مەنسوور جیهانی ـ دوازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “هامبۆرگ” بە ڕێزلێنان لە سینەماکاری کورد ڕەوانشاد “ڕەحیم زەبیحی” و بە تەرکیز لەسەر بەرهەمی سینەماکارانی کوردستانی ئێران لە شاری هامبۆرگ لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.
دوازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “هامبۆرگ” Hamburg بە بەرپرسیاریی “یاسیر ئیرمەک” Yasir Irmak و لە لایەن ڕەوەندیی کوردیی لە وڵاتی ئەڵمانیا و بە نمایشی 42 بەرهەم لە سینەماکارانی کورد و وڵاتانی بیانی لەوانە: 4 فیلمی سینەمایی، 10 بەڵگەفیلم، 24 کورتە فیلمی چیرۆکی و ئەنیمەیشنی و هەروەها 4 فیلم لە بەشی “تایبەت بە منداڵان” بە شێوەی ئامادەبوون و بە ڕچاوگرتنی هەموو ڕێکارە تەندروستییەکان لە ڕۆژانی 28ی ئۆکتۆبەر تا 3ی نۆڤەمبەری 2021 لە سینەماکانی “کینۆ” Kino، “زیسە” Zeise و 3001 لە شاری هامبۆرگ لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.
ڕێوڕەسمی کردنەوەی دوازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “هامبۆرگ” لە کاتژمێر 6:30ی ئێواڕێی ڕۆژی پێنجشەمە 28ی ئۆکتۆبەری 2021 بە چەند گۆرانییەکی ئۆپێڕا و بە دەنگی “پەروین چەکار” Pervin Chakar گۆرانیبێژی کوردستانی تورکیا و بە ژەنیاریی ئامێری باڵەبان لە لایەن “ئێڕتان تەکین” Ertan Tekin بەڕێوەچوو و پاشان ئەم ڕووداوە سینەماییە لە کاتژمێر 7ی شەو بە نمایشی فیلمی سینەمایی “ئەزموون” The Exam لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد “شەوکەت ئەمین کورکی”، لە بەرهەمهێنانی “مەمەد ئەکتاش” و بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر لە سینەما “زیسە”ی شاری هامبۆرگ بە شێوەی فەرمی دەستی پێکرد و پاشان کۆڕیی وڵام و پرسیاریی ئەم فیلمە بە ئامادەبوونی دەرهێنەری ئەم بەرهەمە کوردییە بەڕێوەچوو.
لە ڕۆژی هەینی 29ی ئۆکتۆبەری 2021 و لە کاتژمێر 4ی دوانیوەڕۆ پەنێلی سینەمای کورد بە بەشداریی چوار سینەماکاری کورد بەڕێوەچوو، لەوانە: “شەوکەت ئەمین کورکی”، “ئیبڕاهیم سەعیدی”، “هیشام ئایدەمیر” و “ئەکرەم هێیدۆ” و لە درێژەدا کاتژمێر 6ی ئێوارێی کورتە فیلمی “قەرەنتینە” لە دەرهێنانی “محەمەدڕەزا ئەردەڵان”، بەڵگەفیلمی “ئابوور ـ پەلەوەر پەنابەرەکان” ABUR – MIGROTORY BIRDS لە دەرهێنانی هاوبەشی “گول ئێرتۆنان کارائەسڵان” Gül Ertunan Karaaslan و “سێدات کیران” Sedat Kıran، لە کاتژمێر 8ی شەو بەڵگەفیلمی بڵندی “عەشق لە بەرانبەر کۆمەڵکوژی” Love in the Face of Genocide لە دەرهێنانی “شێرۆ هیندە” Shero Hinde و بەڵگەفیلمی “جەسیمە جەلیل” Casimê Celîl لە دەرهێنانی “ئۆزلێم دیلێر” Özlem Diler و “جەلیل بادیکانلی” Celil Badikanlı نمایشکران.
لە ڕۆژی شەمە 30ی ئۆکتۆبەری 2021 و لە کاتژمێر 2ی نیوەڕۆ کورتە فیلمی “کۆدی ئاواتەکان” Cudi of the Wishes لە دەرهێنانی “سەهیم ییلدیز” Semiha Yıldız، کورتە فیلمی “وەجینا پڕپڕوکە” Vejîna Perperokê لە دەرهێنانی “میرمستەفا بایدەمیر” Mir Mustafa Baydemir، کورتە فیلمی “ژووری 217” ROOM 217 لە دەرهێنانی “سروە عەبەڕەش” لە هەرێمی کوردستان، بەڵگەفیلمی “بن بەست لە نیشتمانی ئۆلیس” Dead End in the Land of Ulysses لە دەرهێنانی “سەرحەت ئیڕتۆنا” Serhat Ertuna، لە کاتژمێر 4ی دوانیوەڕۆ کورتە فیلمی “یادە” Yade لە دەرهێنانی “دێنیز دۆمان” Deniz Deman، بەڵگەفیلمی بڵندی “نانی پیرۆز” Holy Bread لە دەرهێنانی ڕەوانشاد “ڕەحیم زەبیحی”، لە بەرهەمێهنانی سینەماکاری کورد “توورەج ئەسڵانی” و بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی “مادمووڤی” MAAD Movie نمایش دەکرێن.
