یه‌که‌م ڕۆژی خاکه‌لێو یاخود بڵێین نه‌ورۆز ده‌بێت به یه‌که‌م ڕۆژی به‌هار. زۆرێک له نه‌ته‌وه‌کانی کورد، فارس، ئازه‌ریه‌کان وه ئه‌فغانیه‌کان و هه‌ندێ گه‌لانی تریش ئه‌م جه‌ژنه هه‌موو ساڵ یاد ده‌که‌نه‌وه. له سه‌رانسه‌ری کوردستاندا گه‌وره‌و بچووک به ئاهه‌نگ و شایی و زه‌ماوه‌نده‌وه ئه‌یبه‌نه سه‌ر و به کردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆز له‌سه‌ر لوتکه‌ی شاخ و کێو و له شار و دێهاته‌کان یادی پیرۆزی ئه‌که‌نه‌وه. ئێمه‌ی کورد وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌کی مه‌زن له ڕۆژهه‌ڵاتی نا‌ویین به‌سه‌ر چه‌ند ووڵاتێک دابه‌شکراوین و کاریگه‌ری جه‌ژنه‌کان وه‌ک جه‌ژنی نه‌ورۆز له کورده‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌ته‌وه‌کانی تر‌و ئه‌وانیش سالانه هه‌روه‌ک ئێمه هه‌مان جه‌ژن یاد ده‌که‌نه‌وه.
هه‌ر نه‌ته‌وه‌و به‌شێوازی خۆی یادی ئه‌م ڕۆژه ده‌کاته‌وه.
نه‌ورۆز ئه‌فسانه‌ی جۆراوجۆری پێوه به‌نده. هه‌ندێک له نه‌ته‌وه‌کان پێیان وایه ئه‌م ڕۆژه ڕۆژی ئازادی له خۆ ده‌گرێت. که‌وناڕاییه‌کان ده‌ڵێن ڕوحه پاکه‌کان له‌م ڕۆژه‌دا دێنه‌وه سه‌ر زه‌وی و به که‌س و کاریان شاد ده‌بنه‌وه، هه‌ر له‌مڕۆژه‌شدا خواردنی حه‌وتسین دروست ده‌که‌ن و ماڵ و که‌ل و په‌له‌کانیان خاوێن ده‌که‌نه‌وه و جلوبه‌رگی نوێ ده‌که‌نه به‌ر.
هه‌ندێک نه‌ته‌وه‌ی تر ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێن نه‌ورۆز له‌لایه‌ن جه‌مشید شاه پادشای پێشدادییه‌کان داهێندراوه و سه‌رده‌مه‌که‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش چاخی زێڕین. زۆر داب و نه‌ریتی تر هه‌ن په‌یوه‌ندیان به‌م ڕۆژه‌وه هه‌بێت و تا ئێستا ڕوون نیه. ئێرانیه‌کان پێش هاتنی ئیسلام ئه‌م ڕۆژژمێره‌یان به‌کار هێناوه ئه‌میش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی ماد، که 700 ساڵ پێش زایینی له‌لایه‌ن ( دیاکۆ ) دامه‌زراوه. هه‌ندێکیش ده‌ڵێن ئه‌م ڕۆژژمێره هه‌روه‌ک ساڵی کۆچی هه‌تاوی یان ساڵی زاینی ئه‌میش به‌ده‌ر نییه له‌وه‌ی که زه‌رده‌شتی ئاڤێستایی بێت. وه کورد زۆر بۆچوونی جۆراوجۆری له‌سه‌ر ئه‌م ڕۆژه هه‌یه، له هه‌موویان باوتر ئه‌وه‌یه که ئه‌م ڕۆژه واته نه‌ورۆز واتای ڕۆژێکی نوێ ده‌به‌خشێت. له‌م ڕۆژه زۆربه‌ی ئه‌م گه‌لانه‌ی ئه‌م یاده ده‌که‌نه‌وه ئاگر هه‌ڵده‌که‌ن و به‌سه‌ریا پاز ده‌ده‌ن یاخود به چوارده‌وریا ده‌خولێنه‌وه. ئاگر له ئاینی زه‌رده‌شتیه‌کان زۆر به ڕاشکاوی له کتێبی ئا‌ڤێستا نوسراوه که ئاگر ڕه‌مزی زه‌رده‌شتیه‌کانه.
ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت که ئاریه‌کان کاتێک گه‌رمیان و کوێستانیان کردووه، شه‌ش مانگ له گه‌رمیان و شه‌ش مانگ له کوێستان وا ڕێککه‌وتووه که یه‌که‌م ڕۆژی گه‌رمیان یه‌که‌م ڕۆژی خاکه‌لێو یان نه‌ورۆز بێت. بۆیه له‌مڕۆژه‌دا که‌رنه‌ڤاڵیان کردووه و له‌سه‌رماو سۆڵه‌دا ڕزگاریان بووه. کورد له‌مڕۆژه‌دا خۆشی خۆیان به ئاگر یاد کردۆته‌وه خواردنی کورده‌واری و فۆلکلۆری دروستکراوه‌و جلوبه‌رگی ڕه‌نگاوڕه‌نگی کورده‌وارییان کردۆته به‌ر. هه‌تا 13 به‌ده‌ر. واته له ڕۆژی سیانزه‌هه‌مینی نه‌ورۆزدا که‌س له ماڵی خۆیدا نامێنێته‌وه. ئه‌مه‌ش هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه که 13 ژماره‌یه‌کی شوومه هه‌روه‌ک له داب و نه‌ریتی زۆربه‌ی گه‌لانی دونیادا هاتووه. واته ئه‌مڕۆژه به‌ده‌ر له ڕۆژه‌کانی تر دانراوه، ناوی خۆیشی به خۆیه‌وه‌یه.
