نوسینی:ژیار عومەر:ڕەنگە زۆربەمان ناوی زەردەشتمان بیستبێت بەلام زۆرینەمان بەهەڵە تێگەیشتوین یا تێیان گەیاندوین سەرئەنجامی تێکڕای پشتگوێ خستنە نەتەوەییەکان هەردەم گەلان بەم دەردە دا دەبات کەئێستا کورد پێیدا تیدەپەڕێت لەبیر کردنی واژەی ئاوێستا یا بەهدینی و زەردەشت.. چەندین ڕاڤەی گەرەکە بەلام ئەگەر خواستی گەورە و میرانی لەسەربوایە دەکرا بەرچاوڕونی زێدەتر بدرایە لەمەڕ ئاینی کۆنی باپیرانمان بەلام هەرگیز باوەڕداران لەئاست ئاینی مەزدیەسنادا خۆیان بەخاوەنی نەزانیوە هەردەم چاویان لە بێگانبوە و وەک مێژوو بەخشیویانەتە پارسەکان!
ئاینی زەردەشت هەرچەندە کە ئاینێکی مەزداهیەو خودای تاکو تەنها دەپەرستێت بەلام لای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە ئاگر پەرست ناسراوە ڕاستە زەردەشتیان نیایش(نزا)لەبەردەم ڕۆشنایدا دەکەن بەڵام بەومانایە نایەت ڕوناکی یا خۆر و ئاگر بپەرستن تێگەیشتن لەم بوارەدا دەخەینە پێشترین ڕاڤەکانەوە چونکە سەرەڕای کۆمەڵە و چالاکی کوردە زەردەشتیەکان کەپەیتا پەیتا ڕوولەزیاد بونن بەلام هێشتا نەیان توانیوە تینوێتی ئەم گەلە بەش مەینەت و کورت بینە بشکێنن،
ئاساییە بەهەڵە لێی تێبگەین بەلام نامۆیە دەربارەی هیچ نەزانین بگرە شەرمەزاریە ئەمریکیەک بەسەر دەیان ولات دێتە کوردستان و لێکۆڵینەوە لەسەر مێژوی ئاینی پیرۆزی زەردەشتی دەکات بەلام ئێمەی خاوەن خاک و زێدی ئاهورامان وەک هەر مێژوشمان نەبیت وایە نەکەس هزری بۆ دیرۆک دەجوڵێت نە مەردم وەرچارخانێک دەئافرێنێ دەربارەی زەردەشت و هۆزانڤانان لە سروت و هۆزان و بەرهەمەکانیاندا ناوی پیرۆزی زەردەشت(سیمیار)و ئاڤێستا و بەهدینی بەرن بەلام مەخابن ئەوەندەی کوردان بۆ ئاین و مێژوی بێگانە کۆششیان کردوە کە میلەت و گەلانی خۆیان نیوهێندە هەوڵیان بۆی نەداوە ڕاستیان وتوە کورد کە خوی گرت بە ئەندێشیەکەوە دەیکاتە وتە و وتەکەشی دەکات بە کردار هەر ئەمەش هۆکاری پڕبونی پەرتوکخانەکانی دونیایە بە دەست نوس و کارنامە و هیمەتی پێنوس بەدەستانی کورد ڕەنگە جێگەی گومان بێت بەلام زۆرینەی نوسراو و بەڵگەنامە ئاینەکانی دوای ئاینی زەردەشت کورد نوسیونی بەلام لەسەر ئاینی خۆی تاکە دێڕێکی نەنوسیوە !
