سلێمانی –ھەرێز جەمال :شاندێکی یاری ووشو-کۆنگ فو بە سەرپەرشتی پسپۆری یارییەکە لە عیراق و راھێنەری ھەڵبژاردەی عیراق مامۆستا کریم حمە خلیفە و سەرۆکی لیژنەی ھونەری ھیرش جەعفەر حەمکۆ و سێ یاریزان کە پێکھاتبوون لە حەمرین حەمەد و ھیمداد عەلی حەسەن و موکریان عەلی ئەمین لە لایەن فرانکۆ سکۆرانۆ سەرۆکی یەکێتی ئەوروپا لە ھونەرە بەرگری یەکان و جێگرەکەی و ئەندامێکی یەکێتیەکە پێشوازیان لێ کرا.
ھیمداد عەلی کە ھاوکات یاریزانی ھەڵبژاردەی عیراقیشە وتی , گەرچی بڕیاربوو لە وڵاتی ئیتاڵیا بەشداری پاڵەوانێتیەک بکەین بەڵام بە ھۆی دواکەوتنی فیزا نەیان توانی بەشداری لە پاڵەوانێەتیەکە بکەن بەڵام بەشداریان کرد لە خوولی راھێنەرایەتی و ناوبژیوانی بەھۆیەوە بڕوانامەی دبلۆمیان بەدەست ھێنا کە بۆ یەکەم جارە کورد ئەم بڕوانامانە بەدەست بھێنێت.
وتیشی توانیمان پرۆتۆکۆلێک لەنێوان پسپۆری یاری بەرێز کەریم حەمە خلیفە و سەرۆکی یەکێتی ئەوروپا لە ھونەرە بەرگرییەکان بەرێز فرانکۆ ئەنجامدرا کە پێک ھاتبوو لە کورد بتوانێت بەشداری لە پاڵەوانییەتی یەکێتی ئەوروپا بکات بە ناو و ئاڵای کوردستانەوە.
ھاوکات ھەموو ھەوڵ و تەقەلایەک سەرف بکرێ بۆ پێشخستنی ئەم یارییە لە کوردستان وتیشی فرانکۆ سکۆرانۆ پەیمانی دا بەزووترین کات سەردانی کوردستان بکەن بە ھێنانی چەند راھێنەرێکی ئەوروپی