فەرەیدون کونجرینی”
هەندێك جاران گوێداری ئەوەبووین” گوتەیەک هەیە”
دەڵێن ئەم قسەم هەڵگرە وەك ئەڵقەیەک بیگرە گوێت!؟
بەپێی یاسا” بۆهەڵبژاردنەکانی کابینەی 10و دامەزراندنی” لە کۆتایی ساڵی 2024 خۆی ڕێکدەخات و دەبێت دەسبەکاربێت، بەڵام سروشتی ئەم دوو حزبە وابوە بەهەر هۆکارێکبێت جەند مانگێک هەڵبژاردنەکانیان دواخستوە” واتە هەڵبژاردن بۆ کابینەی 10 دەکەوێتە کۆتایی ساڵی 2025 ” لەو نێوەندەشدا بۆ دیاری کردنی هەڵبژاردن جەند مانگێك بەڕێ دەکەن و هەمان دەموچاو تا ساڵی 2031 بە هەمان سێستەمی 2020 حوکم دەکەن.
پێش کۆتایی خولی هەرکابینەیەك وادەی هەڵبژاردنەکان دیاری کراوەو لەکاتی خۆیدا نەبوە” هەرهەڵبژاردنێکیش ئەنجام درابێت چەندیین مانگی ویستوە تا کابینەکەی ڕیکخراوە، بەنمونە کابینەی نۆ” سێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم لە دەسەڵاتی پارتی و یەکێتیدا بوبێ ” تەنها بۆ چوارساڵ نەبووە، بەڵکو لە دوای تەواوبونی چوارساڵی یەکەمی هەمان ئەندامی یەکێکیان خۆی کاندید کردۆتەوە” واتە کەسی هەر سەرۆکایەتیەك هەشت ساڵ لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە. هەروەك چۆن لە ئێستادا هەرسێ سەرۆکایەتیەکە لای ئەدو بنەماڵەیە”کابینەی 10 بەهەمان ئقاری کابینەی نۆدا تێدەپێ و هی پارتی یەکێتی دەبێت.
هەروەك چۆن هاوڵاتیان بڕوایان بە دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی نیە، پارتی و یەکێتیش بڕوایان بە خۆپشاندان و دەنگی نا ڕازی و ڕەخنەو نوسین نیەو گوێ بە هیچ کەس نادەن” ئەمەیش هۆکاری ناڕێکخراوەیی خۆپشاندانەکانە” ئەوانەی دەچنە خۆپشاندانەوە بەبینینی “کەڵبەو هاواری دەنگی سەگێك” بڵاوە دەکەن و دوردەکەونەوە ئەمەیش مابوێری ئەوانەن نەک بۆ خۆپشاندان بەڵکو بۆ خۆدەرخستن خۆجێگەکردنەوە لە ڕێگەی نازناوێك و دواییش خۆیان بە لایەنێک دەبەخشن، هەمو جوڵەیەکی شەقامیان کپ کردوە، خۆپشاندانی مامۆستایان بەنمونە. لاوازی ئەم چالاکیانە زەقن” بێباکی خەڵکە لەپاش ئەوەی چەندین ڕۆژنامەنوس کرانە ئامانج و تیرۆرکران یان خۆپشاندانەکانی 17ی شوبات و ڕۆژانی دوایی” کە65 ڕۆژ ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی مێدیاو ڕۆژنامەو ڕادیۆو تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان تەواوی مەلەفی پارتی ویەکێتیان ئاشکراکرد بەڕەخنەو سرودو هۆنراوە لەگەڵ ئەوەیشدا دەیانکەس کوژران” وەڵامی داواکاریەکانیان نەدرایەوە” لێپرسینەوەیان لە بکوژەکان نەکرد و خێزانی قوربانیەکانیش لە جاوەڕواندادەبن تا ڕۆژی دیاری نەکراو!؟
لە دوای دامەزراندن و دروستبونی بزوتنەوەی گۆران و خستنەڕووی ڕاستیەکان” پارتی و یەکێتی نەیانهێشتوە ئایدۆلۆژیای گۆڕان بەڕێژەی ئەو پلاتفۆڕمە ڕێکخراوەیەیی لە بەرنامەی هیچ حزبێکدا نەهاتوە گەشە بکات” یەکێك لە نمونەکان لە هەڵبژاردنی ساڵی 2009دا پارتی و یەکێتی بە لیستێک هاتن و نەیانهێشت گۆڕان ببێتە یەکمی هەڵبژاردنەکان” لە دوای ئەوەش بەردەوام بونەتە بەربەست بۆ تەواوی پڕۆژەکانیان و کابینەی هەشت کۆسپێکی تربوو” وە لەماوەی 11 ساڵی بونی بزوتنەوەی گۆڕان و تا ئێستا هیچ کام لە پڕۆژەکانی گۆڕان نەخراوەتە جێبەجێکردن و بەیاسایی نەکراوە لەکاتێکدا تەواوی پڕۆژەکان لە پێناو بەرژەوەندی گشتیدایە و زیان دەگەیەنێت بە دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی ” دڵنیاشبن تا 2031 هەر ڕێکخراوو حزبێک دروستبێت ناتوانن پارتی و یەکێتی بگۆڕن” یان چاک بکەن” ئەگەر کودەتا یان ڕاپەڕینێك ئەنجام نەدەن وەک ئێستایان دەمێنەوە” وەک لێرەدا ئاماژەم پێداوە.
