گوڵی ده‌م به‌یان تاوێ له‌په‌نا
هه‌ناسه‌ی شه‌ونم سورهه‌لگه‌ڕێ
له‌ژێر ره‌شماڵی پرچی بادا
خه‌نده بنوینه‌و بدره‌وشێره‌وه
به‌شه‌رابی تنۆکه باران
مه‌ست به‌و به‌عیشوه خۆت بنوینه
سۆفیانه زکر بکه له‌گه‌ل هه‌ور
زۆر به هێواشی ناوی ده‌ریا بهێنه
نهێنێکانی دڵێکی غه‌مگین بپارێزه
له‌سه‌ر دینی سه‌حه‌ر برۆ ورد ورد
هه‌تا له خۆر ئاوابونیكی مه‌یله‌و سور تیئهگهی
تێکه‌ل به ، ره‌وه‌زی ئاسک به‌و
به‌هێمنانه له‌چاویان بڕوانه
شمشاله‌که‌ی ده‌ستی با بڕفێنه
له‌که‌نار زه‌ریایه‌کی قول
رازی دل بهه‌ژێنه به‌ره‌و ناو
شه‌پۆله‌کانی ، دلێ بڕفێنه
ئازایانه به‌ره‌و چیا رابه
له‌گه‌ل که‌ودا ، ئه‌و باقاسبه قاسپ
تۆش به ناز خۆت بنوێنه
نه‌که‌ی فریوت دهن، له‌ده‌ستی
شێر ئاقلانه لهپێشهیدا خۆت ڕابێنه
له‌گه‌ل رێوی ببه به‌هاوڕێ
به‌لام له‌شیوه‌ی مهر خۆت فه‌قیر که
تۆ بمبه‌خشه ، ئامۆژگاری تیشکی
خۆر بۆ قازو قولین له‌شه‌قه‌ی بالیانه
تۆش ئه‌وسا ژیرانه راو بکه‌و
دنیا وه‌ک رۆژێکی وه‌نه‌وشه‌یی ببینه
سارا ره‌شێد ئه‌فه‌ندی
18/05/10 2010