ناونیشانی پیشانگەیەكی هێڵكاری هونەرمەند محەمەد رۆستەم زادە (نامۆ)یە و لە رۆژی هەینی 15.6.2012 كاتژمێر 6:30 ئێوارە لەهۆڵی نیاندەرتاڵی نێو گالەری شانەدەر لە شاری هەولێر دەكرێتەوە و بۆ ماوەی 5 رۆژ بەردەوام دەبێت.
ئەم پیشانگەیە بەهەماهەنگی هەر یەك لە (هاوكار گروپ، سەنتەری چرا، گروپی هاورێیانی هونەر، گالەری دانیاڵ قەساب، گروپی شێوەكاری كیژانی هەولێر) رێكخراوە.
نامۆ رایگەیاند: ئەم بەرهەمانەم بۆ یەكەمجارە لەباشووری كوردستان نمایش دەكرێن..
(نامۆ) CV
1964 لە بۆكان لەدایك بووە
1988-1993 بەكالۆریۆسی لەهونەر وەرگرتووە
1999-2001 ماستەری لە زانكۆی ئازادی تاران وەرگرتووە
1985-2012 پتر لە 30 پیشانگە و نمایشی تایبەت و هاوبەشی لەناوخۆ و دەروەی كوردستان هەبووە
ئێستاش مامۆیتای هونەرە لە كۆلیژی هونەرە جوانەكانی زانكۆی صلاح الدین
لە گالەری شانەدەرەوە