زۆرده‌مێکه پێنوسی ژینم
بهلاپهرهی ویژدانه‌وه نوساوه
جا کێ نالێت ..؟
ئه‌رکی دلم پهیرهوناکات
ئه‌و قه‌له‌مه‌ی سالانێکه
…بۆ لێوه‌کانمم کرێوه
هه‌ر ئه‌و قهلهمهیه
وێنه‌ی ، جه‌سته‌ی
بێ به‌رگم ، دروست ئه‌کات
تال تال پرچی شانه‌م
ئالۆزکاو ، ئه‌کات
مرواری چاوه‌کانم ئه‌خوێنێته‌وه
له‌سه‌ر سنگی
سۆزم ئه‌نوسێته‌وه
به‌و خهندهیهیی له‌سه‌ر لێومه
ته‌نها دوو وشه ئه‌ڵێته‌وه
من خۆم نایلێم
کێ ئازایه دلێرانه بینوسێته‌وه
له‌م قه‌له‌مه ! له‌سه‌ر لێوم
په‌مه‌ییه ! که‌چی
لهلاشهمدا ……!
سورئهدرهوشێتهوه
خۆشههییدنییم
ئه‌ی بۆرهنگی ئالی گرتوه
له‌وه ئه‌چێت
دوو ره‌نگ بنوێنێت
ئه‌ویش تێک چوه
.حه‌یف ..دلم نایا
بیگۆرمهوه ، دیسان
به‌لێوم تاقیکه‌مه‌وه
ئه‌لێم قیروسیای لێ بکه‌م
له‌جێی ئه‌نتیکه دایبنێم
ئه‌گه‌ر ره‌نگی ئه‌مجاره
مه‌یله‌و قاوه‌یی بنوێنێت
ئه‌نجا بهلێومیدا ده‌یهێنمه‌وه
چونکه به‌ختیش یاوه‌رم نیه
جارێکی‌تر گه‌نجم بکاته‌وه
به‌ره‌و دنیای لاویم بباته‌وه
ئیتر بۆچیمه جارێکی‌تر
قه‌له‌می په‌مه‌ی
به‌لێومدا بهێنمه‌وه
وه‌ک جاری جاران بببریقێنمهوه
سارا ره‌شید ئه‌فه‌ندی26/08/2010