هەینی, كانونی یه‌كه‌م 5, 2025
  • پەیوەندی
  • دەربارەی ئێمە
  • وەرگێڕی فۆنت
  • Login
  • Register
CHRA.TV
  • وتار و بیروڕا
    • All
    • ئێسپرێسۆ
    • دیمانە
    • وتار و بیروڕا
    شانۆیی مۆنۆدرامی (شیلەی گوڵ)

    ئه‌و کتێبانه‌ی یارمەتیت ده‌ده‌ن بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌ تایبه‌تییه‌كانت، ‌ژماره‌یان كه‌مه‌

    بیست و چوار كاتژمێر لەژیانی ژنێكدا

    بیست و چوار كاتژمێر لەژیانی ژنێكدا

    لە بەندەری بەرمۆداوە بۆ زمانی باڵندەم دەزانی

    بەراو یان ڕێکەوت؟

     سوکە لەنگەر: مافیای ڕۆشنبیریی

    پـڵـۆت لە وێـژەدا..

    رۆمانی رێبیكا شاكارێك له‌نێوان ئاڵۆزی و بێگه‌ردی مرۆڤدا

    رۆمانی رێبیكا شاكارێك له‌نێوان ئاڵۆزی و بێگه‌ردی مرۆڤدا

    گوته‌ و ناپلیۆن.. بەیەكگەیشتنی مێژوویی

    گوته‌ و ناپلیۆن.. بەیەكگەیشتنی مێژوویی

    شاعیرى گەورەى کورد لەتیف هەڵمەت : بۆنى ناوچە گەرى لەهەر دەقێک بێت من بە دەقێکى مردووى دەزانم

    لەتیف هەڵمەت شایەنی بڕوانامەی”دکتۆرای فەخری”یە..

    ئاگادارییەک لە کۆمەڵەی ھاوڕێیانی کتێب لە رواندز

    میرزا حه‌سه‌ن كوردستانی، نووسه‌ره‌ ونه‌كه‌ی ڕواندزێ

    شاری ڕواندز ،مەڵبەندی ھونەری ڕەسەن

    شاری ڕواندز ،مەڵبەندی ھونەری ڕەسەن

    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • چاند و هونەر
    • All
    • سینەما و تیڤی
    • شانۆ
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
    • ناوداران
    • هونەری
    شاری ڕواندز ،مەڵبەندی ھونەری ڕەسەن

    شاری ڕواندز ،مەڵبەندی ھونەری ڕەسەن

    فیلمی “هۆی مردن؛ نادیار” نوێنەری سینەمای ئێران لە ڕێوڕەسمی ئۆسکاری ٢٠٢٦

    فیلمی “هۆی مردن؛ نادیار” نوێنەری سینەمای ئێران لە ڕێوڕەسمی ئۆسکاری ٢٠٢٦

    براوه‌کانی 82مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “ڤێنیز” له ئیتاڵیا ناسێندران

    براوه‌کانی 82مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “ڤێنیز” له ئیتاڵیا ناسێندران

    عه‌لی و نینۆ له‌نێوان ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا

    عه‌لی و نینۆ له‌نێوان ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا

    براوه‌کانی ٧٨مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “لۆکارنۆ” له وڵاتی سویسڕا ناسێندران

    براوه‌کانی ٧٨مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “لۆکارنۆ” له وڵاتی سویسڕا ناسێندران

    كاهلۆ له‌نێوان هونه‌ر و ژیانی سه‌ختدا

    كاهلۆ له‌نێوان هونه‌ر و ژیانی سه‌ختدا

    مەنسوور جیهانی ڕه‌خنه‌گری کورد فیلمه‌کانی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی کانی ٢٠٢٤ هه‌ڵبژارد

    مەنسوور جیهانی بووه دادوه‌ری خه‌ڵاته گرینگه‌‌کانی گۆڵدن گڵۆبی ٢٠٢٦ له ئه‌مه‌ریکا

    ھونەرمەند رەزوان قادر: ھونەری گرافیک ھونەرێکی تایبەتە و وردەکاری و سەلیقە زۆری دەوێت

    ھونەرمەند رەزوان قادر: ھونەری گرافیک ھونەرێکی تایبەتە و وردەکاری و سەلیقە زۆری دەوێت

    ھونەرمەند جەبار سابیر: گرنگە ئێمە ھونەری کاریکاتێر تەنھا بە ھونەرێکی گاڵتەجاری تێنەگەین

    ھونەرمەند جەبار سابیر: گرنگە ئێمە ھونەری کاریکاتێر تەنھا بە ھونەرێکی گاڵتەجاری تێنەگەین

    • هونەری
    • سینەما و تیڤی
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
  • ئەدەب
    • All
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • هۆنراوە
    • چیرۆک
    چـیرۆک بۆ منـداڵان.. گەردەلـوول و داربـەڕوو

    چـیرۆک بۆ منـداڵان.. گەردەلـوول و داربـەڕوو

    گوتنی ستران

    گوتنی ستران

    پەروەردەکردنی منداڵان لە سایەی تەکـنەلـۆژیادا..