ئاینی زەردەشت هێندە نامۆ و بەرتەسک نیە وەک ئەوەی کە زۆرکەس باسی لێوەدەکەن ئاڤێستا دەقێکی پڕوپوچ و نامۆنیە بە نەریتی کوردانەمان بگرە سەرچاوەی ( زمان و کلتور و فەرهەنگی ) کوردەواریە و لەم ڕوانگەیەوە ئاڤێستا بنچینەی ژیان و فۆلکلۆری کۆنی کوردی تۆمارکردوە و پارێزراوە بۆ هەزاران ساڵ بەڵام پاشتر و بەزۆرەملێ و نەیاری خاک و نەریتی زەردەشتیان و لەسەرو هەموشیەوە کوردبون وای لەوگەلانەی هاوسێی میۆزپۆتامیا کردوە توڕەی و دەمارگیری خۆیان بەسەر کوردا بڕێژن ڕاستە لەودەمانەدا کورد ژێردەستەبوە هەربۆیە ناچاربوە بە زۆر و بە زەبر ئاینی میری قبوڵبکات ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت ئەوگەلە ناکوردانەی کەلەمەدیادا فەرمان ڕواوبون لە کاتە جیاوازەکاندا ئاینیان کردۆتە قوربانی بۆ مانەوی خۆیان هەرئەمەش وایکردوە کورد وەک نەتەوە هەموکات بۆ ئاینی بیگانە دەستەمۆبێت بەمەش کوردان لە سەرانە و باج بەخشراون کەواتە هەم گەلانی ناوچەکە هەم کورد بەڕاستی ئاینی نوێیان قبوڵ نەکردوە بەڵکو تەنها ئاین هۆکارێکبوە بۆ مانەوی ئیمپڕاتۆریەتەکانیان تا گەلەکانیان نەبێت قونسوڵ و داگیرکراوی هیج نەتەوەیەکیتر! ئەم ڕوداوانە لەسەردەستی چەندین کەسی ناسراو ئەنجام دراوە و زەمینێکی وێرانە و هاوئاینیان لەدوای ڕۆیشتنی سوپاکەیان بەجێهێشت هەر ئەم هۆکارە بە زەقی کارتێکەری وێڵبون و ناشرین گوزارشت کردنی ئاینی خۆمانە بەلام ئایا دەکرێت لەم ڕاستیە خۆمان لادەین ؟
ئەوەندەی ئیمە دار دەستین بۆ بێگانە نیوهیندە بۆ کورد و لەمێژینەکانی وابوینایە ئێستا کوردان فەرمان ڕەوای مادبون لەسەرو هەموشیەوە دەروانێکی ئارام و دور لە خراپەکاری و دور لە روخسارەکانی ئەهریمەن …کەواتە ئاینی زەردەشت بە زۆر لە کورد دابڕێنراو بەزەبری شمشێر کورد ئاینی نوێی وەرگرت هەم باوەڕی هەم وتە و ئاکاری! هەرسەبارەت بە وازهێنانی زۆرینەی کورد لە ئاینی زەردەشتی وەنەبێت بەتەنها یەک هۆکاربێت بگرە چەندان هۆکار بونی هەیە بەلام بەلێکۆڵینەوە لەو هۆکارانە دەردەکەوێت هەمویان یەک سەرچاوەن ئەوەش بەتەنها بۆ وەلانانی بیری رەسەنی کوردانەیە و هیچیتر بەمەش دوو دەستکەوت بۆ نەیارانی کورد و ئایەنەکەی فەراهەمبوو یەکەم گەلێکی بەشبەش و ناتەبا لەناو یەکدا دووەم زهنیکی نافراوان بۆ مانەوە تیایدا بە درێژای مێژوو! دەتوانن بەدواداچون بۆ دۆزی ئاینی زەردەشت بکەن و سەدان و هەزاران بەڵگەو گوزارشتی قەشەنگ و بێوێنەتان بەردەست بکەوێت لەسەر ڕاستی ئەم ئاینە و پەیوەستبونێکی بێ هاوتای نێوان کورد و بەهدینی ، ڕاستە میژوی هیچ گەل و نەتەوەیەک سەداسەد ڕاستنیە و ڕوداو و پێشهاتەکانی وەک خۆی باسنەکردوە بەلام ئەم ڕوانینە باڵی تەواوەتی بەسەر کوردا نەکێشاوە تەنانەت تا ئەمرۆش مۆرکی زەردەشتی لەنێو ژیان و گوزەرانی کوردا بونی هەیە و لەزۆر بواردا بنەماو فەلسەفەی زەردەشتیش کەتێکەڵ بە ئاینەکانی دوای خۆی کراوە ،
