به‌رواری 24-11-2012 له هۆڵه‌نداو له شاری لایدن بۆ جاری شه‌شه‌م کۆنسێرتێکی هونه‌ریمان ساز کرد له نێوان هونه‌رمه‌ندانی هۆله‌ندی و هونه‌رمه‌ندانی کورد له‌پێناو نیشاندان و پێشخستنی هونه‌ری شیرینی کوردیمان.
پاش ئه‌وه‌ی ئێمه ( سه‌نته‌ری نه‌ورۆز له لایدن) وه‌کو ڕێکخه‌ری کۆنسێرته‌که هه‌وڵی ته‌واومان دا که ئه‌م کۆنسێرته سه‌رکه‌وتووبێت و ته‌واوی ئاماده‌کاریه‌کانمان بۆ کرد و ماوه‌ی 2 ساڵی ته‌واو ته‌واوی کاره‌کانمان به‌باشی ئاماده کرد. ڕه‌نگه هه‌بێ بپرسێ بۆ 2 ساڵ؟
بۆ ئه‌م کاره 2 ساڵ له‌مه‌و به‌ر په‌یوه‌ندی کراوه به گروپه‌کانه‌وه تاکو ڕازیان بکه‌ین، چوونکه هه‌موویان کاری تریان هه‌یه.
بۆ ئه‌م کاره ده‌بێ لانی که‌م 2 ساڵ پێش کاره‌که هۆڵێکی شیاو بگریت ده‌نا هه‌موو هۆڵه‌کان ده‌گیرێن و ده‌ست ناکه‌ون.
هه‌روه‌ها بۆ ئه‌م کاره په‌یوه‌ندیمان کرد به هونه‌رمه‌ندانی ئه‌وروپی و کورد تاکو ئاماده‌بن، مامۆستای به‌ڕێزمان کاک نامدار قه‌ره‌داخی 2 ساڵی ده‌وێت تاکو کاری هونه‌ری ئاماده ده‌کات و گۆرانیه‌کان ده‌کرێن به نۆته‌و ده‌خرێنه سه‌ر کاغه‌زو ده‌درێنه گروپه‌کان تاکو ته‌مرینی تیادا بکه‌ن.
ئه‌م کاره ده‌بێت لایه‌نی مادی بۆ په‌یدا بکه‌یت و ته‌واوی ئه‌م کاره‌ش ده‌بی زوو داوای بکه‌یت له فۆنسهکان ده‌نا ڕازی نابن هاریکارت بن.
ئه‌م کارانه‌و زۆری تر، که نامه‌وێت سه‌رتانی پێوه بێشێنم، هه‌مووی ئێمه کردمان ته‌نها و ته‌نها له‌پێناو خزمه‌تی هونه‌ره‌که‌مان و له‌پێناو دروستکردنی شه‌وه کۆنسێرتی ڕاسته‌قینه که تیایدا هونه‌ر گوێی لێبگیرێت و ڕێزی لێبگیرێت و منه‌تیش به‌سه‌ر که‌سه‌وه ناکه‌ین چوونکه خۆمان هه‌ڵمان بژاردووه بیکه‌ین، به‌ڵام….
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئازارمان ده‌دات و ئازاره‌که‌شی قوڵه ئه‌وه‌یه که ته‌نها یه‌ک ته‌له‌فزیۆنی کوردی ، یه‌ک ڕۆژنامه‌ی کوردی ئاماده‌ی ئه‌م کۆنسێرته نه‌بوو. له‌کاتێکدا ئێمه ته‌واوی ته‌له‌فزیۆنه‌کان و ڕۆژنامه‌کانمان به‌سه‌رکرده‌وه‌و تکاشمان لێکردوون که ئاماده بن و ڕیکلامان بۆ بکه‌ن ،
به‌ڕێزان ئێمه کاتێ داوایان لێده‌که‌ین بۆ ئه‌وه نیه که په‌کمان که‌وتووه، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر پهکیشمان بکه‌وێ و داوای یارمه‌تیان لێ بکه‌ین به عه‌یبی نازانین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره‌و سه‌مه‌ره‌شه که دوای کۆنسێرته‌که‌ش یه‌ک ته‌له‌فزیۆن و یه‌ک ڕۆژنامه نووس له‌سه‌ر ئه‌م کاره‌ی نه‌نووسێ جگه له‌که‌سێ که زۆر نزیکه لێمان و ئاماده بوو له کۆنسێرتهکهو بڕیاری دا شتێکی له‌سه‌ر بنووسێ.
ئازارێکی تر‌و برینێکی قوڵتر ئه‌وه‌بوو که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندێکی زۆر له ئه‌وروپاو به‌تایبه‌تی لههۆڵهندا ده‌ژین ، ته‌نها دوان یان سێ هونه‌رمه‌ند ئاماده‌ی ئه‌م کۆنسێرته بوون، که پاش کۆنسێرته‌که‌ش ئه‌و هونهرمهدانه ته‌نانه‌ت به ته‌له‌فۆنێکیش ده‌ست خۆشیان له‌م کاره نه‌کرد.
په‌یامی ئێمه بۆ هونه‌رمه‌ندانی کورد ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر ئێمه پشتی یه‌کتری بگرین به لانی که‌م ئاماده‌بوون له‌م کۆنسێرتانه‌دا ، هیچ نه‌بێ وه‌ها له کۆمه‌ڵگاکه‌مان ده‌که‌ین ئاماده‌ی کۆنسێرت بێ و کاتێ ئاماده‌بوان ده‌بینن که خودی هونه‌رمه‌نده‌کان خۆیان ئاماده‌نابن، ئه‌وه پرسیار له‌لایان دروست ده‌کات که هۆکار چی بێت.
ئێمه لێره‌وه داوا له‌و هونه‌رمه‌ندانه ده‌که‌ین که با چیتر هه‌ر ڕه‌خنه نه‌گرین ، با چیتر تکا له ده‌سه‌ڵاتی کوردستان نه‌که‌ین شتمان بۆ بکات،
خۆشمان شتێ بکه‌ین بۆ هونه‌ره‌که‌مان و که‌لتوری وڵاته‌که‌مان، ئه‌م ولاته هی هه‌موومانه و ناکرێ هه‌رداوای شت بکه‌ین، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نیه که هونه‌رمه‌ندان شتیان نه‌کردووه، ئێمه ڕێزمان هه‌یه بۆ هه‌موو کاره هونه‌ریه‌کانتان، به‌لام له‌م کاره‌دا ده‌بوایه لانی که‌م ئاماده‌بوونایه به‌تایبه‌تی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که خۆیان به هونه‌رمه‌ندی به ئه‌زموون ده‌زانن .
دووباره‌ش داوامان له میدیای کوردی ئه‌وه‌یه که تکایه هه‌موومان پێکه‌وه جوانین، تکایه با پشتی یه‌کتر بگرین و هاریکاری یه‌کتر بکه‌ین.
بۆ پێشه‌وه و هه‌ر بژین،
سه‌نته‌ری نه‌ورۆز له هۆڵه‌ندا
04-12-2012
وێنه‌ی کۆنسێرت و چه‌ند دیمه‌نی ڤیدیۆ له‌سه‌ر سایتی ئێمه ببینن:
www.kccnewroz.nl