دڵم!
چاوم، ئەبێ لەفرمێسکەکانی
دووریت،
جار جار
لەناو هەڵ دەچێ
ڕۆحی بێ تۆییم
لەگەڵ هاتنی هەر ئێوارەیەکا،
من و یادگارییەکان
بەیەکەوە، دەست لە ملانێ دەکەین، و
فرمێسك ئاوێزانی یەکتری دەکەین
و
ئێستا تۆ و یادگارییەکانت
ئاوێزانی ڕۆحی منن
ئەوە تۆی
ژیانت لەلا جوانتر کردم
ئەی هاوڕێم
ئا تۆ بووی تۆ.
ئەمشەو!
ئەو دڵەی من،
تاسەی دووری تۆ دەکا
تۆ و یادگارییەکانت، کەپڕن لەجوانی و ئەفسووناوی،
دەهێنێ دەبا
نازانێ
سەر بەکام گۆشەی بوونا بکا
جار جار لەناکاو
چاو هەڵدەهینی
و
خۆی دەکا
بەژوورئ بێ تۆییم، و
دڵم پڕ دەبێ
لەتۆ.
ئێستا
کەبێتۆییم پێوە دیارە
لەگەڵ هاتنی هەر ئێوارەکا
دڵم تاسەی بینینی تۆ دەکا
ئەوەی دڵم ئارام دەکا
تەنیا و تەنیا یادگارییەکانمانە
ئێستا یەك بەیەکی
یادگارییەکان
بوون بەبەشێك
لەنیگای تۆ
ئەوەی ژیانی پێبەخشیم
تۆی!
تۆ بووی خەبەرت کردمەوە
لەخەوێکی قولا بووم،
کە تۆ هاتی،
وتت: هاوڕێم ئەوە منم، من
کەسەرم هەڵبڕی
دەستی یەك بەیەکی
جوانییەکانی بوونت گرت بوو
و
من و عیشق و جوانیت ئاشت کردەوە
چرۆ ڕانیەیی