بۆ دەبێت ئەم بیرکردنەوەم هەبێت؟ ئەگەر ڕاپەڕینی ساڵی 1991 هاوڵاتی بیکردایە” ماوەی 29 ساڵ حوکمڕانی خراپی پارتی و یەکێتیان پێ قبوڵ نەدەکراو ڕاپەڕینێکی تریان ئەنجام دەدا، هاتنەوەی ئەم دوو بنەماڵە لە ئێران بەختێکبوو هــات و بۆیان لوا ” ئەویش ڕژێمی بەعس سەرقاڵ بوو بە کوەیتەوەو هێزی باکوری ناردبوو بۆ باشوری ئێراق و هێزی بەرگری لە ناوچەکە لاوازبوو” ئەمانیش هاتنە سەر حازریی، ئەگەر ئەوە نەبوایە بەهەموو تەمەنی خەڵک و حزبی باشور راپەڕینیان بۆ نەدەکرا ئەوەیش ئاشکرایەو لە ئێستادا پێدەزاندرێ، ئەگەر وانیە بۆ ڕاناپەڕن؟ پاش ئەوەی ڕژێمی بەعس زۆرێك لە سەربازەکانی نارد بۆ خواروی ئێراق و کوەیتی داگیرکرد، کوردەکان پەیامیان بۆ یەکتری ناردوو بڕوایان بەخۆیان هێناو بەرەی نیشتیمانی کرایە ئامرازو بەکارهێنەری هەلەکە” واژوکرا دڵنیاشبوون لەوەی سەرکەوتودەبن و پێویست بەوە ناکات شەڕەکە بە پێشمەرگە بکەن” لە ڕادیۆکانیانەوە بانگەوازیان بڵاوکردەوە” بەمەیش ورەی ئەمن و ئیسغبارات و ئەو هێزە کەمەی هەبوو لە باشوری کوردستان ڕوخان و ورەی خەڵکیان بەرزکردەوەو بەهەراو هووی هاوڵاتی ڕژێمی بەعس شکستی هێناو لە ناوچە کوردیەکان کشایەوە.
هاوڵاتیانی باشوری کوردستان ئارامیی و دان بەخۆداگرتنیان پێوە دیارەو لەچاوەڕوانی ئەوەدان پارتی و یەکێتی خۆیان چاك بکەن” کێن ئەوانەی پاڵپشتی ئەم پڕۆژەن لە چاکردن و گۆڕانکاری” گەر بشمێنەوە” لە هەر ساڵ و زەمەنێکدا کوردستان ئازادبێت و سەربەخۆبین پارتی و یەکێتی باجی هەموو ئەو داگیرکاریانەی کردویانە دەبێت بیدەنەوە، بە گەڕانەوەی زەویی و هەموو ئەو داهاتەی بردویانە بۆخۆیان، چونکە ئەوەی ئێستە هەیانە لەداهاتی خاکی هەرێمەو مافی خەڵکە داگیریانکردوە.لە ماوەی 10 ساڵی داهاتودا” دەچینە ساڵی نوێی 2031 و پارتی و یەکێتی لە دەسەڵاتی ڕەهادا دەمێنن ” ئەگەر لەماوەی ئەو دە ساڵەدا هاوڵاتیانی باشوری کوردستان کودەتا یان راپەڕین ئەنجام نەدەن یان گۆڕانکاری بەسەر باکورو ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا هاوشێوەی ڕۆژئاوای کورستانی لێ نەیەت و پەکەکە چاکی نەکات” وەك چۆن لە 2020 داین و دەیانبینین” لە 2030 هەمان بینینەوەدەبێت و هەر پارتی و یەکێتی حوکمداری باشوری کوردستان دەکەن بەخراپیی.
کاتێك گۆڕانکاری بەسەر دەسەڵاتی ڕەهای پارتی و یەکێتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدادێت کە پێگەی کورد بەرەو فراوان بون بچێت بە ئازادبونی ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باکوری کوردستان. ئایە لە دەساڵی داهاتودا ڕودەدا؟ ئەگەر ڕونەدا ئەوا پارتی و یەکێتی فاشاریان لەسەرنابێت و ئاسایی حوکمی خۆیان دەکەن تا 2031.