قەرەیلان بۆ دەوڵەتی فەرەنسا:::
تەڤگەری ئازادی کوردستان و گەلی کوردیش مافی خۆی وەڵامدانەوەی بەکار دەبات و ناچار دەمێنێتەوە کە لەبەرامبەر بەرژەوەندییەکانی دەوڵەتی فەرەنسا بریار وەربگرێت.
فەرەنسا لە پارچەکردنی کوردستان رۆڵێکی گرنگی وەئەستۆ گرت
بانگی KCK بۆ فەرەنسا: مافی وەڵامدانەوە بە کار دەھێنین
لە چوارچیوەی ئۆپەراسیۆنەکان لە دژی کوردان کە لەلایەن ”دۆزگەری سوپەر” ی فەرەنسا تێری فراگنۆڵی و دیڤید بێنیخۆوە بەرێوە دەچێت، ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) ئادەم ئوزون بۆ رێکخستنی کۆنفرانسی رۆژئاوای کوردستان کە لە رۆژی ١٣ ی تشرینی یەکەم بەرێوە دەچێت، چوو فەرەنسا و لە رۆژی ٦ ی ئەم مانگە لە فەرنسا دەستبەسەر و رۆژی ٩ ی مانگ بە بریاری دادگای پاریس دەستگیر کرا.سەرۆکایەتی کۆنسەی بەرێوەبەری KCK بە لێدوانێک نارەزایەتییەکی توندی نیشانی ئەم کردەوە ودا و دەوڵەتی فەرەنسای ھۆشیار کردەوە.
KCK وتی:”لە رۆژی دەستپێکی گەلەکۆمەی ناونەتەوەیی ٩ ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ لە وڵات و دەرەوەی وڵات، بە چالاکی پرۆتێستۆیی، ھەڵوێستی خۆی بە بریار بۆ لە ناو بردنی گەلەکۆمەی ناونەتەوەیی، نیشاندراوە. KCK سەرنجیراکێشایەسەر بەرخۆدانی رێبەری گەلی کورد عەبدولڵا ئۆجالان لە ئیمراڵیدا و وتی:” لەسەر بە بنەما وەرگرتنی ئەم خەتەی بەرخۆدان، بە فیداکارییەکی گەورەوە کە لەلایەن گەلەکەمانەوە پێشکەوتوە، بەرخۆدانی مێژوویی کە تەڤگەری ئازادی پێشی خست، گەلەکۆمەی ناونەتەوەیی بێ ئەنجام مایەوە. KCK دەستنیشانیکرد کە گەلەکۆمەکە مایە پووچ کراوەتەوە و دیاری کرد کە دەوڵەتی تورک ئێستا دەیەوێت کە گەلەکۆمەکە بە شێواز و بیچیمێکی جیاواز نوێ بکاتەوە، ھەڵمەتێکی نوێی دەستپێکردوە. KCK دەستنیشانیکرد کە ھیچ ھێزێک ناتوانێت لەبەردەم تێکۆشانی کوردان بۆ ئازادی ئۆجالان و گەلی کوردستان ببێتە ئاستەنگ و دەستنیشانیکرد کە گەلی کورد ئەمەی بە تێکۆشان ١٤ ساڵ نیشانداوە.
فەرەنسا لە پارچەکردنی کوردستان رۆڵێکی گرنگی وەئەستۆ گرت
KCK وتی:”ھێزی سەرەکە کە لە ماوەی ئەم ٦ ساڵەی دواییدا لە بنەمای گەلەکۆمەی ناونەتەوەییدا کە وەکو ناحەقی و ھێرشێکی مەزن لەبەرامبەر دۆزی ئازادی گەلی کوردستان ئەجامدرا و بەردەوام دەکات، لەلایەن فەرەنساوە بەرێوە چووە. کاتێک کە لە ساڵی ١٩٢٠ کوردستان کرایە چوار پارچە، فەرەنسا رۆڵێکی گرنگی وەئەستۆ گرت. گەلی کورد کە رووبەروی ناحەقییەکی مەزن بووە، لە ٩٠ ەکان رووبەروی تیرۆری دەوڵەت بووە و لەبەرامبەر بەم ناحەقییانە دەستی بە تێکۆشانی ئازادی کردوە. لەم کاتانەش دەوڵەتی فەرەنسا لایەنگری داگیرکەران، تاڵان کەران و کۆمەڵکوژییەکان دەکات و سیاسەتمەدارانی کودر دەکاتە ئامان. دەوڵەتی فەرەنساش وەکو تیرۆریست نیشاندانی دۆزی مافداری گەلی کورد و درۆ و بانگەشەکانی مادە ھۆشبەرەکان و ئەو بازرگانییانەی کە ھیچ پەیوەندییەکمان پێوە نییە و لەسەر بنەمای ئەم بانگەشانە گەلێک سیاسەتمەداری کوردی دەستگیر کردوە، بە ساڵان لە زینداندا ھێشتویەتەوە، بەڵام لە دادگاییکردنەکانیشیاندا ھیچ ئەنجامێک بەدەست نەکەوتوە”.