لەگەڵ هەڵهاتنی خۆری خۆدۆزینەوی ژیانی ژیاری کورد و سەرچاوەکانی بەردەوامی بۆ ئارامی و تێڕامان گەشانەوەیەکی سەرنجڕاکێش لە میلەتی مەدا خولقا و ڕەنگدانەوەی لە هەزارەها ساڵ دوای خۆشی هەرماوە ڕەنگە هاتنی زەردەشت یەکەمین هەستی بڕوابونی تەواوەتی بوبێت لەبارەی بونی خودا و ڕاستی و بیرکردنەوە لەبارەی ڕەهاوە
جیاوازی نێوان ئاینی زەردەشت و ئاینەکانی پاش و پێش خۆی ئەوەیە کە ئاینی زەردەشت پێش ئەوەی پێت بڵێت دۆزەخ هەیە پێت ئەڵێت بەهەشت فەراهەم کراوە پێش گۆشکردنی خەڵکی لەسەر شمشێر و مل پەڕاندن و کوشتار ڕێنیشاندەرتانە بۆ ئارامی و گەیشتن بە ڕاستیەکان و درک پێکردنی شاراوەکانی سروشت ، زەردەشتی لەبری ئەوەی پێتان بڵێت ئاینەکەت بلاو بکەرەوە ئەگەر بەگوێی نەکردی هێز بەکاربهێنە و ئەگەر هەر چۆکی بۆ دانەدا ئەوا سەرپشکبە لە کوشتن و سەرپەڕاندنی! پێت دەفەرموێت با چواردەورت بەخواستی ڕەهاینی خۆیان بڕیار لەسەر ژیان و ئاینی خۆیان بدەن با چەک و شمشێر و ئامرازەکانی جەنگتان ڕوی لەوکەسانە نەبێت کەوەک تۆ(ئێوە) بیرناکەنەوە و هاویارتنین بۆ خوداپەرستی و سوپاس گوزاری .
زەردەشت پێش هەموشت پێمانی فەرمو سروشت ئێمەین و ئێمـەش سروشتین ئەگەر جیهان بێەبەها تەماشاکەیت و هەستی مرۆڤینی خۆت لەناوبەریت بێگومان تۆ کەموکورتی لە ئەندێشەتا ئافرێنراوە کەبۆتە هۆکاری داماڵینی تۆ لە ڕاستیەکان! هاتنی زەردەشت ڕوداوێکی سەرسوڕهێنەرە لە دیرۆکدا چونکە بەجۆرێک ئایدیاکانی گۆڕی و هەستێکی نوێی ژیانی بەخشی کە تۆوی زانستی لەداهاتودا چاند و ئێستای بەگرنگیتین کات دەزانی بۆ ژیان، فێری کردین لەسایەی زانیندا گەشەبکەین و بیر لەو هۆکارانە بکەینەوە کە ڕێگرن لەبەردەم هەستە ڕەهاییەکانمان بەلام … کات و نەزانی بونەتە هۆکار بۆ لەناوچونی وتە بێ هاوتاکانی پێشەوای هەمو فەلسەفەکان و ڕابەری هەمو خواناسەکان هەرچەند دروست بونی کەسانی نەیاری زەردەشتی زیاترن لە دۆستانی بەلام ئەمە ئاماژەنیە بۆ کلۆڵی ئەم ئاینە ڕەنگە زەردەشت پێش هەمو ئەندێشە رۆژ هەڵاتیەکان و یەکەم کەسبێت کە بیری تێڕامانی داهێنابێت
فەرمایشتەکانی زەردەشت(گاتا)و ڕاستی و مێژوی کۆنی ناوچەکەو مادەکان ئەوەمان پێدەڵێن بەڵام “ئاسیای”یەکان بەجۆرێک دەخوازن نەژاد و ئاین و فەلسەفەی کورد و بنەماکانی هۆشداریمان لێزەوت بکەن و بیگێڕنەوە بۆ هاتنی کەڵە پیاوانی ئاینە دورەدەستەکان و دەیان ئاین و مەزهەبیتر کەبێگومان ئەو مێژوەی ئێوە کردوتانەتە بنچینەی بیروهۆشتان زۆر هەڵەیە چونکە لەودەمانەی ئاینەکانی دورەدەستی ئاسیا پەیدابو دەمی گاپەرستی و ئاگنی(ئاگر) پەرستیبو بەلام سەردەمی هاتنی زەردەشت خۆر و ئەستێرە و چێل و … گرنگترینیان “خود” پەرستی کەلەو دەمانەدا باویبوە بەومانایەی زەردەشت دەکاتە تێکشکێنەری بتەکان ئەمە زۆر ڕونە بۆ مێژوی نوێ بەڵام بەنیسبەتی دیرۆکی دەستنوسی گەرۆکە یۆنانی و هیندیەکان نامۆیە .
