بورھان شێخ ڕەئوف
لەدوای کۆنترۆڵکردنی ناوچەی تەرھونە لەلایەن ھێزەکانی حکومەتی ویفاقی نیشتمانی لیبیەوە کە تورکیا پشتیوانی یان لێدەکات ولەلایەن فائیز سەراجەوە سەرکردایەتی دەکرێت کە تاقمێکی ئیخوانین , ئێستا ئەوتاقمە لەھەوڵی ئەوەدان شاری ئیستراتیجی ( سیرت ) یش کۆنترۆڵ بکەن , چونکە مانەوەی ھێزەکان ژەنراڵ خەلیفەحەفتەر لەوێندەر نەک ھەر مەترسیە بۆسەرتەرابلوسی پایتەختی لیبیا , بەڵکو بێبەشکردنی حکومەتەکەی ویفاقیشە لەداھات و بەڕێوەبردنی گەورەترین سکتەری ئابوری وڵات ئەویش نەوتە .
ئێستا حکومەتەکەی سەراج باس لەوە دەکەن کە بەرەی حەفتەر دوای ئەوپاشەکشەو تێکشانە سەربازیانەی کەبەسەریاندا ھاتووەتووشی دووبەرەکی ولێکترازان بووە لەناوخۆ ولە دەرەوەش ئاڵۆزی کەوتووەتە پەیوەندییەکانی لەگەڵ سپۆنسەر و پشتیوانەکانی, ھەرلەبەرئەوەشە کەھەموو ھەوڵەکانی ئاگربڕ ڕەت دەکرێتەوە لەلایەن حکومەتی ویفاقەوە .
لەبەرامبەرئەمەشدا حکومەتی ویفاق لەھەوڵی ئەوەدایە ترس ونیگەرانی ئەو وڵاتانەی پشتیوانی حەفتەریان دەکرد بڕەوێنێتەوە, لەوانەش گفتوگۆی نێوان ڕوسیا وتورکیا ھەرچەند وا بڕیاربوو لەماوەی ڕابردوودا ئەنجام بدرێت بەڵام لە دواساتەکاندا ھەرچەند وەزیرەکانی ڕوسیا لەناوفڕۆکەشدا بوون بەئاسمانەوەبۆتورکیا بەڵام دواخرا , بەڵام ھەوڵەکانیان درێژەی ھەیە بۆئەو مەبەستە ودواتر ھێزەکانی حکومەتی سیراج بچنەناوسیرتەوە بەئاسانی دوای ئەوەش لە ھەوڵی دۆزینەوەی ڕێگە چارەی سیاسی بن بۆکێشەی لیبیا لەڕێگەی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە وبەردەوامی دان بەکۆنگرەی مەدرید .
ئەمەتەواو ڕای ئەردۆگان وتورکیایە کەحکومەتی ویفاق پیادەی دەکات چونکەھەر ئاگربەسێک ڕێخۆشکەر دەبێت بۆ خۆ ڕێکخستنەوەی ھێزەکانی خەلیفەحەفتەر لەلایەک ولەلایەکی تریشەوە پشتیوان وھاریکارە دەرکیەکانی حەفتەر ناچاردەبن دەستبەرداری بن , بۆیەدەخوازن درێژە بە شەڕ بدەن تاوەکو حەفتەرلەھاوکێشەی سیاسی لیبیی بەتەواوی وەلا دەنێن ئەمەش ئەو بۆچوونەی ئەردۆگانەکە لەتورکیا لەگەڵ ڕکابەرو نەیارەسیاسیەکانی تەنانەت بەوانەشەوە کەلەحزبەکەی خۆی بوون جێ بەجێ ی دەکرد .
