ئه‌رسه‌لان مه‌حمود : نیوه‌ى شهویَك، هیَشتا نه‌خه‌وتبوون، نۆزده‌هه‌مین شه‌وه ساتى هه‌نگوینی پرِ لهبارینى خه‌نده‌و نه‌رمه تریقانه‌وه‌ى نیَوانیان ده‌به‌شیه‌وه سه‌ر لیَوو، هه‌ستى پرِ له‌خۆشه‌ویستییان بۆ یه‌كتر به‌یان ده‌كرد، لهپرِ دهنگیَكى ناساز، وه‌ك گرمه‌ى هه‌وره رِهشهكانى زستانیَكى سه‌خت، له‌و پایزه هه‌واره‌ى لیَى ده‌ژیان، چه‌ند جارىَ له‌سه‌ر یه‌ك، ده‌رگه‌ى حه‌وشه‌كه‌یان دهههژیَنىَ، ئیدى لیَرهوه بۆ ئه‌به‌د مانگ ماڵئاوایى له‌ئاسمانى ( ئارام ) دهكاو، به‌هار دهكریَته قوربانى وشكه عهقڵیهتیَكى دۆگما‌و، هه‌ر ئه‌و شه‌وه لاشه‌كه‌ى به‌هار فرِیَدهدریَته پشته‌وه‌ى هه‌وره دووره ده‌سته درۆزنه‌كانى ئه‌و مه‌مله‌كه‌ته‌ى تیَیدا ناهیَڵن خۆشه‌ویستى هه‌ناسه بدات!..
ئارام، ده‌یگوت: كاتژمیَر یه‌ك و نیوى نیوه شه‌و بوو، به‌عیشقه‌وه قسه‌مان بۆ ئاینده ده‌كرد، به‌هار دڵى زۆر بهههڵكهوتهى جوگرافى ماڵه‌كه‌مان خۆش‌بوو، ده‌یگووت باشترین ئه‌و شویَنهیه بۆ داهاتوو مناڵهكانمانى تیَدا دڵخوازانه په‌روه‌رده‌و گه‌وره بكه‌ین، پیَى وابوو ئهوىَ ژینگه‌یه‌كى خاویَنى هه‌یه‌و دووره لهژاوهژاوو، كاریگه‌رییه‌كانى په‌روه‌رده‌ى خیَزانى بۆماوه‌یى، به‌ڵام بهداخیَكى مه‌یل كوژه‌وه هه‌ر ئه‌و ساته میَردهزمهیهك هاتوو به به‌رچاوى خۆمه‌وه درِندانه سوارى سنگى به‌هار بوو، ئیتر به‌هار بۆ دواینجار له‌كازیوه‌دا جیَیهیَشتم!..
وه‌ك ئه‌وه‌ى ئارام باسیده‌كرد، به‌هار لهههڵسوكهوتدا كیژۆڵه‌یه‌كى كارامه‌و له‌گفتوگۆدا نه‌رم و بهجىَ قسه‌ى ده‌كرد، هه‌ر به‌و هه‌سته سه‌نگینیه‌وه ئارام به‌ره‌و ده‌نگى ده‌رگه‌ى حه‌وشه‌كه بهجیَدههیَڵىَ و، ئارام دهكویَته شویَنى، به‌هار دهڵىَ ئه‌وه كیَیه به‌م ناوه‌خته؟.. ببورن، ده‌توانم ئیَوه بناسم؟.. دهنگیَكى گرِ، له‌وه‌ڵامدا ئه‌و ده‌رگه‌یه بكه‌نه‌وه، ( ئه‌نوه‌ر )م، كاریَكم لاى ئارام هه‌یه…
به‌هار له‌به‌رخۆیه‌وه دهڵىَ یا ئه‌ڵڵا!.. خیَر، ئارام ئه‌وه كاك ئه‌نوه‌رى براگهورهته تۆبَلیَى چى رِویدابیَت؟!..
بهڵىَ، بهڵىَ، كاكه واهاتم، كاكه ئه‌نوه‌ر ئه‌وه تۆى؟.. خودایه!.. خۆ هیچ شتیَكى ناخۆش رِووینهداوه؟!..
