سلێمانی، ھەرژین عوسمان : یاریزان ھەرێم بورھان ناسراو بە (ھەرێم کەلاری) دوای ئەوەی وەرزی رابردوو پەیوەندی کرد بەتیپی خولی عێراقی یانەی ھەولێرەوە، بەڵام بەھۆی وەرنەگرتنی ئیستیغناوە نەیتوانی لەگەلڕ یانەی ھەولێر بەردەوام بێت، ھەفتەی رابردوو گەڕایەوە بۆ ریزەکانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی گرێبەستێکی نوێی لەگەڵدا ئیمزاکردن، گرێبەستەکەی ھەرێم بۆ ماوەی وەرزێکە و بڕەکەی ٢٦ ملیۆن دینارە، ھەروەھا مووچەی مانگانەکەی بریتیە لە ١ ملیۆن دینار.
ھەرێم بورھان تایبەت بۆ کوردسات ووتی: خۆشحاڵم بەگەڕانەوەم بۆ یانەی پێشمەرگە و ھەوڵدەدەین بەسەرکردایەتی راھێنەری نوآ ئەمساڵ ئەنجامی باش بەدەستبھێنین، ھەروەھا ھەرێم ووتی: یانەکەمان لەم وەرزەدا کێبڕکآ لەسەر نازناوی خولی کوردستان دەکات بۆیە بڕیارمدا بگەڕێمەوە یانەکەی پێشووم و بیرلەوە دەکەمەوە تاکۆتایی ژیانی وەرزشی لەگەڵیان بمێنمەوە.
جێی باسە ھەرێم کەلاری ساڵی ١٩٨٤ لەدایکبووە و بۆ ھەریەک لەیانەکانی (شێروانە و سیروانی نوآ و ئارارات و پێشمەرگەی سلێمانی) یاریی کردووە، ھەروەھا بۆ ھەڵبژاردەی کوردستان و عێراقیش بانگھێشت کراوە.