دوای ئەوە سەرکەوتنە گەورەیەی کە لە وڵاتی تورکیا بە دەستیھێنا لە رووی دێزاینی جل و بەرگی بۆنە تایبەتیەکان ئەوەتا ئێستا بۆ یەکەم جار لە کوردستان ئەم کۆمپانیایە دەیەوێت گەورەترین پێشانگای جل و بەرگی بووکان لە شاری ھەولێر بکاتەوە .
بەرێوەبەر و خاوەنی کۆمپانیای ھای مۆدێرن (ئەمجەد شێخانی) بۆ راگەیاندنەکان بەم شێوەیە ھاتە ئاخاوتن و گوتی: دوای ئەوەی بەشداریمان کرد لە پێشانگایەکی جل و بەرگی بووکان لە وڵاتی تورکیا بە دێزاینێکی نوێ، ئەوەتا ئێستا خەریکی خۆئامادە کردنین بۆ کردنەوەی پێشانگایەکی تایبەت بە جل و بەرگی بووکان چونکە تاوەکو ئێستا لەم جۆرە پێشانگایانە لە کوردستان نەکراوەتەوە،
ئەمجەد زیاتر گوتی : لەم پێشانگایە دا چەند نمایش کارێکی بەناوبانگی ئیتاڵی و روسی بەشدار دەبن بۆیە لێرەوە ھیوای ئەوە دەخەوازم کە کارێکی باش بێت بۆ خزمەت کردنی کوردستان بە تایبەتی شاری ھەولێر
جێگای ئاماژە پێدانە کۆمپانیایی ھای مۆدێرن چەندین لقی تایبەتی ھەیە لە کوردستان و لە ئێستاش دا خەریکی کردنەوەی چەند لقێکی ترن لە دەروەی کوردستان ھیواشمان وایە کە سودێکی باش بە ھەموو لایەک بگەینین
رێکەوت سەلام