مامۆستا عه‌بدولره‌حمان زه‌بیحی له وتارێکی به‌ناوی ” با ته‌پوتۆزی ساڵان له نه‌ورۆز بته‌کێنین” ده‌ڵێت : “فیرده‌وسی له شانامه‌دا جێژنی نه‌ورۆز ده‌باته‌وه زه‌مانی جه‌مشیدی جه‌م و ئه‌ڵێ: جه‌مشید که هاته سه‌ر ته‌خت له‌پێشدا ئاسنی نه‌رم کرد و کڵاو و خۆده و زرێ و خه‌فتان و ڕه‌ختی دروست کرد، پاشان له که‌تان و ئاوریشم و که‌ژووموو قوماشی ته‌نی، دوایی خه‌ڵکی فێری خۆشتن و درومان و جل له‌به‌رکردن کرد…؛ فه‌رمانی دا به دێ‌و به خشت و به‌رد و گه‌چ خانوو، حه‌مام، کۆشک، هه‌یوان درووست بکه‌ن؛ زانستی حه‌کیمی داهێنا و که‌شتی دروست کرد. دوای ئه‌وه ته‌ختێکی جه‌واهێربه‌ندی بۆ خۆی ساز کرد، دێ‌و هه‌ڵیانگرت و ده‌یانبرد بۆ ئاسمان. خه‌ڵکی لێی کۆبوونه‌وه و کردیانه جێژن و شایی.”
پاشان درێژه به وتاره‌که‌ی ده‌دا و ده‌ڵێ: “جه‌مشید کێ بووه و له کوێ بووه؟” له وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی خۆی دا ئه‌ڵێت: “فیرده‌وسی به پاشای چواره‌می بنه‌ماڵه‌ی پێشدادی بووه که له قه‌ڵاتی ئێران‌دا یه‌که‌م جار پاشایه‌تیان کردووه، ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئارکیولۆژی (ئاسه‌وارناسی) وا نیشان ئه‌دا که یه‌که‌م بنه‌ماڵه‌ی پاشایانی ماد بوون و به‌م جۆره پێشدادی و میدیا هه‌ردووکیان ده‌بنه یه‌که‌م بنه‌ماڵه که له قه‌ڵاتی ئێرانا پاشایه‌تیان کردووه.”
خوانی حه‌وتسین : له زۆربه‌ی ماڵه‌کاندا سفره‌ی حه‌وت سین ده‌ڕازێته‌وه که ئه‌م شتانه‌ی له سه‌ره:
1. سه‌مه‌نی به مانای ژیانه‌وه‌ی گیاکان
2.سماق بۆ تامی چێشت
3.سێ‌و که زۆرتر سێوی سووره ،نیشانه‌ی بیر و بڕوای باشه
4.سه‌عات یا سکه، سه‌عات بۆ ئاگادار بوونه‌وه له گۆڕینی ساڵ و سکه نیشانه‌ی ده‌وڵه‌تی باشه
5.سه‌وزی به مانای پایه‌دار بوون له ژیاندا
6.سیر یا سرکه بۆ خاوێنی شته‌کان
7.سنجوو که بۆنی گوڵه‌که‌ی سه‌رچاوه‌ی دڵدارییه
هه‌ر وه‌ها بۆ زیاتر رازاندنه‌وه‌ی سفره‌که ئه‌م شتانه‌ش داده‌ندرێن:له سه‌رده‌می ئێستا قوڕئان و پێش ئیسلام کتێبی ئاوێستا داندراوه – ئاوێنه نیشانه‌ی یه‌کڕه‌نگی – مۆم به مانای گه‌وره‌یی ئاور و باشترین یاسا دێت – ماسی نیشانه‌ی زیندوو بوون – شیرینی وه‌ک خورما و کشمیش که داده‌ی ئه‌هوورایین – هێلکه‌ی ره‌نگاو نیشانه‌ی کرده‌وه‌ی باش و…
هه‌ر وه‌ها له سه‌رده‌می کۆندا له زۆربه‌ی شار و گونده‌کان بۆ ماوه‌ی 15رۆژ میری نه‌ورۆزی دروست کراوه که مرۆڤ و کاره‌کانیان به‌م شێوه‌یه بوون:
1. میر
2. وه‌زیر که پیاوێکی قسه خۆش بووه
3. وه‌زیری ده‌ستی راست که ده‌ستووری باش و به جێی به‌م شێوه‌یه راده‌گه‌یاند:
به ده‌ستووری