    چـیـرۆک بـۆ منـداڵان: دارقـۆخە بەخـشـنـدەکە..

    ڕۆژگار لە ئاوێنەی چوارینەکانی بابەتاھیری ھەمەدانیدا

    ڕۆژگار لە ئاوێنەی چوارینەکانی بابەتاھیری ھەمەدانیدا

    خوێندنەوەیەک بۆ هـۆنراوەکانی (مرواری) ی محەمەد بەرزی..

    خوێندنەوەیەک بۆ هـۆنراوەکانی (مرواری) ی محەمەد بەرزی..

    سیڤاگ دەنگە كاریگەرەكەی شیعری ئەرمەنی

    سیڤاگ دەنگە كاریگەرەكەی شیعری ئەرمەنی

    زۆر جار دڵم لای تۆ جێهێشتووە

    پێكه‌نین له‌ چاوه‌كانت ده‌ڕژێ

    ژیانێک لەگەڵ کتێبدا

    ڕۆمانی حەسەن سوورمەو چەند سەرنجێک !

    شانـۆی مامـۆسـتا و شـلـیک..

    شانـۆی مامـۆسـتا و شـلـیک..

    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
    • All
    • ئابوری
    • جیهان
    • کوردستان
    بەرەو ھەڵبژاردنی گشتی عێراق

    بۆ پێش هەڵبژاردن دژایەتی کورد ڕەواجی هەیە؟

    دیداری «سەلام رشدی» له‌ تاران له‌گه‌ڵ شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لقی هەولێر

    دیداری «سەلام رشدی» له‌ تاران له‌گه‌ڵ شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لقی هەولێر

    کۆنفرانسی «مێژوو و میراتی ژینۆسایدی کورده‌کان» له زانکۆی گرینگی «ییل» له ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

    کۆنفرانسی «مێژوو و میراتی ژینۆسایدی کورده‌کان» له زانکۆی گرینگی «ییل» له ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

    “مەسعود بارزانی” پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات

    “مەسعود بارزانی” پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات

    عەباس غەزالی: کۆچی برایمی قادری و هەوارێکی دەوڵەمەند

    عەباس غەزالی: کۆچی برایمی قادری و هەوارێکی دەوڵەمەند

    ئێران دوای سێ مانگ ڕاپەڕینی جەماوەری!

    ئێران .. تراویلکەی گۆڕانکاری!

    هونەرمەند بەرزانی قالەی خەڵووز ماڵئاوا

    هونەرمەند بەرزانی قالەی خەڵووز ماڵئاوا

    بوودجەی 2024 عیراق لە نێوان داهاتی نەوتی و نانەوتیدا

    بوودجەی 2024 عیراق لە نێوان داهاتی نەوتی و نانەوتیدا

     فیستیڤاڵی  بەهرەی نوێ و دەستپێکێکی جوان

     فیستیڤاڵی  بەهرەی نوێ و دەستپێکێکی جوان

  • تەندروستی و ژیان
    • All
    • تەندروستی و ژیان
    • خواردن
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    شانۆیی مۆنۆدرامی (شیلەی گوڵ)

    ئه‌و کتێبانه‌ی یارمەتیت ده‌ده‌ن بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌ تایبه‌تییه‌كانت، ‌ژماره‌یان كه‌مه‌

    وەسوەسەی سێکسی نەفرەت لێکراو

    وەسوەسەی سێکسی نەفرەت لێکراو

    جێندەر پەیوەندیی بە جۆری حەزی سێکسیەوە نیە

    جێندەر پەیوەندیی بە جۆری حەزی سێکسیەوە نیە

    گژوگیا بۆمان دێت

    گژوگیا بۆمان دێت

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    جگەرەکەت هەڵکە…

    پرسی فێمێنیزم و کێشەکانی ژنی کورد

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

  • ڤیدیۆ کلیپ
    ڕێبوار مورادی (ناز)

    ڕێبوار مورادی (ناز)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    چنار (بەسە)

    چنار (بەسە)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    میران عەلی (وەرە لام)

    میران عەلی (وەرە لام)

  • وێب تیڤی
    کچێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە دەسووتێنرێت

    کچێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە دەسووتێنرێت

    ئیلۆن ماسکی کوردی دەناسیت؟

    ئیلۆن ماسکی کوردی دەناسیت؟

    خانمانی گلاریس

    خانمانی گلاریس

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

  • میدیاکان
No Result
View All Result

لەدوا شەودا.. يه ك دوو قسه

حەیدەر عەبولرەحمان by حەیدەر عەبولرەحمان
15/05/2020
Share on FacebookShare on Twitter