هەر لە هەمان ڕۆژ و لە کاتژمێر 6ی ئێوارێی کورتە فیلمی “من بریندارم” I am wounded لە دەرهێنانی “ئۆرکان بایرام” Orkan Bayram، کورتە فیلمی “ئیدۆ” IDO لە دەرهێنانی “سامان مستەفا”، کورتە فیلمی “تەنیایی باشترە” Alone is Better لە دەرهێنانی “ڕێکار بارزان” Rekar Barzan، کورتە فیلمی “هێڵە سپییەکان” White Lines لە دەرهێنانی “جەلال ساعیدپەناە”، کورتە فیلمی “سێبەر” Siber لە دەرهێنانی “مەجید دەروێش نیژاد”، کورتە فیلمی “چەرخ” Cerx لە دەرهێنانی “مەتین ئێور” Metîn Ewr، کورتە فیلمی “دەنگێک لە دوور” A Voice from Far Away لە دەرهێنانی “شاخەوان عەبدوڵڵا ڕەحیم”، کورتە فیلمی ئەنیمەیشنی “دەسپێی دووبارە” Starting Over لە دەرهێنانی “ئەوین بەرازی” Evin Berazi و فیلمی سینەمایی “دیار نابێت” Görülmüstür لە دەرهێنانی “سەرحەت کارائەسڵان” Serhad Karaaslan دەچنە سەر پەردە.
لە ڕۆژی یەکشەمە 31ی ئۆکتۆبەری 2021 و لە کاتژمێر 1ی نیوەڕۆ کورتە فیلمی “لانک” CRADLE لە دەرهێنانی “زانیار لوتفی” و هەروەها لە بەشی “تایبەت بە منداڵان”ی دوازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “هامبۆرگ” کورتە فیلمەکانی “نۆبەی تۆ” Dora TÊ، “پێی” PÎYA، “پینک” Pink و “نیکیل و گوێز” Nikil Û Gewez نمایش دەکرێن.
لە کاتژمێر 1ی نیوەڕۆی هەمان ڕۆژدا کۆڕی پسپۆڕانەی “سینەمای کوردی، شووناس و جوگڕافیا” بە ئامادەبوونی “زانا کەبیر” Zana Kibar کۆمەڵناس و دەرهێنەر، “مەسعوود ئاڵپ” Mesut Alp کۆنینەناس و بەرهەمهێنەر و “وەیسی ئاڵتای” Veysi Altay دەرهێنەر بەڕێوەدەچێت.
لە کاتژمێر 4ی دوانیوەڕۆی هەمان ڕۆژدا کورتە فیلمی “پەڵە” لە دەرهێنانی “شۆڕش وەکیلی”، کورتە فیلمی “گوڵا سینان” Gola Cinan لە دەرهێنانی “هێبۆن پۆڵات” Hebun Polat، کورتە فیلمی “شۆفیری” Ajotin لە دەرهێنانی “محەمەد سیت ئییلدیز” Muhammet Seyyit Yıldız، کورتە فیلمی “عاشقی سۆکرۆیۆ” Sükrüyü sevmek لە دەرهێنانی “وۆڵکان تەسکین” Volkan Taşkın، کورتە فیلمی “سەرما” The Cold لە دەرهێنانی “ئادار باران دێگێر” Adar Baran Değer، کورتە فیلمی “نووکی زیپ” Tip of The Zipper لە دەرهێنانی “عەبدوڵڵا کێپێر” Abdullah Çeper، کورتە فیلمی “نەرگیسی پێنجەم” Fifth Narcissus لە دەرهێنانی “سەرکەوت نیکدڵ”، کورتە فیلمی “ماڵ” Home لە دەرهێنانی “سێوناز ئەدیکە” Sevinaz Evdike و لە کاتژمێر 6ی ئێوارێی کورتە فیلمی “خاڵی هاوبەش” Xale Hevpar لە دەرهێنانی “ییلماز چینتان” Yılmaz Çintan و فیلمی سینەمایی “داری گوێز” لە دەرهێنانی “محەمەد حوسێن مەهدەویان” سەبارەت بە بۆردوومانی کیمیابارنی شاری سەردەشت دەچنە سەر پەردە.
لە ڕۆژی دووشەمە یەکی نۆڤەمبەری 2021 و لە کاتژمێر 6ی ئێوارێی کورتە فیلمی “ماندالینا ئاگاچی” Mandalina Agaci لە دەرهێنانی “چەنگیز ئاکایگۆن” Cengiz Akaygün، کورتە فیلمی “من سەبر دەکەم” I Will Wait لە دەرهێنانی “محەمەد شێروانی” لە هەرێمی کوردستان، کورتە فیلمی “باوانی” Bavani لە دەرهێنانی “سەجاد ئەحمەدبەیگی” و کورتە فیلمی “پڵاو سوور” Pelav sor لە دەرهێنانی “نۆمام ئێگیت” Numan Yiğit نمایش دەکرێن.
لە ڕۆژی سێشەمە 2ی نۆڤەمبەری 2021 و لە کاتژمێر 6ی ئێوارێی کورتە فیلمی “کاک ئیرەج” لە دەرهێنانی “جەمشید فەرەجوەندفەردا” و هەروەها بەڵگەفیلمی “سیدیک و پانتێر” Sidik and Panter لە دەرهێنانی “ڕێبەر دۆسکی” Reber Dosky دەچنە سەر پەردە.
لە ڕۆژی چوارشەمە سێ نۆڤەمبەری 2021 و لە دوایین ڕۆژی دوازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی “هامبۆرگ” و لە کاتژمێر 18:30 کورتە فیلمی “بەدر” Beder لە دەرهێنانی “ئارنین ئانان ئەسڵان” Arin İnan Arslan، فیلمی سینەمایی “پارێزەری برا” Brother’s Keeper لە دەرهێنانی “فەریت کاراهان” Ferit Karahan کە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بەڕلینالە” Berlinale لە ساڵی 2021 لە وڵاتی ئەڵمانیا خەڵاتی بەشی “پانۆڕاما”ی Panorama بەدەستهێناوە، لە دوایین سانسی ئەم ڕووداوە سینەماییەدا نمایش دەکرێت.
بۆ زانیاری زیاتر: