ فرمێسك بۆ گوناهـ دەبارێنم
بۆيە دەترسم گوناهـ بێ و
چاو لێك مەنێ ئەى زام
گوناهـ مەنزڵگاى عەشرە وەك چەند ساڵ ئاگرى
دوورى من و تۆ.
شـــەويار ســـروش