KCK دەستنیشانیکرد کە ئەم کردەوانە سەرجەمیان بەرھەمی شەری دەروونی و درۆی داگیرکەران و دەستنیشانیکرد کە ئەو کردەوانەی دەوڵەتی فەرەنسا لەبەرامبەر گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی کوردان”کردەوەی دوژمنایەتییە”.
مافی وەڵامدانەوە بەکار دەنین
KCK دەستنیشانیکرد کە بە بیانووی پووچ و بێ بنەما دەستگیر کردنی ئەندامی کۆنسەی بەرێوەبەری KNK ئادەم ئوزون کە سەرجەم ژیانی خۆی سیاسی لە ئەوروپا بەسەر بردوە و لەسەر ناوی گەلی کورد لە ئەوروپا خەباتی دیپلۆماتی بەرێوە بردوە، بە واتەی بەردەوامی دوژمنایەتی دەوڵەتی فەرەنسا لەبەرامبەر کوردانە. KCK دەوڵەتی فەرەنسای ھۆشیار کردەوە و وتی:”ئێمە وەکو تەڤگەری ئازادی کورد، پێشتریش لەبەر ئەم مژارانە دەوڵەتی فەرەنسامان ھۆشیار کردبووە و داوامان لێکردبوو کە واز لەم ھەڵوێستەی خۆی بھێنێت. بەڵام حکومەتی ئەو کاتە بە پێشەنگایەتی سارکۆزی گوێداری ھۆشیارییانی نەکرد، لەبەر بەرژەوەندییەکانی چەپەڵ، سیاسەتی دوژمنایەتی کوردانی بەردەوام کرد. ھەر چەندە لە فەرەنسا بەرێوەبەرایەتی گۆردرابێت، بەڵام وا دیارە کە سیاسەتی دوژمنایەتی لەبەرامبەر بە کوردان بەردەوام بکات. جارێکی تر بانگ لە دەوڵەتی فەرەنسا دەکەین کە واز لە ھەڵوێستی خۆی دوژمنایەتی بھێنێت. ئەگەر بەردەوام بکات، تەڤگەری ئازادی کوردستان و گەلی کوردیش مافی خۆی وەڵامدانەوەی بەکار دەبات و ناچار دەمێنێتەوە کە لەبەرامبەر بەرژەوەندییەکانی دەوڵەتی فەرەنسا بریار وەربگرێت. لەبەر ئەمەش پێش ئەوەی کە بگاتە ئەم ئاستە، بانگ لە دەوڵەتی فەرەنسا دەکەین کە واز لەم سیاسەتی دوژمنایەتی و نەیاری لە بەرامبەر دۆزی ئازادی گەلی کورد بھێنێت.
KCK سەرنجیراکێشایە سەر گفتوگۆکان لەسەر پەروەردەی بە زمانی کوردی و وتی:”زمانی دایکی ھەڵنابژێردرێت، لە کاتی زاییندا دەست پێ دەکات. لەبەر ئەمەش مافی زمانی دایک گفتوگۆی لەسەر ناکرێت و مافێکی گەردوونی مرۆڤایەتییە. لە شوێنێک کە پەروەردەیی زمانی دایک ھەبوونی نەبێت، مومکین نییە کە خۆی بەرێوە ببات و ھەبوونی خۆی بەردەوام بکات. لە جێگایەک کە پەروەردەی زمانی دایکی لێ نەبێت، ئاسمیلاسیۆن (تواندنەوە) و کۆمەڵکوژی کلتوری ھەیە. لەبەر ئەمەش ئەمڕۆ لە جیھاندا، مافی پەروەردە بە زمانی دایکی ماسی سەرەکەی مرۆڤایەتی قبوڵ کراوە. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە کوردستان مافی پەروەردەی بە زمانی دایکی قەدەخە کردوە و ئەمەش بە واتەی پێشێل کردنی مافی مرۆیی و پێکھێنانی سیاسەتی کۆمەڵکوژی و ئاسمیلاسیۆنە. تا مافی پەروەردەی زمانی دایکی قبوڵ نەکرێت، ھیچ کێشەیەک چارەسەر نابێت”.
سەرۆک وەزیری تورک رەجەب تایب ئەردۆغان لە مژاری پەروەردەی بە زمانی دایک بەم ھەڵوێستەی کە لە پەرلەمان نیشانیدا، بە شێوازێکی کراوە ئاشکرایکرد کە حکومەتی AKP لە کوردستان کۆمەڵکوژی و ئاسمیلاسیۆن بەردەوام دەکات. جارێکی تر ئاشکرا بوو کە سەرجەم وتەکان کە دەربارەی چارەسەیدا باسیان لێوە دەکڕیت، ھەڵمەتێکی تەکتیکییە و لەبەرامبەر کوردستان کردەوەیەکی شەری دەروونییە.
فورات نیوز