پەسار فایق: شێوه‌كار و دیزاینه‌ر سه‌یوان سه‌عیدیان، له پێشانگایه‌كی نیگاركێشیدا كه‌ش و هه‌وای لادێكانی كوردستان ده‌خاته روو.
سه‌یوان سه‌عیدیان به ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی راگه‌یاند، دوای هاتنی بۆ هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2003 دا، به‌نیازه دووه‌مین پێشانگای نیگاركێشی خۆی له هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه.
جگه له چالاكی له بواری نیگاركێشی، سه‌عیدیان كه كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه خاوه‌نی چه‌ندین پڕۆژه‌ی هونه‌رییه و له بواری دیزاین و په‌یكه‌رسازیدا كار ده‌كات.
سه‌یوان سه‌عیدیان ئه‌وه‌یشی خسته روو، بابه‌تی كاره‌كانی بۆ پێشانگاكه زیاتر لادێكانی كوردستانن و له سێ به‌ش پێك دێن و بۆ سێ قۆناغ ده‌گه‌ڕێنه‌وه، یه‌كه‌میان له گهلهریهك له تارانی پایته‌ختی ئێران نمایشكران، به‌شی دووه‌می بۆ ساڵی 2008 ده‌گه‌ڕێته‌وه كه بۆ پڕۆژه‌ی خوێندنی به‌كالۆریسی كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی به‌رهه‌م هاتوون، به‌شی سێیه‌می به‌رهه‌می ئه‌مساڵن و ته‌كنیكی كاره‌كان به‌ر ره‌نگی ده‌رگا و په‌نجه‌ره و به چه‌قۆ له‌سه‌ر كاغه‌ز كار كراون.
له پێشانگاكه‌دا 30 تابلۆ له رۆژانی 20-22 تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر 2012، له هۆڵی نیاتدرهتاڵ له ناو پاركی شانه‌ده‌ر له هه‌ولێر به‌رچاو ده‌خرێن.
ئه‌و شێوه‌كاره كورده، له رێگه‌ی پڕۆژه‌ی زیندووكردنه‌وه‌ی “سێوی مێخه‌كڕێژ” له هه‌رێمی كوردستان و پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ناسرا، پڕۆژه‌كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك به‌رده‌وامی هه‌بوو و له یادی ڤاڵانتایندا زیندوو ده‌كرایه‌وه.