ده‌رگه‌كه ده‌كاته‌وه‌و، بىَ چاك و خۆشى ئه‌نوه‌ر بهههرِهشهو دڵرِهقییهكى تونده‌وه، دهكهویَته سه‌رزه‌نشت كردنى ئارام و دهڵىَ:
توخوا تۆ شهرِهفت هه‌یه؟!.. چۆن ئه‌وه‌ت پىَ قبولڕ كرا؟!.. ئاخر پیَم ناڵیَى چى واى لیَكردى دان به‌خۆتدا بگرى، ئه‌ى تۆ كه‌ى غیره‌ت دهتگرىَ؟!..هه‌ى ناپیاو، گه‌ر پیَت نهدهگوژرا، ته‌ڵاقت بدابایه، هه‌ر هیچ نهبىَ لیَره، له‌ماڵه‌كه‌ت ده‌رت بكردبایه!..
ئه‌و گووته‌و دهربرِینه بىَ رِهحمانهى ئه‌نوه‌ر بۆ ئارام تازه‌و جیَگهى په‌شۆكان ده‌بن، هه‌روه‌ك چۆن ( به‌هار )ـیش، جگه له‌شڵه‌ژان و شپرزه بوون و، هه‌ڵبژاردنى بیَدهنگیهكى قولڕ، وه‌ك ئه‌وه‌ى چاوهرِوانى شتیَكى چاوهرِیَنهكراو بكات، ته‌نانه‌ت وشه‌یه‌ك چییه له‌ده‌میه‌وه نایه‌ته ده‌ر، ئیدى ئه‌نوه‌ر ئه‌وه‌نده‌ى تر هیستریا دهیگرىَ و، بىَ سڵمینه‌وه، بهڵىَ هه‌ر ئه‌وكات لوتى كڵاشینكۆفهكهى رِاست و چه‌پ دهكاو له‌گه‌لڕ دهسرِیَژى گولله‌دا، دڵه گه‌رمه‌كه‌ى به‌هار لهنیَو ئه‌م هه‌موو خۆزگه‌و گه‌رمیه‌دا سارد ده‌كاته‌وه!..
ئارام ده‌یگووت له‌منیش وه‌رچه‌رخا، وه‌ك دهڵیَن تیَر تیَر تفباران و نابووتى كردم و، به‌دیار لاشه بیَگانهكهى ( به‌هار )ه‌وه بهجیَیهیَشتم، نه‌مزانى ئه‌و گیانى سپاردووه، ئاخر خویَن به‌له‌شیه‌وه نه‌بوو، پیَم وابوو له‌هۆشخۆى چووبىَ، چونكه كاتى رِووداوهكه پریشكى چه‌ند گولله‌یه‌كم به‌ره‌و ئاسمان بینى، به‌ڵام كاتىَ له‌دیار پارِانهوهو دڵدانهوهو دڵنیابوون له‌وه‌ى شتیَكى تر نه‌ماوه رِووبدات و دهسرِیَژچییهكان بۆى ده‌رچوون، سه‌رمنا به‌سنگی به‌هاره‌وه ئیدى چى ببینم!.. په‌نجه گه‌وره‌ى ده‌ستى چه‌پم كه‌وته ناو بۆشایى و كونیَكى سه‌ر دڵى و دڵنیابووم به‌هار نه‌ماوه، ههرچۆنیَك بوو، تهلفونیَكم بۆ ( به‌هادین ) ى برا تاقانه‌كه‌ى به‌هار كرد، هه‌ر ئه‌و كات به‌ده‌نگمه‌وه هات، پیَمگووت بكوژه‌كه ئه‌نوه‌رى برام بوو، هیچى ترم پیَنهگوترا، به‌هادین گووتى كه‌وابوو به‌رله‌وه‌ى هیچ شتیَك بكه‌ین دهبىَ مامه ( حوسه‌ین )م كهلهجیَگهى باوكمه ئاگادار بكه‌ینه‌وه، بهئۆتۆمۆبیَلهكهى رِۆیشت بهشویَنیداو دواجار سىَ بهسىَ، دوور له‌چاوى هه‌موو كه‌س، به‌جل و به‌رگى خۆیه‌وه‌و بىَ ئه‌وه‌ى رِیَورِسمى به‌خاكسپاردنى بۆ بگیردریَت، خستمانه نیَو گۆرِیَكى هه‌ڵكه‌ندراوى یهكیَك لهگۆرِستانه نزیكه‌كانى ماڵى خۆمان، بهڵىَ دوور له‌و گۆرِستانهى كه‌كه‌س و خزمانهى ههردوولامانى تیَدا به‌خاك سپیَردرابوون، به‌مجۆره رِوداوهكه له‌گه‌لڕ داپۆشینى گۆرِهكه تائیَستاش بهداپۆشراوى ماوه‌ته‌وه!..
