سەردار جاف
سروشکم نەقشی چاوی تۆ دەکێشێ
جێگەم سەردارەکەی ( مەنسوورە ) ئەمشەو
نالی
مينا تەمێ
بە نێو تەونی تاريکی پەنجەرەيەکا
ڕێ دەبڕZ و ياساغ دەبZ
لە بەر داڵانی کۆشکێکا
کيژێ لە ناڵە و قيژەی دا
دايکێ لە نائاگایی داخورپا
کۆرپەيەکی دەڵەمە لە خەو زڕا
يەکێ ون و ئەويتر دەستوپێ زنجير
سەف سەف زيندە چاڵکردن بوو
گوندێک ڕووخا ، بووە کاولۆک
شارێ خاپوور
نوقمی تەم و سپی پۆشی
نيشتيمانێ ئەنفالکرا
کچە کوردێ ڕاپسکاو لە ئامێز و لەزەتخۆشی
ياخی لە خود وێڵی سارا
ئەو دەمانە
ساتەکانيش پەژموردەيە و ياساغی شەو
تاريکی و دەنگ
بە سەر باڵی بايەقوش دێ
مناڵێکی ترساو تۆقيو
بە دەم شەو لەبان دەخزێ
گورگی شەوێ
بە سەر دەسرازەی ساوايا
لوورە لوورێ
پرياسکەيە…..
چەشنی هەورێکی گرمۆڵە
ئافات هێنە و شین دەگێڕێ
پەلەقاژەی مەلەوانێکی نێو دەريا
کەناری ئاو هەر وا بووە
لە ڕۆخی هەر لەنگەرێکا
پەرێشانی غەدری ڕۆژين
لە بەر پانتایی حەوزێکی قەوزاوی داين
کەچی گەورەی بچوک خۆرين
هەرايە حەشرە حەشامات
ئا ه و حەسرەت بۆ جاسەنە و دێرسيم دەبەين
کچەکانمان ناو نا مەهاباد و کوڕەکانيش ئاراس
ترپە ترپی هەنگاوەکان لە تەک ئێمەی ياخی بووی خود
مەتەرێز کپ دەکەينەوە
ئەو ئاتەشە لە مەجمەری فردريکيان نەخشەی نە بوو
لە پيلانی دڕندانيان
ئاسۆی ڕوونمان لێخنی بوو
لێزانی سەردەستەی بزاڤ
خوليا نەبوو
تەکيە و خانەقای پياوچاکان
( أنا الحق ) ێ ياساغکرا
ئيشقی خاک و چرۆی گوڵێ
میهر و دلۆڤانييەک بوو
نە کەس بەو بوو نە بوو بە کەس
رۆحە و بە سەر سەوڵی بەلەم گوژم دەدا
گڤەی با دێ لرفەی زريان و دەريايە
پەلکەزێڕينەی بەهارێ بە سيمامانا نابارێ
ڕووی چەمەنی عەدەمێکە
ئاونگ لە زنەوە هەڵدێ
پەپوولەيەکی ڕۆح سووکە و
هەناسەی ئۆخەی بە دەم ڕەشەبا دەدا
زەنگی ئەهريمەن دێ و
مينا خێوێ خۆی دەنوێنێ
گوڵ هەناری ژينی زەردمان
بە تۆبزی مايل بە عەرعەرێ کرا
ڕووگەی تاوان
بووە بانگ و
بێ ئابروویی و شلێوی ياسا دەردەخا
لەچکە سووری کچە گەرمێن
بۆ ئۆخژنی و ڕاکەڕاکی بای هەوەسباز
گيربووی دڕکی باغی خاڵەبازيانييە
پرچی زەمبوور شانە دەکا
تارای سپی ، جاجم ئاسا
بە سەر ئیشقی ئازادی شار دادەبارێ
ڕايەڵەی دووبەری زەمەن بە سەر باڵی پەڕەسێلکە
ئاسمانی پاک دەشينێنێ
هاوار ….. هاوار …..
نازانین نا
هانا بۆ کام کتێب و دەريچە بەرين
کە قورئان ئەتک و سوتاو بێ
مزگەوت کاوڵاشێک و من بن چەپۆک
چەشنی سەگێ پەتی ملم بە مەيليان هەڵدەسووڕێ
ڕاپسکان و خۆتەيار بوونم قەت پەی پێ نەبردووە
هێندە ترس وەک مەنجەنيق لە هەناوما شاتاوڵی بۆ هێناوم
بۆ ساتێ دەرنەپەڕيوە
سەبری ئەيوب ناگا بە من
ئەو لە منەوە فێر بووە
ليستە و بە تاوانی گومڕا
لە تەوێڵمی دەنێن و نايبڕنەوە
گەلە کۆيەکی تۆمەتە و
ملم وەبەر تەپی خوێن پژان دەکا و نايبڕنەوە
دوێنێ لە گۆڕی کفن سوور
لە سەر چەمێکی پڕ لە گوڵ
ميوە لە گەڵای دارانا پڕترين بوون
خووڕەی ئاوان لە دەرياکانی ئێرە تێر لرفە بوون
ساتەوەختی گوللەباران
مەرگی لێرە
بە گەڵای گوڵی خوێناوی
لە بەر لێزمەی ئاونگباران
جۆڕاوگەی خوێنمان لێ دەتکێ
بن نساری دار سێوێکە
پيرەمێردێ بە ساڵاچوو
مژی لە جگەرەی دەدا
لە بەر خۆ و بن لێوەوە
مەملەکەتی خوێن و بەفر
چرۆی هەڵوەرينی ڕۆحی و سوتماکی خاک بە با دەدا
٢٩ / ٧ / ٢٠٠٢
هەولێر