سپێدەیەکی بێ خۆرو هەتاو چۆن دەتوانێت
دەست لەملانی ئێوارەیەکی شاری سلێمانی ببیت
هەر بەرەشەباکەی لای گۆیژەوە لول دەدریت
دادگای لەگەل ئەزمەردا ساز دەکات
لەگەل ناحەزانو نەیارانی سەرچناردا
بەرەو قلیاسان ئاو دەیبات
کەستان بینیوە خۆی لەقەرەی جەجال بات
کەچی ئێستا سلێمانی حوکمی سەربەخۆ داوادەکات
خۆی بەملی ئەسپەشیدا هەلواسیوە
دەلێ هەتا نەگەمە گەنجی سلێمان و
عەرشی ئەژدەهاک ! نەدەم بەئەرزا
واز ناێنم لەم چلە نێرگزەی ئەم بەهارە
دەبی بیدەم لەهێخەی هەموو مالێکی شارەکەم
ئەمجارە بۆ ئەم نەورۆزە گردەکەی یارە دەرازێنمەوە
بەرەو پپرەمەگرون مەشخەلی ئاگر بەرز ئەکەمەوە
کەس تێناگات لەم بەینەیان
تەنانەت خۆشیان لەخۆشیان !
دەست لەملانی یەکن بەرەو روو
بەلام لەپشتی یەک دوژمنی هەرە گەورەی یەکن
ئێوە هەلی بهێنن ئەم مەتەلە
گایەکی سپییە لەبەرگی دوو دەرە
لەنالیش ئەیەن لەبزماریش
ئەی خوایە کییە ئەم حاکمە کەرە
میللەت دوو قۆچی بۆ دروست بوە
نازانی ئەمەیان خواییە یان هی دراوسێ و دەرە
سارا رەشید ئەفەندی
٢/٣/٢٠١١