بەڕێزان خۆتان دەزانن نمایش کردنی هونەر لە ڕێگای بوکەڵەوە هونەرێکی زۆر کۆن و مێژوێکی زۆر دێرینی هەیە بەڵام ئەو شێوازەی کەوا من دەمێکە پێی خەریک و سەر قاڵم ، دەتوانم بڵێم جێگای داخە تا ئێستاکە لە وڵاتەکەی لە مەڕخۆمان بوونی نییەو ئەوەی من بیستیبێتم بە هیچ
شێوەیەک نەکراوە. هەربۆیە بەپێی ئەو شارەزایی یەی کەوا من بەڵگەنامەم لە * بوکتالەری سکولە * لە ووڵاتی سوێد بەدەست هێناوە بە مانای قسەکردن لە سکەوە یاخود بەواتایەکی تر هەناسە لە سکەوە، ئێمە زۆر بەزەرورمان زانی گەر بکرێت تۆزێک ئەم بۆشایی و کەلێنە لەم جۆرە هونەرەدا لە کوردستاندا پڕبکەینەوە. هەروەها دەمانەوێت لەم ڕێگەیەدا زۆرترین گەنج و لاوی وڵاتەکامان هانبدەین بۆ تاقیکردنەوەی ووزەو تواناکانییان لەم بوارەدا. لەهەمان کاتیشدا ئێمە دەمانەوێت لەم ڕێگایەوە بە پەیامێکی زۆر ڕاستگۆیانە مامەڵە ڵەگەڵ بابەت و کێشە کۆمەڵایەتی و سییاسی و کلتوری و هەتد..یەکان دا بکەین.
تکایە تۆی بەرێزیش لە ڕێگای ئەم کورتە نمایشەوە گەر ئەم کارە تێستەی ئێمەتان بە گونجاوو شییاو زانی ئەوا ئێمەش ئێجگار سوپاس گوزاری گەورەی ئێوەی بەڕێزدەبین کەوا ئێوەش بتوانن تەنها هاورێکانتان لێی ئاگادار بکەنەوە واتە بە کورتی و کرمانجی تەنها ڕیکلاممان لە ئێوە گەرەکە بەئومێدین دەنگمان بگەیەنن بە زۆرترین کەس. بەڕێزان ئەوەی کە زۆر گرینگە بەلای *ڕەشاد و کوردە *وە ئەوەیە کەوا بڕیارییان داوە زۆر بەگەرموو گوڕییەوە کار لەسەر ئەم بابەتە هونەرییەدا بکەن. سوپاس گوزارین بۆ هەوڵ و یارمەتییەکانتان و وە دونیایەک مەمنون دەبین گەر بەرێزتان بتوانن وەڵامی ئەم چەند خاڵەی خوارەوەشمان بدەنەوە …
1 / ئایا نازناوی * ڕەشاد و کوردە * تان پێ چۆنە یاخود چ ناوێکتان پێ گونجاوترە.
2/ ئایا شێوازی ئاخاوتنی دەنگی * کوردە * تان پێ چۆنە.
3/ ئایا جل و بەرگەکانمان لەگۆڕاندابێت.
4/ ئایا شێوازی کارکردنمان لەسەر چ جۆرە ڕێچکەیەک بێت بەمانایەکی تر ئەو بابەتانە کامانەبن کەوا تۆ هەست دەکەیت گرینگترینییانن.
5/ پێتوایە خەڵکی کوردستانیش بە ئاستێکی زۆر گەرم پێشوازی لەم هونەرە پیرۆزەی ئێمەدادەکات یاخود واباشترە ئێمە تەنها کارلە هەندەران بۆ بییانییەکان بکەین و بە حوکمی ئەوەی ئەوان زۆر بە بایەخەوە سەیری ئەم هونەرە دەکەن و وە * ڕەشاد و کوردە * دڵنییانە ئەم هونەرە لای وڵاتانی خۆر ئاواوە زۆر بەنرخ و پڕبایەخو خۆشەویستە.
6/ ئایا لەپاش بینینی کورتە ڤیدیۆکە بۆ ئەمجارە لەسەدا چەند خاڵم پێدەبەخشیت.
7/ هەر شتێکی تر. ¬
لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزماندا چاوەڕێی سەرنجو پێشنییارەکانتانین
ڕەشاد و کوردە / سوێد / 2012/08/