ئاینی پیرۆزی زەردەشتی کارنامەیەکی سادەی ئاهۆرامەزدایە بۆ یارانی نێردراوەکەی چ بە ڕێباز یا بە لایەنگری چونکە جیازوای ئەوتۆ لەنێوانیاندا نیە ئەوەندەی گرنگە تەنها بیرکردنەوی دروستە لەباشە و ئافراندنی باشەیە .زەردەشتی جۆرێکە لە پابەندبون بەو سروشتەی کە مرۆڤەکان بۆ مەرامەکانیان بەکاری دەهێنن بەلام لەگەڵ دەرکەوتنی سروش و پێغەمبەری زەردەشت ئاوڕدانەوەیەکی کارابو لەمەڕ ژیان و ژینگە و ژن و ئەندێشەکانی کۆمەڵگا توانی لە ماوەیەکی زەمەنی کورتدا بیرێکی ڕۆشن بە چاکە و زارێکی ئاشنا بە باشە و ئاکاڕیکی دۆستداری سەرکەوتو بنیاد بنێت هەرەوەندە بەسبو بۆ دان نان بە نێردراوی زەردەشتدا کەبتەکانی وەلاناو خەڵکی هاندا بۆ پەرستنی خودایەک کە ئافرێنەری هەمو شتێکەو لەچەسپاندنی حەقیقەتی ژیاندا باڵادەستە ،کەمو زۆری لێکدانەوە کوردیەکان هۆکارن بۆ سەرلێشێوانی خەڵکی لەسەر باوەڕی کۆنی خۆیان مەرجنیە هەرکەس لەبوارەدا دوو وشەی ئاویستای بەکار هێنا ببێتە موبدو رێگای زەردەشتی پیشانی یارانی بدات هەروەک کەسێک بەکڕینی دوو رۆژنامە نابێت بەڕۆشنبیر!
هەربەمجۆرە مێژوو لێوانلێوە لە کەسی نەشارەزو کورتبین و نەخوێندەوار کە گاتاکانی لەزاری باکویەوە بیستوە و هۆنیویەتەوە و باوکیشی لە باپیری و بەمجۆرە تادەگاتەوە سەردەمی خودی زەردەشت بەلام ئەوەی کەجێگای گومان نیە تەنها خودی ڕەهای بیری زەردەشتە ، مەبەست لە وشەی زەردەشتی یا وجودی زەردەشتیان بەمانا ڕەسەنەکی سوپاسگوزاری خودا یا پارێزەری روناهیە کەواتە زەردەشتیان نە ئاگر پەرستن بەو مانا هەڵەیەی کە جیهانی ئەمڕۆ باسی لێوەدەکات نە خودی زەردەشت بە خودا دەزانن و کرنوش بۆ مەردمێکی سادەو ئاسایی دەبەن! هیچکام لەو نێرداراوانی ئاهۆرا کەسێکی جیاوازتر نەبون لە زهنی خەڵکی ئاسایی هەیچکامیان بەدەرنەبون لەو تێرامان و گەشەسەندەنە زهنیەی کەپیویستە بۆ هەر مرۆڤێک بخولقێت کەواتە خودی زەردەشت کەسێکی ئاسایبوە و بەدورە