مه‌نووچێهر جیهانی ـ ناوبژیوانانێک له وڵاتانی ئیتاڵیا، کۆریای باشوور و ئێران، 63 کورته فیلم له ده‌رهێنه‌ره‌کانی 19 وڵاتی جیهان له سی و حهوتهمین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران دادوه‌ری ده‌که‌ن.
به‌پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران، ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی “رکابه‌ریی نێونه‌ته‌وه‌یی” سی و حهوتهمین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران که بریتین له؛ “بێهنام بێهزادی” Behnam Behzadi ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی ئێران، “لیا بێلته‌رامی” Lia Beltrami ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی ئیتاڵیا و “کیۆن گیۆن کیم” Kyeongyeon Kim به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه داڕشتنی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “بوسان” له وڵاتی کۆریای باشوور؛ 63 کورته فیلم له ده‌رهێنه‌ره‌کانی 19 وڵاتی جیهان له‌م رووداوه سینه‌ماییه‌دا ناوبژیوانی ده‌که‌ن.
ناوه‌کانی ئه‌و 63 فیلمه‌ی که له به‌شی “رکابه‌ریی نێونه‌ته‌وه‌یی” ئه‌م خوله‌ی فێستیڤاڵدا له به‌شه جۆراوجۆره‌کانی چیرۆکی، به‌ڵگه‌فیلم، ئه‌زموونی و ئه‌نیمه‌یشێن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌ندیس و کۆته‌ڵی فێستیڤاڵ و خه‌ڵاتی 3 هه‌زار دۆلاری پێکه‌وه رکابه‌ری ده‌که‌ن، بریتین له:
به‌شی چیرۆکی و درامی:
“یه‌ک شووشه ئاجیل” له ده‌رهێنانی “ساواس ئیستاورۆ” له قێبرس، “له دوای کلاسی وانه” له ده‌رهێنانی “چارلز شوچی دۆنگ” له چین، “ته‌عان” له ده‌رهێنانی “دانیه‌ل هاولید” له پۆڵه‌ندا، “برا” له ده‌رهێنانی “بێپه توفارولۆ” له ئیتاڵیا، “به‌ر له تۆفان” له ده‌رهێنانی “چێن یوان” له چین، “که‌له‌می برۆکلی” له ده‌رهێنانی “ئیلیۆت فێتوێس” له فه‌ره‌نسا، “سه‌فه‌ری کاری” له ده‌رهێنانی “ڤۆن گیۆلی” له کۆریای باشوور، “شه‌و باش” له ده‌رهێنانی “ئانتۆنی نێتی” له غه‌نا، “خه‌یاڵ بافی” له ده‌رهێنانی “سه‌دریک مارتین” له فه‌ره‌نسا، “مه‌وداکان” له ده‌رهێنانی “سوزان بیخار” له ئیسپانیا، “وه‌ڕینی سه‌گه‌کان” له ده‌رهێنانی “سێرجیۆ سێرانۆ” له ئیسپانیا، “شیفتی شه‌و” له ده‌رهێنانی “ئالبین وایڵدنێر” له نه‌مسا، “خزین” له ده‌رهێنانی “هانگیۆنگ بو” له چین، “به‌یانی باش” له ده‌رهێنانی “بارتۆز کۆزێرا” له پۆڵه‌ندا، “حه‌مورانی” له ده‌رهێنانی “پاتریک کێنلی” له ئه‌مریکا، “ده‌نگی ده‌ر مه‌هێنه” له ده‌رهێنانی “یایا سیماکۆوا” له ئه‌مریکا، “ده‌ریاچه‌ی به‌خته‌وه‌ری” له ده‌رهێنانی “ئالیاکسی پالۆیان” له بێلاروس، “مهرهخهسییهکی شیاو” له ده‌رهێنانی “ئانتۆن سازۆنۆف” له رووسیا، “مۆرتنۆل” له ده‌رهێنانی “ژولین سیلوێرای” له فه‌ره‌نسا، “نی‌نا” له ده‌رهێنانی “هریستۆ سیمئۆنۆف” له بولگاریا، “به‌هه‌شت” له ده‌رهێنانی “پابلۆ ویرادۆ” له فه‌ره‌نسا، “یاغی” له ده‌رهێنانی “پیێر ـ فیلیپ چێویگنی” له که‌نه‌دا، “به‌رچه‌سب” له ده‌رهێنانی “جۆرجی. ئێم ئۆنکۆفسکی” له مه‌قدونیه، “باشترین ئۆرکێستڕای جیهان” له ده‌رهێنانی “هه‌نینگ به‌کهاوس” له نه‌مسا، “گه‌ڕانه‌وه” له ده‌رهێنانی “چارلی کۆکا” له فه‌ره‌نسا، “بێوه‌ژنی کۆچکردوو ساورینی” له ده‌رهێنانی “لووییک گایلارد” له فه‌ره‌نسا، “تاب” له ده‌رهێنانی “سامارا ساگینبائۆوا” له قێرقیزستان، “ژنی ماڵی” له ده‌رهێنانی “فیلیپه ئێسپینۆزا” له ئیسپانیا، “بیر” له ده‌رهێنانی “دیێه‌گۆ پۆرتاس” له ئیسپانیا، “سپی پۆش” له ده‌رهێنانی “ره‌زا فه‌هیمی” له ئێران، “گۆشتی تاڵ” له ده‌رهێنانی “فه‌رید حاجی” له ئێران، “ده‌که‌ل” له ده‌رهێنانی “بابه‌ک موسته‌فه‌وی” له ئێران، “داغی” له ده‌رهێنانی “فاتمه محه‌مه‌دی” له ئێران و “ئه‌سپی سپی باڵدار” له ده‌رهێنانی “مه‌هیار مانده‌گار” له ئێران.
