لەکوێن دوو
باڵی حەسرەتەکانم
پێش ئەوەی
پێیان بفرن
لێیان کردنەوە
لەکوێن لeکوێ؟
ئاخر لەناو سەختی
ئەم جەنگەڵەدا
پاسارییە حەسرەتاکانی من
چۆن بەبێ باڵ
ئەگەنەوە ناوەراستی
بەهەشت و سێوی ژیانتان
بۆ بچنن.
***
مردن
خۆم دەزانم
لە هەر
سوچێکی
ئەم ژوورە
بچوکەی ژیانما
چەندەها جار
بە نهێنی!
مردوم.
***
بۆنی خودا
پێم بڵێ
شووشه‌ی
عهطری خودات
له‌کوێ و
به کامه به‌رد
شکاندوه؟
ئاخر ئه‌من
ئێستاکه
بۆنی تۆ
ده‌که‌م
****
ئامێزی تۆ
له یادمه
سێوێکم دایتێ
به‌هه‌شتت له‌یاد کرد
وه‌لێ تۆ…
ئه‌وه‌ت له‌یاده..؟
سێوی هه‌موو
ڕه‌ز، و باغه‌کانی
خودا‌ش………….
وه‌کو ناو ئامێزی
تۆ ئه‌من
ئارام ناکاته‌وه
****
خەم
بیستومه ئه‌ڵێن
خودا
هه‌موو کاتێک
له گه‌ڵتدایه
ئه‌ی خه‌م
نه‌کا تۆ
خودا بیت
****
بۆنی پاییز
ئه‌م شه‌وو
بۆنی پایز
له نیوه کراوه‌ی
په‌نجه‌ره‌که‌مه‌وه
له‌گه‌ڵ شهمالێک
هاتوو په‌رده‌ی
په‌نجه‌ره‌ی
ژووره‌که‌م یان
هێنایه سه‌ما
ئەفسانە سروش