نەنزی” فەرەیدون کونجرینی
سڵێمان هەڵشۆیی” دەتوانێك پەیامێك ئاراستەی خاوەن قەرزەکانی بکات و خۆی دەربازبکات، لەزیندانەوە بانگەوازبکات بۆ خاوەن قەرزەکانی و بەڵێنیان پێبدات لە داهاتودا تەواوی قەرزەکانیان دەداتەوە بەجۆری” هەرکەس لە خاوەن قەرزەکان دەبێتە بەرپرسێکی حکومی یان خانەنشین دەکرێ لەسەر ئەو ئەرکو ماندوبون و چاوەڕوانییەی هەیبووە لە سەرۆکە نوێکە، دەکرێ سڵێمان هەڵشۆیی” لە بانگەوازەکەیدا ، ڕێکخراوێك ڕابگەیەنێت و هەموو خاوەن قەرزەکانی بکاتە ئەندامی ئەو ڕێکخراوە.
بەپێی زانیارییەکانبێت سڵێمان هەڵشۆیی” مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ سەدان کەسی خاوەن خێزان کردوە بەکۆی گشتی دەکاتە سەدان هەزار هاوڵاتی ، سەدان هەزار هاوڵاتی دەتوانن لە هەڵبژاردنەکاندا چەند کورسیەك بۆ ڕێکخراوەکەی بەدی بهێنێت و لە حکومەتی داهاتودا بەشدابێت،
هەر ڕێکخراوێك لە ڕێگەی هەڵبژاردنەکانەوە بچێتە ناو حکومەت و مۆڵەتی بدرێتێ ، داهاتی ساڵانەی خۆی دەبێت” بۆ ئەندامان و مێدیاو ڕۆژنامەکەی ، لێرەدا سڵێمان هەڵشۆیی دەتوانێ هیواکانی بەدیبێنێت هەروەک چەندین ڕێکخراوی هاوشێوی کە ئێستا لە حکومەتدان.
ئەم ئامۆژگاریە لەتوڕەیی خۆمدایە، چونکە ساڵەهای ساڵە چەندین سڵێمان هەڵشۆیی لە هەرێمی کوردستان” بونی هەیەو هاوڵاتیانی پاوەنکردوە ، جا بۆ ئەوەی سڵێمان هەڵشۆیی یەکی ڕاستەقینە بێتە کایەی سیاسیەوە داوا لە سڵێمان هەڵشۆیی”یەکەی دەڤەری ڕانیەو قەڵادزێو پشتدەر دەکەم ” ببێتە سەرۆکی سەرۆکەکانی ڕابوردوو.
ڕێنماییەکان بۆ سڵێمان هەڵشۆیی ” چۆن خۆی ڕێکــبخات
هەموو ئەوانەی هاوشێوە کۆیلەو گەمژەکانی ژێر دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی ین ” وەك چۆن مامەڵە دەکەن بە هاوڵاتیانەوە ، دەتوانی ڕێنماییان بۆبکەیت و بەهەمان ئاکاری سیاسی ڕابوردوی ئەوان بگرە باشتر خۆت بگەیەنیت بە دەسەڵات و چاڵە نەوتیەکان و گومرکە سنوریەکان بخەیتە ژێر ڕکێفی خۆت ، گەر بە قسەم بکەی باشترت بۆ دەبنوسم تەنها بۆ ئەوەی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی نەمێنێت . لای من گرنگ نەمانی ئەوانە” ئیتر کێ دێ با خاوەنی هەموشتێکبێت.
داوا لە هەوادارانی پیشەکەت بکە خۆیان ڕێکبخەنەوە بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، چونکە ئەوان زۆرن دەتوانن هەرێمێکی باش پێك بهێنن لە ناوچەکانی ڕانیەو قەلادزێ و پشدەرو حاجی ئاواو زۆر شوێنیتر.
ڕێکخراوەکە ناوبنێێ ( پێشبڕکێی سیاسی و دیموکراسی و یەکێتی بوون لە باشوری کوردستان ) دڵنیابە لە هەڵبژاردنەکاندا زیاتر لە 15 کورسی بەدەست درهێنیت و داهاتی حزبەکەت بە دەیان ملیۆن دۆلار دەبێت، ئەو ڕۆژانە بیر خۆت بهێنەوە کە بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی لە پێش ڕاپەڕینەکەدا خاوەنی دوژورو هەیوانێک نەبون و بە پاتەی لاستیکەوە گەڕانەوە ، ئێستا ببینە خاوەنی سەدان هەزار دۆنم زەوی و دەیان کۆپانیای زەبەلاح و بانکی نێودەوڵەتیین ، ئەوانیش بە جۆرێکی هاوشێوە پڕۆژەکەی ئێوە بونە خاوەن پایەو پلە ، جا ئێستا کاتیەتی” لە تۆ باشترو پیاوتر هەڵناکەوێ” هێزو توانا و بوێریت هەبێت و ڕاستبەرەوەو پەیامی کۆتاهی بدە و دڵی هەموو خاوەن قەرزەکان ڕازی بکە و ئاوەدانی بخەرە ماڵی هەمو ئەوانەی بێ هیوابوون بە موچە خۆرانیشەوە.
فەرەیدون کونجرینی
…..ماویەتی …….