ئه‌میر، زیندانی بێ تاوان ده‌بێ ئازاد بکرێ – ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی که شه‌ڕ و ئاژاوه له نێوانیاندا هه‌یه، ده‌بێ ئاشت بنه‌وه – ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان ده‌بێ زه‌کات به فه‌قیره‌کان بده‌ن و…
4. وه‌زیری ده‌ستی چه‌پ که ده‌ستووری بێ جێ و رێی راده‌گه‌یاند که به هیچ که‌س جێبه‌جێ نه‌ده‌کران، به‌م شێوه‌یه: به‌یانی ده‌بێ ته‌واوی پیاوان نیوه‌ی سمێڵی خۆیان بتاشن – له‌مڕۆوه تا به‌یانی ده‌بێ، ته‌واوی کوڕانی 13ساڵ بۆ سه‌رێ ژن بێنن و …
5. میرزا که نه‌فه‌رێکی نووسه‌ر ئه‌م کاره‌ی ده‌کرد
6. چه‌ند نه‌فه‌ر خزمه‌تکار
7. گرووپی نیزامی، شمشێر به ده‌ست و جلوبه‌رگی سووریا‌ن له به‌ر ده‌کرد
8. پیاوێکی گۆپاڵ به ده‌ست که ده‌ستووری ئه‌میری راده‌گه‌یاند
9. گرووپی مووزیک ژه‌ن
10. گرووپی سروود و گۆرانی
11. وشکه‌ڕن که جلوبه‌رگی له پێستی ئاژه‌ڵ بۆ دروست ده‌کرا و جگه له ئه‌میر قسه‌ی به هه‌موو که‌سێک ده‌گوت.
ناوی مانگه‌کان له ڕۆژژمێری کوردی به‌م جۆره‌یه:
به‌هار
خاکه‌لێو یاخود نه‌ورۆز، بانه‌مه‌ڕ یاخود گوڵان، جۆزه‌ردان.
هاوین
پووشپه‌ڕ، گه‌لاوێژ، خه‌رمانان
پاییز
ڕه‌زبه‌ر، خه‌زه‌ڵوه‌ر یاخود گه‌ڵاڕێزان، سه‌رماوه‌رز
زستان
به‌فرانبار، ڕێبه‌ندان، ڕه‌شه‌مه.
مانگه‌کانی ڕۆژژمێری ئێرانی که بنه‌ڕه‌تی ئاڤێستاییان هه‌یه :
به‌هار
فرووردین، ئاردیبهشت، خرداد
هاوین
تیر، مرداد، شهریور
پاییز
مهر، ئابان، ئازر
زستان
دی، به‌همه‌ن، ئه‌سفه‌ند
به‌هار هات زه‌رده‌شت سوجده‌ی بۆ هێنا
به تیشکی ئاگری ئه‌شق و ئه‌وین
ئا‌ڤێستا و ئاهوڕاما نه‌فره‌تی له ژێر ده‌سته‌یی گرت
گوڵی نێرگز و گوڵاڵه سووره‌ی
پێشکه‌شی هه‌موو زه‌وی کرد
کانیاوو کارێز به خه‌نده‌و قاقای پێکه‌نین
جۆگه‌ی خۆشه‌ویستیان پڕکرد
کچی جوان جوان حۆری ئاسا
به چوارده‌وری یه‌کدا
جلی ڕه‌نگاوڕه‌نگ شه‌ده‌لار
ده‌سماڵی ئاڵتونی که‌وشی قاپ قاپه‌یی
ڕووی کانیاویان کرد به نه‌ینۆک و
کل و کلچه‌ویان له‌چاو کرد
ڕازابوونه‌وه وه‌کو بووک
کڕو کاڵیش به ده‌م ده‌مه‌ته‌قێوه
مرادخانی و ستارخانیان له‌به‌ر کرد
جارجاریش جامانیان ئه‌دا به‌سه‌رداو
کڵاشی هه‌ورامیان له‌پێ کرد
چه‌ند جوان بوون ئه‌و مه‌نزه‌ره‌یان
ئه‌ڵێن حۆری هه‌یه له‌به‌هه‌شتدا
به‌ڵام گه‌نجانی کوردستانه‌که‌م
هه‌موویان وێنه‌ی حۆری و په‌ری ئاسا
له‌چوارده‌وری گڕی ئاگری سوور
هه‌ڵده‌په‌ڕین ده‌م به‌خه‌نده و پێکه‌نین
خواردنی حه‌وتسین و خوانی خۆش خۆش دروستکرا
هه‌ریه‌ک له‌به‌رده‌م ماڵی خۆیدا
ڕاوه‌ستابوون
تا بێنه‌وه گیانه پاکه‌کانی
ئازیزان و خۆشه‌ویستانیان
هه‌موو به یه‌ک ده‌نگ بڵێن
جه‌ژنه جه‌ژنی کوردستانه
ئه‌مڕۆ نه‌ورۆزی هه‌مووانه.
…
سوود له سه‌رچاوه‌ی جۆراوجۆر وه‌رگیراوه
سارا ڕه‌شید ئه‌فه‌ندی – ئه‌ڵمانیا.