سلێمانی – ھەرێز جەمال : دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردودا توانی لە نێو زیاتر ٧٠ وڵاتی جیھان لە دوورگەی کیش بەشداری پاڵەواێتی یارییە بەرگرییەکات و دوو مەدالیاش بباتەوە .
یاریزانی وشو کۆنگفۆی کوردو ھەڵبژاردەی عیراق ( ھیمداد عەلی ) پێش پاڵەوانێتیەکە ھەستا بە فرۆشتی سەیارەکەی .
لەو بارەیەوە ھیمداد لە لێدوانێکی تایبەت وتی , من لە پێناو خۆم و ناوی کوردستان بە درێس و ئاڵای کوردستانەوە بەشداریم کردووە کە لەو پاڵەوانێتیەی ئێران کراو چەندین جار ھەوڵیان دا ڕێگریم لێبکەن بۆ بەرزکردنەوەی ئاڵاکە بەڵام من توانیم بەرزی بکەمەوە .
ھیمداد وتی ئێستە بڕوانامەی دیپلۆمی ئەو یارییەم ھەیە بەڵام بەداخەوە بۆ بەشداریکردن لەو پاڵەوانێتیە سەیارەکەی خۆم کە لە جۆری ( نیسان- ئاڵتیما) بوو فرۆشتم و تا بتوانم بەشداریبکەم.
بە پێی زانیارییەکانیش لە ساتی ھاتنەوەی ھیمداد لە لایەن چەندین لاوە پێشوازی کراوە کە پێشوازییەکان زۆربەیان تەشریفی بووە و دواینیان پێشوازیکردنی بوو لە لایەن سەڵاح محەمەد کەریم جێگری سەرۆکی لیژەی ئۆلۆمپی کوردستان کە ئەمەیان توانی خەڵاتی ھیمداد بە لۆگۆیەکی لیژنەکەو بڕی تەنھا ٢٠٠ ھەزار دینار چاپی عیراقی بکات.!