لەو ئەفسانەو سەرگوزەشتە ناڕاستانە ، بنچینەی ئەم ئاینە بەردەوامیدانە بە تاکڕەوی چاکە کاری و فەرامۆشکردنی ئەهریمەنە ، واژەی ئەهریمەن واتە بیری خراپە نەک خودای خراپە ئەم ڕستەیە یا ئەم باسە هەزاران ساڵ پێش ئەمڕۆ جێی مشتومڕی زەردەشتی ناسان و دۆست و دوژمنانی بوە بەلام ئەوەی کەدەمێنێتەوە لەکۆتایدا تەنها ئەو بۆچونەیە کە بیری خراپە یا وجودی خراپەکاری بەدەرە لەو دەسەلاتەی کەلەسەر زاری کەسەکانە و دادەنرێت بە خودای دوەم یا هاوشانی ئاهۆرامزدا .پێویستە بزانین زەردەشتی لەنوێژ و ئەرکەکانیدا دەقاودەق گوازراوەتەوە بۆ ئاینەکانی دوای خۆی چونکە لەهەر رۆژێکدا ٥ نوێژ هەیە و لەکاتی جایوازدایە …
هەروەها زەکات و رۆژو و ئەرکی بڕودار وەک کەسێکی زەردەشتی دیاری کراوە کە دورکەوێتەوە لەهەر کار و وتەو بیرێک کە بۆنی خاپەی لێبێت ، ئەم ئاینە دیرۆکیە نەهاتوە بۆ کات و سەردەمێکی تایبەتی و کاتی ژیانی خودی زەردەشت یا تاهاتنی پێغەمبەرەکانی دواتر چونکە هەتا هەنوکە فەلسەفەی زەردەشت و بگرە هەتا کۆتای ژیان بیری زەردەشت هەر بەزیندوی دەمێنێتەوە چونکە بناغەی ژیانی بۆ بیردۆزیکی قورس و گران دەنەڕشتوە بەڵکو بەپێجەوانەوە ژیانی سادەی نیشانی هاوەڵانی داوە و ئەم ژینگەیەی وێنەبەردار کردوە بە موڵکی مۆرڤ لەسەر ئەم بنەمایە کەم کەس هەیە نەگاتە کۆتای تێڕامان و قاڵبونەوی لە هۆکاری ژیان ! بەراستی دەبێت زەردەشتیان بەو قۆناغەدا تێپەڕن و بیر و ئاکار و وتەیان سەداسەدا بگۆرن بۆ ئامڕازێک بۆ جوانکردنی ژیان نەک ناشرین کردن و شیواندنی وەک زۆرکات زەردەشتیان پێ تۆمەت باردەکرێت!! توانجی هەرکەسێک لەسەر یەکەمین باوەڕی خواپەرستی هەرچۆنێکبێت وە هەرجۆرێک وێنەبەرداری ئەشو زەردەشت بکات یا لەڕوانگەی جوداوە تەماشای ئاڤێستا بکات هیچ لە گەورەی و مەزنی کەسایەتیەکی بێهاوتای جیهانی(زەردەشت) کەم ناکات بگرە دەیسەلمێنێت کەراستیەک بونی هەیە کەئەوکەسانە زانانین پیێ!