لهمهرِ هۆكارى رِووداوهكه ئارام ئاوا بۆى باسكردم” ئه‌و شه‌وه‌ى كهبههارى تیَدا كوژرا، به‌ر لهكوشتنهكهى، ئه‌نوه‌رى برام كه‌هات گووتى دواى نیوهرِۆى ئهمرِۆ رِووناكى خیَزانم هاتۆته سه‌ردانى ماڵى ئیَوهو ( رِهوا )ى كورِه پورزایى به‌هار له‌ژووره‌وه له‌گه‌لڕ به‌هاردا بهرِووتى بینیوون و بهپیَى ئه‌و قسه‌یه‌ى براژنه‌كه‌م گوایه منیش به‌سه‌ر ئه‌و هاتوو هاواره‌ى له‌و كاته‌دا دروست دهبىَ هاتوومهتهوهو رِووداوهكهم داپۆشیبیَت و، له‌به‌رامبه‌ردا قسه‌ى ناشرینم بهبراژنم و خوشكه‌كانى و، ئه‌نوه‌رى برام گووتبیَت، كه‌هه‌رگیز شتى وا رِووینهدا بوو هیچیشم به‌چاوى خۆم له‌به‌هار نه‌بینیبوو، رِهوا هیچى له‌گه‌لڕ ئه‌و پورزایهیدا نه‌بوو هه‌رگیز نه‌هاتبۆ ماڵى ئیَمهش دواتریش بۆ ئه‌نوه‌ر ساغبۆوه، ئاخر ( به‌هار ) پاكتر بوو له‌ئاوى حه‌یات..
ئه‌و كات ماڵى ( ئارام ) كه‌وتبۆ نزیك رِیَگهى سه‌ره‌كى نیَوان ( ….و…. ) له‌سه‌ر یهكیَك له‌و پارچه زه‌ویه دووره ده‌ستانه‌ى كهلهباوكیهوه وه‌ك به‌شه میرات بۆى بهجیَما بوو، نیشتهجىَ بوون، ماڵیَكى تر بهنزیكیانهوه نه‌بوو، وه‌ك ئارام ده‌یگووت ئه‌وه یهكیَك هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كان بوو بۆ شاردنه‌وه‌و داپۆشینى كوژرانى به‌هار، ئارام باسى ئه‌وه‌یكرد حسیَنى مامهگهورهى( به‌هار ) دواى شاردنه‌وه‌ى ته‌رم و داپۆشینى جه‌سته‌و رِوداوى كوشتنه‌كه‌ى به‌هار، دهڵىَ بۆ ئه‌وه‌ى ناوى هیچ لایه‌ك نهزرِىَ، سویَندى دام رِاستى رِووداوهكه باس نه‌كه‌م، پیَیگووتم بڵىَ هاوسه‌ره‌كه‌م به‌هۆى نزیكى شویَنى نیشتهجیَبوونى ماڵه باوكیه‌وه په‌یوه‌ندى بهرِیزهكانى په‌كه‌كه‌وه هه‌بووه، داواى لیَكردووم ماڵه‌كه‌مان وه‌ك بنكه‌یه‌كى شاراوه‌ى په‌كه‌كه به‌كار بهیَنن بۆ چالاكى سیاسى و رِیَكخراوهیى ئه‌و حزبه، منیش به‌وه رِازى نه‌بووم، ئیتر له‌ماڵه‌وه ده‌رچووه‌و به‌فه‌رمى بۆته چه‌كدارى ئه‌و حزبه!.. هه‌روه‌ك چۆن رِایسپاردم به‌زووترین كات ئه‌و قسانه بگه‌یه‌نمه ئه‌نوه‌رى برام و، گوتیشى شویَنیَك ده‌ستنیشانبكات من دیَمه لاى له‌نزیكه‌وه قسه‌ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌رچى