خانمی ئازیز ماست دانراوه به به سودترین و باشترین گیراوه بۆ ده‌م وچاو ! بۆیه ئه‌توانیت ماست له‌گه‌ڵ زۆر شتی دیکه‌ی به‌سودی تر تێکه‌ڵ بکه‌یت و بیده‌یت له ده‌موچاوت ، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ن نموونه‌یه‌کن و ئه‌توانیت تاقییان بکه‌یته‌وه و بزانه چه‌ن به‌سوده.
ماسکی ماست ولیمۆپرتهقاڵ
ئاوی لیمۆ له‌گه‌ڵ ئاوی پرته‌قاڵ و که‌مێک ماست تێکه‌ڵ بکه و پاشان بیخه‌ره ساردکه‌ره‌وه‌یه‌ک تا به ته‌واوی سارد ئه‌بێت پاشان بیده له ده‌م و چاوت بۆ ماوه‌ی 1 کاتژمێر به مه‌رجێک ده‌م و چاوت پاک بێت و وشک بێت ، ئه‌توانیت بۆ ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته ئه‌م ماسکه به‌کار بهێنیت هه‌موو ڕۆژێک پاشان ده‌بینی که چه‌ن پێستێکی جوان وبریقهدارت هه‌یه.
ماسکی ماست و په‌تاته
سه‌لکێ په‌تاته پاک بکه‌و بیکوڵینه پاشان جوان بیشێله تا ده‌بێت به هه‌ویرێک و ئینجا له‌گه‌ڵ ماست تێکه‌ڵی بکه و دووباره بیشێلهرهوه و له ساردکه‌ره‌وه‌که‌دا داینێ تاباش توند ئه‌بێت و ئه‌جا بیده له ده‌م و چاوت بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ک.
ماسکی ماست و خه‌یار
ماسکی ماست و خه‌یار بریتیه له خه‌یار ئه‌بێت ورد بکرێت و له عه‌ساره بدرێت و پاشان له‌گه‌ڵ ماست تێکه‌ڵ بکرێت و ئه‌ویش به هه‌مان شێوه بخرێته ساردکه‌ره‌وه و ئینجا ئیواران به‌کار بهێنرێت بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ک.
ماسکی ماست و هه‌نگوین
هه‌نگوین و ماست تیکه‌ڵ بکه له‌گه‌ڵ یه‌ک زه‌ردێنه‌ی هێلکه هه‌رسێ گیراوه‌که باش خاو بکه‌ره‌وه و به‌هه‌مان شێوه ئه‌میش بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ک به‌ده‌م و چاوه‌وه ئه‌هێڵرێته‌وه و پاسان به ئاوی سارد ئه‌شۆرێت ، ئه‌م گیراوه‌یه زۆر زۆر به‌سوده بۆ ده‌م وچاو ، وه چرچی ده‌م و جاویش که‌م ده‌کاته‌وه.
شه‌م جه‌لال * ئه‌ڵمانیا
06.12.2012