تۆ لەکوێی؟
بۆ کام گۆشەی جەننەت ڕۆیشتی؟
من ئێستا شەوانە بەدیار یادگارییەکانتەوە
گۆرانی عەشقت بۆ دەچرم
چاوم چاوەڕوانی گەرانەوەتە
شەوانە کەشەقام و کوچە و کۆڵانەکانی شار تەی دەکەم،
هەست بەنەنیایی ناکەم و
واهەست دەکەم تۆم هەر لەگەڵەو
بەیەکەوە بیر لەڕووناکی دەکەینەوە
پێم ووتی نا هاوڕێم مەڕۆ
تۆ ووتت دەرۆم تا جەننەت دەدۆزمەوە
ووتم هاوڕێم تەنیام مەکە،
هەمیشە غەمبارانە دەتووت: (دڵخۆشبە.. دڵخۆش.. بەس نییە مردنێک هەیە و تەنیاییت لێئەسەنێت)*
تۆڕۆیشتی و هەر نەگەڕایتەوە و منیشت بەتەنیایی سپارد
من ئێستا دوور چاوەکانی تۆ لەتەنیایی تەنیاترم .
هاوار طیب
*دێڕە شیعرێکی کاک جەمال غەمباری شاعیرە