تاجی وەفا ناوی تازەترین گۆرانی گۆرانیبێژ (ھەردی رەمەزان)ە کە بە شێوەیەکی پڕۆفیشناڵانە کاری لەسەر کراوە. لەو بارەیەوە لە لێدوانێکی تایبەتدا گۆرانیبێژ ھەردی رەمەزان باس لە تاجی وەفا دەکات و دەڵێت:
تێکستی ئەم گۆرانیە لە لایەن (رێدار سابیر)ەوە نوسراوەو لەلایەن (رێبین جەمال) ئاوازی بۆ داندراوەو دابەشکردنی مۆسیقا لەلایەن (شیاو کمال) بۆ کراوەو لە ستۆدیۆی سۆڵۆ لە ھەولێری پایتەخت کاری تۆمارکردنی گۆانیەکە ئەنجامدراوەو کاری ماسترینگی لەلایەن (بەھجەت)ەوە بۆ کراوە، ھەروەھا سەبارەت بە کلیپ کردنی گۆرانیەکە ھەردی پێی راگەیاندین کە کاری کلیپء مۆنتاژی لەلایەن (سامان ئەدنانء بۆتان عبداللە)بۆ کراوەو بەم زوانە لە کەناڵەکانی راگەیاندن بڵاو دەکرێتەوە، ھەروەھا لە بارەی بەرھەمھێنانی گۆرانیەکەوە ھەردی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە بەرھەمھێنان لە لایەن خۆیەوە بووەو ھیوا خوازیشە کاریک بێت لە خزمەتی ھونەری کوردیدا بێت.