ئەی رەشەبا جوانەکەی شارە کەم
ئەمجارە ئاوازێک لە با بێنە بۆمان
با لە بناری گۆیژەوە هەلکاتو
سەرە تەنەکەکانی سەر تەنکیە
ئاوەکانی توییمەلیکو هەوارە بەرزە
بەرز بەر زبفرینێت
با تەنافە جلەکەی دایەگەورەم
بە ژیر چەنە پەلپەلەدارەکەی بە
بەر دەم مزگەوتی حاجیحانەوە
بە ئاوازی سەرە سەتل و
زەرفە نایلۆنەکانی بەر دەم مزگەتی گەورەوە
بە دەنگی پر سۆزی پیاوە ریش سپیەکانی
بن پردەکە جوانترین دیمەن ببەخشێ
ئە ی جوانترین شار
شاری شۆرش گێری وشاری روناکبیرانم
هێندە تامزرۆی رەشاباکەتم
کە دە ئالا لە عەباکەی زمەخانی دراوسێمانو
بەیانیان زوو لەسەردەستەکانی
٦ نانی بازار بەگەرمی رەشەباکە دەیفران
هێندە تامزرۆی سەرچنارو لای ئێوارانیم
رەشەبا بە لورە لور خۆی دەکردە نێو دەرگاو
پەنجەرەی ژورەکەم دایکم
تورە دەبوو لێم وەک ئەوەی
تۆ دلدارم بیت و بە جیرەی دارگاو
جولەی پەردەی ژورەکەم دلداریم لەگەلبکەیت
چٶلەکەکانیش وەک زمان زانێ بە ئاوازەکەت
دەکوتنە جریوە جریوو
کوکوختیەکانی سابونکەران لەبن
گوێسەبانەو بن دالانو ژیرخانی مالان
کو کو کویان بوو تۆ سەیر کە ئەم دیمەنانە
ئەمە چ گوناحێکمان کردبوو
ئەمە چ تاوانێک بوو بێبەس و غەریب کردین
ئای سلێمانیەکەم تۆ بلیی ئیستاش
ئەو ئاوازە مابێت
شەوانە تاکە تاکە ئەستێرەکان
بەر لەخەو جریوەیان بێت
لە ترسی رەشەباکە لێفە
لەچواردەوری پییو سەرمان
توند کرابێت
ئەی رەشەبا بە هێزەکەی شارەکەم تۆ بلێی
ئەو هێزەی جاران هەر مابێت
باجی زبەو دایەگەرەشم هەر مابێت
یاخود مزگەوتی گەورەو شارەکەم لەجیی خۆی
نە گۆردرابێت لەو بەرگەدا مەلکەندیەکەم
سەربانی گلو چاوشارکێیی هاورێکانم
هەر هەمووی وەک خۆیی مابێت
سارا رەشید سلێمانی
١٠/١/٢٠١٢