سارا ڕه‌شید ئه‌فه‌ندی
هۆ ئه‌نفاله به‌دبه‌خته‌کان
ئێوه شاخن
ئاگرن
بهردن
ئاون قه‌ت له بن نایه‌ن
باڵاتان به‌رزه به‌قه‌د باڵای
هه‌موو کوردستان
هۆ ئه‌نفاله چاونه‌ترسه‌کان
ئێوه بوون
ئێوه بوون
بوون به سه‌دان
چیرۆک و ئه‌ندێشه‌و خه‌ونمان
قوربانی سه‌رو جامانه‌ی نهبهردیتان
قوربانی پرچی درێژی کچانتان
دیسان باوه‌ڕمان بوو
ئێوه‌ن ئاڵای هه‌موو کوردستان
ئێوه‌ن ڕێ نیشانده‌ری ڕێگه‌ی بێ کۆتان
ڕێچکهگهری ڕێی خه‌باتمان
له په‌رتووکی ئیلاهی ئیسلام دا
ئه‌نفال ناونرابوو !؟
به‌ڵام کوردبوو به قۆچی قوربان
ووشه‌یه‌کی قورئانی سه‌رده‌می محهمهدتتان
هۆ ئیسلامه به‌عسیه‌کان
وه‌ی لێ له‌ڕۆژی حه‌شرو مهحشرهتان
وه‌یلێ له ئاخیری قیامه‌ت و ده‌ستدرێژیتان
له‌وێ ئێمه باڵا ده‌ست و ئێوه نۆکهرمان
له‌وێ ئێمه په‌ریزاده و ئێوه‌ش له دۆزه‌خ دان
ئه‌ی فیرعه‌ونه به‌عسیه‌کان
ئه‌ی چقڵی به‌رچاوی هه‌موو جیهان
ئه‌وه ئه‌نفاله‌کانن له لووتکه‌ی وسیلة الفظیلـة ( دان )
له‌وێ له‌و په‌ڕی خۆشیدان
هۆ نۆکه‌ره به‌کرێگیراوه‌کان
له‌ش و لاری پڕ گوناحتان
پاککه‌نه‌وه به جامێ ئاوی کوردستان
دڵی پڕ بوغز و قینتان
ڕاچڵهکێنن له به‌رده‌م ویژدان
به‌ناوی کوردستان سوێند بخۆن
مه‌ککه و مه‌دینه‌ش سه‌ری نه‌وی یه له‌به‌رده‌م کوردان
تازه مه‌لوولن ئه‌ی به‌عسیه خائینه‌کان
ته‌نها ووشه‌ی کورد و کوردستان بوو
بوو به چقڵی به‌رچاوتان
دڕکی به‌ر پێتان
ووشه‌ی حه‌ق بوو
بوو به خنکاندنی ڕاستگۆییتان
وویستتان کوردستان بکه‌ن به جێ نزارگهتان
ئه‌ی نازانن ؟ نیشتیمانمان دایکه و
ئاسمانمان باوکمانه
خاک و خۆڵی ئه‌م دهڤهرهشمان
دڵ و جه‌رگمان
ڕووباره‌کانی ئه‌م کوێستانه
شاخوێنبه‌ر و ده‌مارمان
کێ ئه‌توانێ ڕوح له‌گه‌ڵ جه‌سته‌مان
لێک کاته‌وه.
هه‌تا نه‌پرسێ له یه‌زدان
وه‌یلێ وه‌یلێ له ڕۆژی حه‌شرتان
ئێمه‌ین باڵا ده‌ست و ئێوه‌ش نۆکهرمان
هۆ به‌عسیه فیرعه‌ونه‌کان.