لە گفتوگۆکانی نەیاراندا بەردەوام دەنگی دوولایانی ئەم دینە دەبیسترێت کەواتە ئەوان پێیان وایە ئاینی زەردەشت ڕاستیە یان وەک موغەکان زەردەشتێک پەیدابو بەڕێکەوت باسی لە خواپەرستی کرد! جگە لەم بۆچونە بێبنەمایانە سەدان پرسایری تری ناو ڕەچەڵەکی زەردەشت دێنە پێشێ کە ڕەنگدانەوەی داتاشینی سەرەتای ئاینەکەیە لەناو کوردا هەندێک لەوانە..(زەردەشت کێیە؟ لەکوێ ژیاوە ئایا پێغەمبەرە ئایا فەیلەسوفە ) بەڕاستی بۆکەسێک کە خۆی بەماندوناس بزانێت و کەمێک لەم ئاینە تێگەیشتبێت توشی سەرسامی دەبێت بەو پرسیارانە لەسەرو هەموشیەوە خراپترین توانج “ئایا زەردەشت کوردە؟” ئەگەر کەسێک نەزانێت و بێئاگابێت لە میژوی خۆی ئەگەر کەسێک لەو بیرمەند و پێغەمبەرە دابڕابێت و بەتەواوی ئەندێشەی زەردەشتیبونی وشکی کردبیت دەکرێت پێی بوترێت کورد؟
دەکرێت چاوەڕوانی ئەوەی لێبکرێت ببێتە چرایەکی ڕۆشن بۆ بەردەوامیدان بە فەلسەفەکەی یا ئاینەکەی؟ دین و فەلسەفە یا دین و سیاسەت چەند بابەتێکی جیاوازن بەلام بەگشتی ئاین دەبێت بنچینەکەی ڕوکەشنەبێت و بە بیر و وتە لەرۆزۆکەکانی نەیارەکانی دانەڕمێت هەروەک لەپیشوتردا هێمای بۆکرا دین و سیاسەت دوو خاڵی زۆرلێک دورن بەڵام بۆ ئێستاو سەرەتای وەرگەڕانی کورد لەدینی زەردەشتی کارێکی زۆر پێویست بوە بەتەواوەتی ئەوان سەلماندیان دین لە سیاسەتەوە هاتوە نەک سیاسەت بۆ پاریزگاری کردن لەدین
چونکە ئەگەر وابوایە دەکرا ڕاستیەکان وەک خۆیان بێ پێچوپەنا باسبکردایە! ئەگەرچی زۆرن ئەوکەسانەی کە بەم دەردەوە دەناڵێنن بەلام خۆشبەختانە کەدەزانین زۆر کەسیش هەن بەشادمانیەوە بەرەو ئاین و بیری کوردانەی خۆیان دێنەوە هەرچەندە بانگەشە کردن بۆ ئاینێک کە هەزاران ساڵ پێش ئەمرۆ بڵاو بوبێت بۆ کۆمەلگای کوردی کارێکی ناهزریە بەڵام هەوڵدان بۆ ناساندنی خودی زەردەشت و ڕێباز و ئەندێشەی گرگترین کاری هەمو لایەکە بە تێکڕای ئاینە جیاوازەکانەوە.ئیتر تاوانە بەنەزانی و کوێرەوەری خۆمانەوە لەسەر ئاینێک بدوێین گونجاونیە بۆ ئاینی زەردەشتی دەمڕاستی بکەین و باس لە جوانی ڕوخساری زەردەشتی بکەین بابۆلەمەودوا پشت بەسەرچاوەی کوردی ببەستین و خۆمان دەست پێشخەربین لە بلاوکردنەوی ئاینی پیۆرزمان با کوردان ببنە گەنجینەی زانیاری خۆیان نەک ڕۆژئاواییەک!
هەرکاتێک هەرکەسێک بڕوای بە وجودی خۆی کرد ئەوکات دەرفەت دەڕەخسێت بۆ ئاوڕدانەوە لە ڕابردوی گەلەکەی و گەشانەوەیەکی زهنی و ئاکاری بێت بۆ “خود” و کۆمەڵگا بەهیوای تێگەیشتن بۆ ڕابردوتان چونکە نەزانی و نابینای بە پلەو بڕوانامەنیە زۆرکەس بڕوانامەی باڵایان هەیە بەلام بیر و وتەیان لەوپەڕی دواکەوتویدایە وە زۆری تریش هەن لە ئاستێکی سەرەتایدان بەلام گەشانەوەیی زهنی و کارتێکەری چواردەوریان لێ دەبینرێت کەواتە تێگەیشتن و زانست بە پلەنیە.
ئێمە دوپاتیەکەینەوە بۆ مێژوو و ئێستا و داهاتو “ئاینی زەردەشت کارنامەیەکە بۆ چاکە کاری و بەردەوامیدان بە (بیری چاک وتەی چاک کرداری چاک) و چەسپاندنی بیری ڕەهای لای یارانی زەردەشتی” .