مەنسوور جیهانی ـ نوێترین پرۆژەی سینەمایی سینەماکاری کورد “کەیوان کەریمی” بەشدارییەکی بەرچاویی لە بەشی “سینەماڕت”ی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی “ڕۆتێڕدام” لە وڵاتی هۆڵەندا هەبووە و بە هاوڕێیەتی لەگەڵ دوو بەرهەمهێنەری فەڕەنسی و ئەڵمانی بەرەو پێشەوە هەنگاو هەڵدێنێت.
بەشی “سینەماڕت” CineMart کە یەکەمین، گرینگترین و گەورەترین بازاڕیی بەرهەمی هاوبەش لە جیهان دێتەئەژمار؛ ئەمساڵ سی و هەشتەمین خولی بە هۆی بڵابوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە شێوەی ئۆنلاین لە ڕۆژانی 1 تا 5ی فێبریوەری 2021 لە تەنیشت پەنجاهەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی “ڕۆتێڕدام” Rotterdam لە وڵاتی هۆڵەندا بەڕێوەچوو و “ئایا ئێوە شتێک سەبارەت بە هیوا دەزانن؟” Do you know anything about Omid? نوێترین و دووهەمین پرۆژەی سینەمایی سینەماکاری سەبەخۆی بانەیی “کەیوان کەریمی”، لە نوێترین و دووهەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا وەکوو تەنیا پڕۆژەی سینەمای ئێران، لە نێوان 17 پرۆژەی هەڵبژاردەی سینەمای جیهان لەم ڕووداوە سینەماییەدا بەشدارییەکی سەرکەوتووانەی هەبوو و کەریمی لە تەنیشت بەڕێوەبردنی کۆبوونەوە جۆراوجۆرە پسپۆڕانە لەگەڵ بەرهەمهێنەران، سەرمایەداران، نوێنەرانی فرۆش و … سەبارەت بەم بەرهەمە، دوو وتووێژیی لەگەڵ گۆڤاری بەنرخی “ئسکرین دەیلی” Screen Daily و ماڵپەڕی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی “ڕۆتێڕدام” ئەنجامدا.
ماڵپەڕی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی “ڕۆتێڕدام” لە وتارێکدا ئاماژەی بە پڕۆژەی سینەمایی “ئایا ئێوە شتێک سەبارەت بە هیوا دەزانن؟” کردووە و ئەوەی کە دەرهێنەری ئەم پڕۆژەیە کە ئەویی لە بەشی “سینەماڕت” پێشکەش کردووە و لە ڕێگای لێهاتووییەکانیی خۆیەوە، لەم قۆناغەدا بەشدارییەکی بەرچاویی هەبەووە.
لە درێژەی ئەم وتارەدا هاتووە: ئەم متمانەیە، “کەیوان کەریمی” سەبارەت بە کار و چالاکی خۆی یەگجار زۆر بە هیوا کردووە، کارێک کە بۆخۆی دەڵێت بۆ ئەو بایەخێکی ئەوتۆی هەیە. ئەو دوای سەردانی بۆ شاری پاریس، لەسەر ئەم سیناریۆیە بە باشی کاریی کردووە. کەریمی بە مانای هونەر بەوەفایە، ئایدیایەک کە متمانەی پێدەبەخشێت؛ دەتوانێت ئەم پڕۆ ژەیە لە شاری تارانی پێتەختی ئێران وێنە بگرێت.
هەروەها گۆڤاری بەنرخی “ئسکرین دەیلی” لە وتارێکدا بە ئاماژە بەوەی کە پڕۆژەی سینەمایی “ئایا ئێوە شتێک سەبارەت بە هیوا دەزانن؟” لە بەشی “سینەماڕت”ی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی “ڕۆتێڕدام” بەشداریی هەیە، نووسیەییەتی: پڕۆژەی کەریمی بە خێرایی بەرەوپێشەوە هەنگاو هەڵدێنێت. ئەو بە بەشداریی لە بەشی La Fabrique حەفتاوسێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی “کان”ی فەڕەنسا توانی دوو بەرهەمهێنەری هاوبەش لەوانە: کۆمپانیای Promenades Films لە وڵاتی فەڕەنسا و هەروەها کۆمپانیای Germany’s 2 Pilots Filmproduction لە وڵاتی ئەڵمانیا لەگەڵ خۆی هاوڕێیا بکات. لە بەشی “سینەماڕت”دا یارمەتیدەرانی بەهێز کە بۆ یەکەمین جار لە بەشی La Fabrique حەفتاوسێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی “کان” لەگەڵ ئەم پڕۆژەیە ڕووبەڕوو بوون، هێشتاش ئەم پڕۆژەیەیان لە ژێر چاودێریی دایە.
“ئایا ئێوە شتێک سەبارەت بە هیوا دەزانن؟” کە پڕۆژەیەکی نێودەوڵەتیی سینەمایی لە هاوکاریی لەگەڵ کۆمپانیا پیشەگەڕییە جیهانییەکان دێتەئەژمار؛ ڕچاویی نەریت و شیاوەکانی بەرهەمهێنانی فیلم لە ئاستی نێودەوڵەتی دەگرێت، کە قۆناغە جۆراوجۆرەکان، لەوانە: نووسینی سیناریۆ بە پێی ئیستانداڕدە نێودەوڵەتییەکان، بەشداریی لە بازا’ڕە جیهانییە پڕبایخەکانی بەرهەمهێنان، هاوکاریی لەگەڵ کۆمپانیا جۆراوجۆرەکانی فیلمسازی وڵاتانی جۆراوجۆر، داواکردنی فاند و وەرگرتنی پشتیوانی ئابووریی نێودەوڵەتی و هەروەها دەستنیشانکردنی بڵاوکەرەوەی فیلم، پێش قۆناغی وێنەگرتن لەخۆدەگرێت.
پڕۆژەی سینەمایی “ئایا ئێوە شتێک سەبارەت بە هیوا دەزانن؟” کە لە قۆناغی سەرەتایی بەرهەمهێناندایە؛ بە هێواشی و بە وردیی، قۆناغی هەڵبژاردنی لۆکەیشێن لە تاران و هەروەها دەستنیشانکردنی ستافی فیلم تێپەڕ دەکات.
ڕاگەیاندنی گشتیی پڕۆژەی سینەمایی “ئایا ئێوە شتێک سەبارەت بە هیوا دەزانن؟”.