ڕه‌مه‌زانی موسوڵمانان 30 رۆژه له 29 وه به‌هه‌موویان بۆ مانگ ده‌گه‌ڕێن، ره‌مه‌زانی زیندانیانی باکووری کوردوستان گه‌ییشته 63 رۆژ ده‌بێت ئه‌وان بۆچی بگه‌ڕێن، ده‌بێت ئه‌وان عه‌وداڵی چیبن که‌ده‌وڵه‌تانی داگیرکاری موسوڵمانان لێی زه‌ووت کردوون..
ساڵه‌و ساڵ موسوڵمانان30 رۆژ خۆیان برسی ده‌که‌ن به‌و هیوایه‌ی خوداوه‌ند له گوناهه‌کانیان خۆشبێت، به‌ڵام چاویان براکانیان نابینن که‌بریاری مه‌رگی خۆیان ئه‌ده‌ن به‌سه‌ر کۆیلییهتی و له‌برسانا خۆیان ده‌کوژن .
به‌ڕای من ره‌مه‌زانی کوردانی باکوور دروستره چونکه له‌سه‌ر مافه‌ڕه‌واکانی خۆیان ئهوبرسیهتیه ده‌چێژن و بۆئازادی خۆیان برسیدهکهن، لهپاداشیا داوای به‌هه‌شت و حۆری غیلمان ناکه‌ن، داوای ژیانێکی ئازاد ده‌که‌ن کهخواوهند به‌هه‌موو مرۆڤه‌کانی به‌خشیوه‌و له‌یاسای دیکتاتۆرهکانداسڕڕاوهتهوه.
ئه‌تا تورک ئیسلامی قه‌ده‌غه‌کردوو ووتیشی زۆر له‌سه‌ری بڕۆن ههمووقورعانهکانتان ده‌نێرمه‌وه بۆ سعودیه که‌سێک نه‌بوو ته‌نیا ره‌خنه‌یه‌کی لێبگرێ، له‌هه‌موو ووڵاته دروستکراوه‌که‌ی تورکیادا عه‌مامه بهسهرێکت نه‌ده‌دی خۆ ئه‌گه‌ر مه‌لایه‌کیان بدیایه 20 لیره به‌پاره‌ی ئه‌و رۆژه سزایان ده‌دا کهخوداپیاوهکان نه‌بوایه که‌س ئه‌و پاره‌یه‌ی شکنهدهبرد..
ئێمه‌ی کورد به‌سه‌رۆک و به‌رۆکه‌وه رۆژێک له‌یاساکانی ئیسڵام لامان نه‌دا بگره به‌سه‌دان جار نه‌وه‌کانی ئێمه‌بوون که ئیسلامیان له‌فه‌وتان رزگار کردووه نمونه‌ش زۆره موسوڵمانان ده‌توانن که‌مێک خۆیان ماندوو بکه‌ن و به مێژوودا بگه‌ڕێن..
ئێستا له‌م نههامهتیو نهگبهتیهیهدا که کورد تێی که‌وتوه دۆستێکی نیه، مرۆڤێکی وه‌ک ئهتاتورکیشمان نیه ئه‌و به‌ڵایه له‌کۆڵمان بکاته‌وه که‌له‌ژێر باڵیا نیشتمان و گه‌وره‌ییان لێزهوتکردوین .. ده‌نا ئه‌و ستهمهچیه رووبه‌ڕووی کوردی ده‌که‌نه‌وه‌و به درێژی ده‌یان سه‌ده‌ی خوێناوی ئازادیمان پێڕه‌وانابینن..
موسولمانێک له‌وپه‌ڕی دونیا ئاخێک بکات کورد دوو ئاخی بۆ هه‌ڵده‌کێشێ و که‌سێک نییه لایه‌ک له‌خۆی بکاته‌وه.. من ده‌ڵێم موسوڵمانی کورد له‌لانه‌ی خۆی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆیه به‌ر ئهونهفرهته که‌وتوه کهموسوڵمانان هیچیان پێڕه‌وانابینن.
بۆرهزامهندهی خوداوه‌ند جارێکیش لایه‌ک له‌نه‌وه‌کانی خۆتان بکه‌نه‌وه.
خاڵه‌حه‌مه/دانمارک/ڤالبی/15/10/2012