بۆ دهمو چاوی هیلاك. بێجگه له‌وه‌ی برێكی زۆر له ماگنیسیۆمی تێدایه وه‌چاودێری چه‌وری ده‌كات.له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا كه شیر سروشتیه بێ ماده‌ی كیمیاییه بۆ دهمو چاو شتن خانه مردووه‌كان زیاد ناكات، به‌ره به‌ره چاكیان ئه‌كاته‌وه. وه بۆ چاوێ كه بكزێته‌وه هه‌ندێ شیری گه‌رم به‌لۆكه له‌سه‌ر چاوه‌كانتی دانێ چونكه دژی چاوكزاندنه‌وه‌یه
وه‌رگێرانی له ئه‌لمانیه‌وه بۆ كوردی: سارا ره‌شید ئه‌فه‌ندی
شیر
بۆ دهمو چاوی هیلاك. بێجگه له‌وه‌ی برێكی زۆر له ماگنیسیۆمی تێدایه وه‌چاودێری چه‌وری ده‌كات.له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا كه شیر سروشتیه بێ ماده‌ی كیمیاییه بۆ دهمو چاو شتن خانه مردووه‌كان زیاد ناكات، به‌ره به‌ره چاكیان ئه‌كاته‌وه. وه بۆ چاوێ كه بكزێته‌وه هه‌ندێ شیری گه‌رم به‌لۆكه له‌سه‌ر چاوه‌كانتی دانێ چونكه دژی چاوكزاندنه‌وه‌یه
ماست
بۆ ئه‌و ده‌موچاوانه‌ی كه توشی كرێش هاتون یاخود وشکن یان سور ههلگهراون. چۆنێتی به‌كار هێنانی ماسته‌كه ئه‌بێت تۆزێ ترش بێت وه‌كو كرێم له ده‌موچاوتی بده‌ی بۆماوه‌ی ١٥ خولهك دواتر به ئاوی شله‌تێن بیشۆ دهموچاوهكهت بهبریقهو ساف ئه‌كات به ئه‌بێ هه‌مووكاتێ ئهمهدوبارهبكهیتهوه بهجارێكو دوو جار باش نابێت
کواڕک یان فرۆ
ماسكه‌ی كوارك بۆ ده‌موچاوی قلیشا و زه‌رد ههلگهراو. دیسان وای لێ ده‌كات ده‌ورانی خوێن به‌باشی له‌سه‌ر روی ده‌موچاو ده‌وران بكات به‌تایبه‌تی ئه‌و رۆژانه به‌كاری بهێنه كه قه‌له‌قی توره‌بون به‌سه‌ر روتهوهدیاره بۆ ئه‌وه‌ی تهروپاراوبێتهوه ده‌موچاوت.
Avocados
ئه‌مه‌ش جۆره میوه‌یه‌كه زۆر به‌كارده‌هێنرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وله‌مه‌نده به فیتامین A – D – E
ئه‌م ماسكه‌یه پێی ده‌لێن ماسكه‌ی هێوركه‌ره‌وه بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی توره‌ییان پێوه دیاره یاخود ئه‌و پێستانه‌ی كه روشاون.
زه‌لاته‌ی خه‌یار
ئه‌م زهلاتهیه ده‌وله‌مه‌نده به فیتامین A-C وه له‌هه‌مان كاتدا هه‌مووی ئاوه بۆیه خواردنی ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ده‌موچاو بهتهڕوجوانی بمێنێته‌وه‌و ببێته هۆی زیندوبوونه‌ی خانه‌كان. هه‌روه‌ها دژی چه‌وریشه .
چای ره‌ش
بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی به‌ری چاویان ڕه‌شه، ده‌توانن چای ڕه‌ش بگرنه‌وه‌و تڵپه‌که‌ی بۆ ماوه‌یه‌ک له به‌فرگر بپارێزن دواتر به‌ساردی بیخه‌ره سه‌ر چاوه‌کانت. ئه‌م کرداره ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ک دووباره‌ی بکه‌ره‌وه. بۆ هیلاکی چاو باشه.
هه‌نگوین
هه‌نگوین بۆ تورتبونهوهی ده‌موچاو له‌چرچ بوون ده‌یپارێزێت
وه‌هه‌رچی ماده‌ی ئۆرگانیزمیه پاكیده‌كاته‌وه وه بۆ هه‌زم كردن غه‌رامه‌ی ماده بێكهلكهكان ده‌كات وه‌یارمه‌تی زراو ده‌دات.
سێ‌و
بۆ ئه‌ومادانه به‌كار ده‌هێنرێت كه ئاساری به‌جێماوه له‌سه‌ر ده‌موچاو وهپریشه له‌میوه، بۆیه سێوه‌كه‌ی بخۆ وه توێكله‌كه‌ی له‌ده‌موچاوت و ملت بده‌ی هه‌موو مادهزیان به‌خشه‌كان لاده‌بات.
رۆنی باده‌م
بۆنهرمكردنهوهی پێست بۆ هه‌موجۆره پێستێك ده‌بێت به‌مه‌رجێ حه‌ساسێت پێ نه‌بێت له‌گه‌ل یه‌ك تۆز خوێ یاخود شه‌كر تێكهلبكهو بیده له‌ده‌موچاوت بۆ زیپكه‌ش باشه یاخود كه‌وچكێكی چێشت شه‌ربه‌تی لیمۆ بۆ خوێن جولان باشه چونكه فیتامین سی تێدایه وهزیپكهش به‌شێوه‌یه‌كی باش لاده‌بات.
په‌تاته
په‌تاته بۆ په‌له‌ی ره‌ش له‌سه‌ر پێستی دهموچاوو شوێنی تر. په‌تاته‌كه قاش قاش بكه له‌شوێنی په‌له‌كان دایبنێ ئه‌مه چه‌ند جارێک بۆ ماوه‌ی ده بۆ پانزه خوله‌ک دوباره‌ی بكه‌ره‌وه، بۆنمونه هه‌فته‌ی یه‌ك جار. وه زۆر باشه‌بۆ دهستو نینۆك، ورد ورد بیجنهو بیده له ده‌ستت ئینجا ده‌ستکێشێک بکه‌ره ده‌ستت تا كۆنتاكت بکات له‌گه‌ل نینۆك و پێستی ده‌ستت.