به‌شی به‌ڵگه فیلمی دیکۆمێنتاری:
“شومالگان” له ده‌رهێنانی “خیسۆز ماری لازکانۆ” و “جۆسوو وێنه‌رۆ” له ئیسپانیا، “سنووری ره‌نگی شین” له ده‌رهێنانی “ئه‌یوان میلۆساوه‌لجۆی” له سێربستان، “پیانۆی پریپیات” له ده‌رهێنانی “ئه‌لیشکا سیلکۆوا” له کۆماری چیک، “پێداچوونه‌وه” له ده‌رهێنانی “میخائیل ژێلزنیکۆف” له رووسیا، “ئێس تی. کۆلۆن” له ده‌رهێنانی “ئێرنێست لۆرک” له پۆڵه‌ندا، “دوایین راوچییه‌کانی سه‌ر” له ده‌رهێنانی “مارکۆ دێک لۆچی” و “کۆزیمۆ گورگنانی” له ئیتاڵیا، “دوور خراوه‌کان” له ده‌رهێنانی “لیه مۆنفورتی” له فه‌ره‌نسا، “کاتێک دایه رۆیشت” له ده‌رهێنانی “زه‌ینه‌ب گوڵروو که‌جه‌نجیلێر” له تورکیا و “کاک ئیره‌ج” له ده‌رهێنانی “جه‌مشید فه‌ره‌جوه‌ند فه‌ردا” له ئێران.
به‌شی ئه‌نیمه‌یشێن:
“مێترۆ” له ده‌رهێنانی “ناتالیا کرافچۆک” له پۆڵه‌ندا، “400 مایل له کاتژمێردا” به‌رهه‌می “ده‌رهێنانی گروپی” له فه‌ره‌نسا، “کوڕێک له جه‌نگه‌ڵدا” له ده‌رهێنانی “فابیانۆ لێئاندرۆ پاندۆلفی” له به‌رازیل، “مۆم” له ده‌رهێنانی “مارک ریبا و ئانا سۆلاناس” له ئیسپانیا، “ده‌ریای ویشک” له ده‌رهێنانی “بارت بوسیرت و یوس به‌کس” له بێلژیک، “ئه‌پیرنۆف” له ده‌رهێنانی “ئه‌لخاندرۆ ئاریه‌ل مارتین” له ئارژانتین، “مێترۆ” له ده‌رهێنانی “واله‌نتین تایترۆف” له رووسیا، “شامی کۆتایی” له ده‌رهێنانی “پیوتر دۆمالا” له پۆڵه‌ندا، “راوچی مرواری” له ده‌رهێنانی “مارگریت دانیه‌لسن” له نه‌رویژ، “مشکه‌کان له نێو دیواره‌کاندا” له ده‌رهێنانی “میریانا ساراندۆوا” له نه‌مسا، “هۆکار” له ده‌رهێنانی “سایمۆن رۆچینسکی” له پۆڵه‌ندا، “وا چه‌رخه” له ده‌رهێنانی “ماتێئۆس لێنارت ” له پۆڵه‌ندا، “غه‌ریبه” له ده‌رهێنانی “ئا‌نتۆنیۆ میشله ئیستیا” له ئیتاڵیا، “مێترۆ” له ده‌رهێنانی “رابێرت کۆزنیۆسکی” له پۆڵه‌ندا، “کوڕ و کوند” له ده‌رهێنانی “ماریۆ گاجۆ دێ کاروالیۆ” له پۆرتوگال، “باڵه کۆلاره” له ده‌رهێنانی “مارتین سامانتا” له کۆماری چیک، “ئاگربه‌ست” له ده‌رهێنانی “مۆنا عه‌بدوڵڵاشاهی” له ئێران و “خه‌رچه‌نگ” له ده‌رهێنانی “شیوا سادق ئه‌سه‌دی” له ئێران.
به‌شی ئه‌زموونی:
“ته‌رمی من به هه‌رزان بۆ ئێوه” له ده‌رهێنانی “ئانا ـ کلاریا ئۆستاپێنکۆ بوگدانۆف” له فه‌ره‌نسا و “ماڵی منداڵییه‌که‌م، من دیل ده‌کات” له ده‌رهێنانی “جاندره وێن هه‌ردن” له ئه‌فریقیای باشوور.
سی و حهوتهمین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران به ده‌بیری و به‌رپرسایه‌تی “سه‌ید سادق مووسه‌وی” به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران؛ وه‌کوو یه‌که‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی سینه‌مایی له ئێران، که به شێوه‌ی ئاماده‌بوون و به‌شداریی سینه‌ماکاران و بینه‌ران و ئانڵاین و به نمایش کردنی 63 کورته فیلم له ده‌رهێنه‌ره‌کانی 19 وڵاتی جیهان و هه‌روه‌ها 146 فیلم له ده‌رهێنه‌ره‌کانی ئێرانی له رۆژانی 20 تا 24ی ژانویه‌ی 2021 زایینی له په‌ردیسی سینه‌مایی «ئێران ماڵ» له شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م لینکه کرته بکه‌ن:
https://iycs.ir/category/festival/
په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران.