سۆران شاهين :
له 25/9/2012 هاوڕێ ته‌ها سلێمان نووسینێك له ژێر ناونیشانی (هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش نه‌ك پاشکۆبوون) له هه‌فته‌نامه‌ی (رێگای کوردستان) بڵاوکردوه‌ته‌وه، که له‌باتی له رێگای ئه‌م نووسینه‌وه‌یه تیشکێك بخاته سه‌ر سیاسه‌تی حزبی شيوعیمان، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی به‌ستراوبێت به جۆر‌و سروشتی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ل هه‌ردوو حزبی قۆرخکه‌ری ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی کوردستان، که له کۆنگره‌ی 3 یه‌وه له لایه‌ن ئه‌و ئارسته زاڵه له کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبمان، به پێچه‌وانه‌ی خواستی کشتی له رێکخراوه بنچينهییهکانی حزب، په‌یره‌و ئهکرێتو روونی بکاته‌وه به ئه‌رگومێنت بۆچی (هه‌ڵوێستی هاوبه‌شه نه‌ك پاشکۆبوون)، ئه‌بینین هاوڕێ ته‌ها سلێمان نووسینه‌که‌ی ته‌نها له سه‌ر (لێرەو لەوێ زۆر جار گوێمان لەوە دەبێ ……) دامه‌زرێنێت.
ره‌نگه شێوه‌ی دارشتنی ووشه‌کان له‌و نووسینهوهیهدا ئه‌و مانایه ببه‌خشێت، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی واقیعی حزب له نزیکه‌وه نازانن، که مه‌به‌ست له سه‌رچاوه‌ی بیرۆکه‌ی (حزبی شیوعی كوردستان پاشكۆی فڵان یاخود فیسار حزبە) ناحه‌زان یان دوژمنانی حزب بن. له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌بوایه له‌سه‌ر هاوڕێ ته‌ها سلێمان به روونی ئه‌مانه پێناسهبکاتو ده‌ریانبخات له کوێ ئه‌م قسانه‌یان کردوه یان نووسیوه، ئه‌دینا قسه‌کانی له چوارچێوه‌ی، خۆی وه‌ته‌نی، (قسه‌و قسه‌ڵۆکانه) ده‌رناچن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له وه‌زعی حزب شاره‌زابێت، نزیك یان ئه‌ندامی بێت، باش ئه‌زانێت که ناساندنی سیاستی حزبی شيوعی کوردستانیمان به پاشکۆبوون بۆ هه‌ردوو حزبی قۆرخکه‌ری ده‌سه‌ڵات، زیاتر‌و به‌شێویه‌کی سه‌ره‌کی له ریزه‌کانی حزبمان به‌تایبه‌تی له رێکخراوه بنچينهییهکانی بوونی هه‌یه. له هه‌موو کۆنفرانسه حزبییه‌کان، ئه‌م کێشه‌یه باسکراوه‌و رای زۆرینه‌یش دژ به‌م جۆره په‌یوه‌ندییه‌یه، که حزبمان له‌گه‌ل هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات پێوه تووشکراوهو له ئه‌نجامدا سه‌ربه‌خۆیی خۆی به‌ده‌ست دراوه.
له کۆنگره‌ی 5 ی حزبی شيوعيمان، که له ناوه‌راستی ته‌موزی ئه‌مساڵ به‌سترا، خه‌رمانێک له رخنه، له لایه‌ن نوێنه‌رانی رێکخراوه‌کانی حزب، له‌م جۆره په‌یوه‌ندیه‌ی حزب له‌گه‌ل هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات گيرا. هه‌موو ئه‌م رخنانه به شێوه‌یه‌کی دڵسۆزانهوهو به‌مه‌به‌ستی راستکردنه‌وه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته ملکه‌چانه که بوه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م په‌ره‌سه‌ندن‌و به جه‌ماوه‌ربوونی حزب، هه‌روه‌ها ساردبوونی زۆر له کادرو ئه‌ندامه‌کانی، پێشکه‌ش کران. هه‌موو ئه‌م رخنانه به ببیانوو خرانه روو، نه‌ك به (وتيان!). کۆنووسی کۆنفرانسهکانو هه‌روه‌ها کۆنگره‌ی 5 ی حزب پرن له‌م رخنانه، که داوای سه‌ربه‌خۆیی سياسی حزبیان ئه‌کردو نه بوون به به‌شێك له ئه‌جیندای دوو حزبی ده‌سه‌ڵات، به‌هه‌مان شێوه له ئه‌جیندای ئۆبۆزسيۆنی ژێر پرسيار.
هاوڕێ ته‌ها سلێمان له کۆنگره‌ی 5 ی حزب ئاماده‌ببوو. ئه‌گه‌ر له کۆنگره ئه‌و جورئه‌ته‌ی نه‌بوو به‌رامبه‌ر ئه‌و شه‌پۆڵه رخنانه رای خۆی ده‌رببرێ، خۆ ئێستا ئه‌توانێت هه‌ڵوێستی خۆی به شێوازێکی شياو بنووسێت. روونیشی بکاته‌وه کوا پڕۆژەی گۆڕانكاریی كۆمەڵایەتی حزبی شيوعیمانو کێن ئه‌وانه‌ی دوژمنایه‌تی ئه‌که‌ن؟ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش بێویست ناکات هاوڕێیانی خۆی بخاته پاڵ دوژمنانی حزب.