ئەی هاورێیان نەکەن لۆمەم
کە ئێستا وەختی نیە
هێشتا گولشەن و نێرگزم
بەیادی لایلایەوە مەستبوە
هەوری زستانم گرمەی بەستوە
لەگەل رەشەبا پرسەیان گرتوە
هەیاسەی پشتم رەنگی تێک چوە
سەرەتای سەوداییمە ئازیزەکەم
گلەییم لێمەکە مەلی بۆ واتێک چوە !
هەرچیش بڵیی هیشتا هەر زووە
سارای دلم وەک سەهرا
تۆزی بەستوە
وەرە بنالین بێخەم
نەلێیت شەوە زەنگەو
کوندەپەپوو نوستوە
شەمشەمە کوێرەی بیرەوەریم
لە بەرەبەیاندا سپێدەیی خستوە
روپۆشی من سەربەرزی لادا
لەتاو بێ ئابرویی خەلک هۆشم گرتوە
مەبێژن برژۆلەم بۆ واجوتە
لەترسی ئەمرۆ گرفتارم
لە لیرەی زێردا غەش کراوە ؟
ئەوەی ئەیلێ هیشتا لەدایک نەبوە