هیَشتان پیَم وابوو حوسه‌ین دهیهویَت عاقڵانه تۆڵه‌ى به‌هار بكاته‌وه لهئهنوهرى برام و، ئه‌نوه‌ریش گومان له‌و رِاسپاردهیه بكات و، دواجار ئه‌وه چاڵیَكى تر‌ى ههردوولابیَت بۆئه‌وه‌ى ئه‌مجاره‌یان منیشى تیَخهن، هه‌رچییه‌ك بوو حوسه‌ین چى پیَگووتم بۆ نیوهرِۆى ئه‌و رِۆژه، خۆمگه‌یانده ماڵى خه‌زورى ئه‌نوه‌ر، پیَموابوو لهویَبىَ، به‌ڵام براژنه نهگریسهكهم به‌سه‌ردان لهوىَ بوو گووتى ئه‌نوه‌ر چۆته سه‌فه‌رى دهۆك و، تا چه‌ند رِۆژیَكى تر ناگهرِیَتهوه، فه‌رموو فه‌رمووى براژنم له‌و كاته‌دا سهرنجرِاكیَش بوو، منیش ویستم بزانم ئاخۆ ئه‌وان به‌كاره‌كه‌یان زانیوه یان نا، به‌ڵام براژنه‌كه‌م هیَنده دهمبیَژ بوو بواریَكى بۆ قسه‌و پرسیارى من نههیَشتهوهو گووتى ئارام بۆ به‌هارت نههیَناوه، زۆر غه‌ریبیمان كردووه، ئه‌گه‌رچى لیَت ناشارمه‌وه برِیَك لیَى عاجزم، چونكه لهسىَ رِۆژهى كههاتین بۆ پیرۆزبایى لیَكردنتان و هیَنانى دیارى، كورِهكهم مناڵه‌و نه‌یزانیبوو ده‌ستى دابۆ جزدانى به‌هار، به‌هار وا خۆى پیشاندا من دزیبیَتم، ئاخر ئه‌وه كوا له‌من دهوهشیَتهوه، له‌به‌ر تۆ‌و كاكت نه‌بوایه لیَى رِازى نه‌ده‌بووم، ئه‌و قسه‌یه قسه‌كانى چه‌ند شهویَك پیَشترى ( به‌هار ) ى بیرخستمه‌وه، بهسویَند بۆى گیَرِامهوه براژنم پارچه زیَرِو پاره‌كانى له‌كاتى دهرهیَنان له‌جانتا گه‌وره‌كه‌ى بوكیَنى به‌هار به‌ده‌ستیه‌وه بینیبیَت و، به‌په‌شۆكاوییه‌وه له‌وه‌ڵامدا براژنم گوتبیَتى هه‌تیوه سه‌گه بۆ ده‌سكارى شتیَك ده‌كه‌ى كه‌كارى تۆنیه، ئه‌وه زیَرِو شتى ئامۆژنته، ئه‌ها چه‌ند جوانن، به‌هار گووتى پیَمگوت ئه‌گه‌ر پیَویستیت پیَیان هه‌یه بیانبه، به‌ڵام براژنم بهلوتبادان و دڵپرِگریانیَكى مهكراوییهوه گوتبیَتى ده‌ده‌ى خوشكىَ خۆ ئیَستا حهوتهت نه‌چووه به‌دزمان دهردیَنى!..
ئارام وڵامیَكى ناداته‌وه‌و دهتاسىَ، ته‌نها دهڵىَ ئه‌نوه‌ر تهلفونهكهى داخستووه، ئه‌گه‌ر ته‌لفونى بۆ ئیَوهكرد بڵىَ ئارام هاتبوو گووتویه‌تى باره‌كه‌م به‌ئه‌مانه‌وه داپۆشیوه‌و خاوه‌نبار چاوهرِوانى ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر نرخه‌كه‌ى رِیَكبكهوین!..
