رەوەند : ئالان عەلی ھەم وەک شێوەکارێک ھەم وەک دیزاینەرێک ھەستابەکردنەوەی سێیەمین پێشەنگای تایبەتی خۆی ، لەم پێشەنگایەدا ھەوڵی داوبە ستایل و فۆرمێکی جیاواز بە پرۆگرامی فۆتۆ شۆپ کارەکانی نمایش بکات، نابراودەمێکە خەریکی کاری فۆتۆ دیزاینەرە و وە ک خۆی ئالان گوتی حەزی کردووە، پرۆگرامی فۆتۆشۆپ بە فۆرمێکی جیاوازتر پیشانی بینەر بدات،
کۆی کارەکانی ئەم پێشانگایەی ٤٢ کاری جیاوازن ھەریەکەو بە ستایل و فۆرمێکی جیاوازیان ھەیە،لە ھەمانکاتدا لەم پێشنگایەدا چەند کارێکی لە کارەکانی ھونەرمەند ئالان عەلی بە مۆنتاژکراوی کە مەبەست لەم کارە زیاتر دەرخستنی چۆنیەتی دروستکردنی ھەنی َلەکارەکانیەتی ،ئەم پێشانگایە لە ١٦ مانگ تا ١٨ ئەم مانگەی بەردەوام دەبێت شوێن ھۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی ،وە شایەنی باسکردنە ئەم ستایلی فۆتۆ دیزاینەرە بۆ یەکەمجارە لە کوردستان کاری بۆ بکرێت تەنانەت ھەمووعێراقیش .