میسرو لبیبا
ھەرچەند عەبدولفتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر ڕایگەیاند کە سیرت ھێڵی سوورە نابێت ھێزەکانی حکومەتی ویفاقی نزیک لە ئەردۆگان بێتەناوی وھەڕەشەیە بۆئاسایشی ئیستراتیجی میسر , ((ھەرئێستا من ئەم وتارە دەنووسم سەرۆکی میسر لەپێشوازی سەرۆک خێڵەکانی لیبیا ڕایگەیاند کە سوپای میسر دەچێتە ناو خاکی لیبیاوە لەسەر داخوازی خەڵکی ئەو وڵاتەوبەرگری لێ دەکات )) ھەموومان ئاگاداری خراپی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتەین کەئەوەش ھۆکار و دۆخی تایبەتی خۆی ھەیە کەناکرێت لێرەدا باسیان بکەم , بۆیە حکومەتی ویفاق وتورکیا دەڵێن ئەوەی ھێزی لەسەرخاک ھەبێت یەکلایی دەکاتەوە ,ھامەھەنگی نێوان تورکیا وڕوسیاو پەیوەندیەکانی ئەردۆگان لەگەڵ ترەمپ تایبەت بەلیبیا ودەستوەرنەدانی ئەمریکاوئەوروپیەکان پێگەی تورکیا بەھێزتردەکات و زیاترڕوسیا ھاندەدات خاوەنداری ئەو بابەتە بکات , ھەرچەندە میسروفەرەنساوئیماراتیش دژ بەم ھەنگاوەن ئەمەش وادەکات ڕێککەوتنی تورکیاوروسیا ئاسان نەبێت .
لە ئاوا بارودۆخێکدا حکومەتی ویفاق وتورکیاش دوو دڵ و ڕاڕان لەسەر ئەوەی بە زەبری ھێز شاری سێرت داگیربکەن چونکە توکیا ناخوازێت لەگەڵ ھێزەکانی فاغنر کە ڕوسیا پشتیوانیان دەکاتبکەوێتەشەڕو بەریەککەوتنەوە ,چونکەئەوھێزانەلەڕۆژان ڕابردوودابوونی خۆیان لەوشارانەداقایم و جێگیر کردووە , کەئەمەش پەیوەندییەکانی نێوان تورکیان و پشتیوانانی حەفتر زیاترئاڵۆز دەکات ,
لەلایەکی ترەوەمانەوەی دۆخی ئێستا بەزیانی حکومەتی ویفاق تەواودەبێت وقازانجی حەفتەروھاوپەیمانەکانی دەشکێتەوە.
لەکۆتاییدا بیرۆکەی کۆنترۆڵکردنی شاری گرنگی سێرت لەلایەن حکومەتەکەی سیراجەوە کارێکی ئاڵۆزو سەختە بەکردار بۆیە پێویستی بە دانوستانی زۆر دوورودرێژە , بۆیە پێدەچێت دۆخی ئێستا درێژە بکێشێت زیاتر بۆئایندەیەکی دوورتر لەگەڵ وتوێژو کۆکردنەوەی ھێزدا,لەئاوا بارودۆخێکیشدا ھەندێکدەنگ دەبیسترین باسی دابەشکردنی لیبیا دەکەن ھەرچەندە تائێستا ھەردووبەرەی دژ بەیەک ولایەنی شەڕ حەفتەرو سەراج بەئاشکرا شتی وایان نەتووە , بەڵام ئەودەنگانەزیاترلەدەرەوەی لیبیاوە دێن ھەندێک لایەنی ئیقلیمی ئەوخواستەیان ھەیە , لەھەمان کاتیشدا ھەر سەرکێشیەکی تورکیاوحکومەتی ویفاق لەسێرت بەبێ ڕەزامەندی ڕوسیا ململانێکانی تورکیاوڕوسیا دەگوێزێتەوەبۆشوێنەکانی تریش لەدەرەوەی جوگرافیای لیبیا ,ودواکەتنیشی شکستەکە گەورەکەی حەفتەرلەتەرابلوس کەم دەکاتەوەو ھەڵوێستی ھاوپەیمانەکانی بەھێزدەکات. بەھەرحاڵ ئەم نمایش وخۆنواندنانەی ھێزە ئیقلیمی ونێودەوڵەتیەکانلەلیبیا بۆ بەدەستھێنانی ڕۆڵ وپێگەودەستکەوتی سیاسیە لەدانوستانەکانی داھاتوودا .