ئارام ده‌یگووت قه‌ت نیوسه‌عاتى نه‌برد ئه‌نوه‌ر ته‌لفونى بۆ كردم و، گووتى به‌پیاوانه وهرهپیَش ئه‌گینا تۆش له‌و قه‌حپه‌یه خراپتر به‌سه‌ر دیَنم، خۆم تیَك نه‌دا، قسه‌كانى حوسه‌ینم پیَگووتن، زۆرتر تورِهبوو به‌ڵام وه‌ك پیشاندانى هیَز نه‌یشارده‌وه‌و، پیَى گووتم جارىَ تۆ وه‌ره، من وا له‌ماڵى (….) به‌ڵام لاى كه‌س باس نه‌كه‌ى، پۆلیس به‌وه بزانىَ تۆش ده‌كوژم ئه‌وسا یه‌كجارى ده‌چمه سجن، چووم، خزمه‌تكاره‌كانى خاوه‌ن مالڕ به‌پیرمه‌وه هاتن، ئه‌نوه‌رم بینى كڵاشینكۆفهكهى به‌ته‌نیشتیه‌وه هه‌ڵنا بوو، گووتى كورِم خه‌مى بۆ دامه‌گره گه‌ر پیاوبى هه‌موو دنیا ژنه، من مه‌جبوربووم شه‌ره‌فى تۆ‌و كه‌سوكارمان بكرِمهوه، دووباره به‌توندى كه‌وته‌وه قسهپیَگوتنم ئاخر كوا شتى ئاوا لهئیَمه دهوهشیَتهوه، چۆن دهبىَ له‌سه‌ر شه‌ره‌ف تۆ ئه‌وه‌نده بیَدهنگبى و سه‌ر نه‌وى بكه‌یت، باوكم ئاواى گه‌وره نهكردوى، ئیَمه ئه‌وه‌نده خراپ نهپیَچراوینهوهو…….هتد قسه‌كانیم پیَبرِى و گووتم به‌ڵام ئیَستا له‌به‌ر ده‌رگاى ماڵى خه‌زورت بووم براژنه رِووناك ده‌یگووت بۆ( به‌هار )ـت له‌گه‌لڕ خۆتدا نههیَناوه غهریبیمانكردووه، ئه‌و باسى ئه‌وه‌ى نه‌كرد دویَنىَ هاتبیَته ماڵى ئیَمه، كاك ئه‌نوه‌ر تۆ ئه‌وه چی‌بوو له‌گه‌ڵ مندا كردت، به‌رله‌وه‌ى قسه‌كانم پیَببرِىَ رِووداوى رِۆژى سىَ رِۆژانهكهى نیَوان به‌هارو براژنم له‌ده‌مى به‌هارو براژنمهوه بۆ ئه‌نوه‌ر گیَرِایهوه، دواى گفتوگۆكردنیَكى زۆر ئهوهنوهریش وه‌ك من گومانى بۆ دروستبوو، ئه‌مه‌و دواى مانگیَك بیَنهو به‌ره له‌و ماڵه چۆلڕ و هۆڵه‌ى به‌هارى تیَدا كوژراو لهشهویَكى ئاوا دره‌نگ وه‌ختدا براژنه‌كه‌م رِاستى رِووداوهكهى به‌به‌رچاوى من و ئه‌نوه‌رى هاوسه‌ریه‌وه سه‌لماندو گووتى به‌هار ئه‌وكاته‌ى پاره‌و زیَرِهكانى به‌ده‌ستمه‌وه بینى، هه‌ستى شه‌رمه‌زارى دایگرتم، سویَندم خوارد كارهساتیَكى گه‌وره‌ى به‌سه‌ر بهیَنم به‌ر له‌وه‌ى فریا ئه‌وه بكهویَت من به‌ته‌ڵاقدان بدات، چونكه ترسى ئه‌وه‌م هه‌بوو رِووداوهكه بۆ ئارام بگیَرِیَتهوهو ئارامیش به‌ئه‌نوه‌ر بڵىَ، بۆیه ئه‌و تۆمه‌ته‌م بۆ دروستكرد ده‌شمزانى ئه‌نوه‌ر بىَ چه‌ندوچۆن و گهرِانهوه بۆكه‌س ئه‌و دهكوژىَ، زوو زووش ده‌یگووت ئه‌نوه‌ر بۆدهتهویَت له‌سه‌ر ئه‌و ژنه من بكوژى و ته‌ڵاقم بده‌ى ئاخر ئه‌گه‌ر بهدهرِهوشت نه‌بوایه كاك ئارامى بۆناو په‌كه‌كه جیَنهدههیَشت!..
براژنم دایكى سىَ منالڕ بوو، ئه‌نوه‌ر زۆر هه‌وڵیدا له‌هه‌مان شویَن ئه‌ویش له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته بكوژیَت، رِیَگهم پیَنهدا، پیَم وابوو كاره‌ساته‌كه گه‌وره‌تر دهبیَت و دواجار دهبىَ تا ژیان ماوه له‌گه‌لڕ دوژمنایه‌تیدا ده‌سته‌و یهخهبین، ئیدى ئه‌نوه‌ر ته‌ڵاقى دا‌و، به‌نیه‌تى ئه‌وه‌ى ئارامیش بگهرِیَتهوه لاى من، منیشى رِهوانهى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتكردو، ئیَستا ئه‌وه پیَنج ساڵه لهوىَ ده‌ژیم، تا ئیَستاش بهڵىَ له‌و كاته‌وه‌ى به‌هارى تیَدا كوژرا، ئارامى له‌منیش برِاوهو به‌رده‌وام چاوهرِیَى ئه‌وه ده‌كه‌م ئه‌و رِۆژه بىَ و به‌هار بگهرِیَتهوه له‌چیا!..
• ناوه به‌كار براوه‌كان خوازراون.