مەریوان جەلال \ لەنــدن : لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٢ ھونەرمەند یادگار لە پیشانگەیەکی ھاوبەش لە ( Bradford College, School of Arts & Media )
لە شاری (Bradford, England ) لەھۆڵــــــی (Dean Clough ) بەشداری پیشانگەی دوا قۆناغی خۆێندنی باڵای کرد(MA in Visiual Arts) کە بریتی بوون لە پانــــزە ھونەرمەندی بە توانــا و ھەر یەک بە تەکنیکی جیاواز و چەندین بابەتی میـــدیای جیاواز کارەکانیان نمایش کردبوو, ئەوەی شایانی باسە ئەم پیشانگەیە بەسەرکەوتووتریین پیشانگەی ئە قۆناغە ھەزمار دەکرێت لە چاو ساڵانی ڕابردوو وە بووە جێگای سەرنجی بینەران و ئەو شارەو وە بووە بابەتێئئئئکی گرنگی میــــــدیاکانی Yorkshire.
ھونەرمەند یادگار بەچەند جۆر ستایل کارەکانــــــی نیشان دا بوو کاری ھێڵکـــــاری, ئنستەلەیشن و کوورتە فیلم).
ھەمیــــشە یادگــــــار ھەوڵــــــی دەرخستنی بابەت و تەکنیکی جیاوازە بۆیە بە تەنھا لەسەر یەک ماددە ناوەستێت و دەست بۆ ھەموو ماتریاڵکان دەبات ئەو ھەوڵ ئەدات ماتریاڵ بە بابەتەکانی بناسێنیت و وە بێنە خزمەتی کارەکانی وە ھەر بۆیە لەم کارانەی ئێســــتاییدا کاری ڤیــــدیوی لەسەر دەفێک نیشان داوە, بابەتی فیلمەکە باس لە قۆناغی دروســــت کردنی بەرھەمێکی خۆیەتی وە کە درووست کردنی چاکەتەکیەتی پاشان پەیوەندی بوونی بە ھەمان ماتریاڵی دەفەکەوە ھەیە ئەویش لە دوا جاردا ھەردووکیان دووماددەی یەک چەشن و بەڵام بۆ دوو مەبەستی جیاواز بەکارھاتوون.
وە کرۆکی کارەکانی یادگـــــار سەبارەت بە (سەفەر, کاریگەری سەفەر و لە ئەنجامدا وونــــبوون و لەدەستــــدانی ناسنامەی کەسایەتییەکان) ئەم بابەتانەش سەرگوزشتەو چیرۆکەکانــی رۆزانەی ھونەرمەندن کە لە زیانی خۆیدا ئەزموونی لـــێوەرگرتوون
بوونەنەتە کەرەستەی کارەکانی, وە پابەند بوونی یادگار بەم بابەتەنەوە دەگەرێتەوە بۆ ئەو گەران و سەرچاوانەی کە بوونەتە دڵنیابوونی لەوەی بابەتیکی زۆر گرنگـــە دەکرێت زۆر زیاتر ھەڵبگرێت کاری زۆرتری بووێت بۆ ئەوەی بابەتە شاراوەکانی تر بدۆزرێنەوە و کە مرۆڤی ئەم سەردەمەی پەرتەوازە کردووە کە مرۆڤ لە ووڵاتی خۆشیــــــدا تووشی بزربوونی خۆی دەبێ.