حەیدەر عەبدولرەحمان

لە دەست پێكی نمایشكردنی ئەلقە سەرەتاییەكانی زنجیرە درامای (دوا شەو) ی دەرهێنەر (كارۆخ ئیبراهیم) بەرهەمەكە زۆر بەتوندی كەوتەبەر شالاوی رەخنەیەكی زۆری جەماوەری، بەڵام زۆرینەی ئەو رەخنانە، فۆرمێكی زانستیانەو لۆژیكییانەیان وەرنەگرتووە، كە تێیدا بەرهەمەكە شەن و كەو كەین و دەست نیشانی كەم و كوڕییەكانی بكەین و لایەنە نەگەتیف و پۆزەتیلفەكانیشی لەبەرچاو بگرین .
لەهەموو حاڵەتێكا پێویستە ئەو بەرهەمە وەك ئەزموونێك بخەینە ژێر توێژینەوە، ئەوە لەبەرچاو بگرین كە ئەو بەرهەمەو زنجیرە درامای (بەختەبارانە) ی نیاز لەتیفیش لەدایك بووی قۆناغێكی ترن لەقۆناغەكانی درامای كوردی، کە دوای چەندین ساڵ لەغیابی درامای كوردی و ئەو چەقینە درێژ خایەنە لە دایك بوون، كە بینەر تێیدا دووچاری بێ‌ هیوایی ببوو.
بۆیە پرسی سەرهەڵدانەوەی درامای كوردی بو و بەزەرورە، دەزگا میدیا كارەكانی خستە بەردەم بەرپرسیاریەتێكی ئەخلاقی و نیشتمانی كە لەبری كڕینی زنجیرەی بیانی و خەرجیەكانی دۆبلاژ كردن، هەوڵی بەرهەم هێنانی زنجیرە درامای كوردی بدەن، بەڵكو بەو هۆیەوە بتوانن ئەلتەرناتیف بۆ زنجیرە درامای بیانی دابین بكەن، لەهەمان كاتیشدا بۆشایی غیابی درامای كوردیش پڕ كەنەوەو تینوویەتی بینەری كوردیش بشكێنن.
ئەو دوو دەرهێنەرە (كارۆخ ئیبراهیم) و (نیاز لەتیف) چانسی وەرگرتنی ئەو دەرفەتەیان بەركەوت و كەوتنە بەردەم تاقیكردنەوەیەكی سەخت، كە چۆن بتوانن لەو دەرفەتەدا دڵی جەماوەر لەخۆیان رازی بكەن و لەئاست ئەو متمانەیە دابن كە هەردوو دەزگای كورد ماكس و ئاڤا بەو دوو دەرهێنەرەیان بەخشی .
بەگوێرەی كارۆخ ئیبراهیم ـ ئەو دەرهێنەرێكی شانۆیی بووە و لەو بوارەشدا جێگەی متمانەی هەوادارە شانۆییەكانی خۆی بووە، بەڵام بەهۆی ئەو هەلومەرجە ساردو سڕو چەق بەستووەی شانۆی كوردی، بڕیاری دەست هەڵگرتنی لەشانۆی كوردی دا، لەئان وساتێكا بڕیاری دا كە كاری دەرهێنانی تەلەفزیۆنی بدا، بێگومان ئەو بڕیارەش بڕیارێكی سەختە، چونكە شانۆو تەلەفزیۆن دوو دنیای لێك جودان، هەر یەك لەوان تەمەنێك ئەزموونی دەوێ‌ تابتوانیت ئەركێكی قورسی وەك دەرهێنانی زنجیرەیەكی 20 ئەلقەیی بگریتە ئەستۆی خۆت، بۆیە ئەو بڕیارە بۆ ئەو سەركێشیەكی سەخت بوو.
ئەو لەدەستپێكدا پشتی بەچەند بنەمایەك بەست بۆ ئەوەی لەو سەركێشیەدا سەركەوتن بە دەست بێنێت
1.هێنانی كاستێكی پرۆفیشنال لەوێنەگرو هونەركارە توركییەكان بۆئەوەی زامنی وێنەگرتن دراماكەی بۆ بكەن، بەوناوەی وێنەگرتن رەگەزی بنەڕەتی درامایەو زامنی بەشێكی زۆری سەركەوتنی دراماكەی بۆ دە كەن .
2 .ئەنجام دانی گرێ‌ بەست لەگەڵ زۆرێك لەهونەرمەندە دیارەكانی كوردستان لەسلێمانی و لە هەولێر، بۆ ئەوەی ناوە ناسراوو دیارەكانی بواری نواندن لەكوردستان هەم ببنە فاكتەرێكی رەونەقداری میدیایی بۆ بەرهەمەكە، هەمیش لەلایەنی نواندن لەبەرهەمەكەدا زامن كەن .
3.هێنانە پێشەوەی نوخبەیەك لەگەنجە كوڕو كچەكان، لەوانەی توانای باشی نواندنیان هەیە و هەندێكی تریان روخساری سەرنج راكێشیان هەبوو، بۆ رەونەق داركردنی شاشە .
4.دەستەیەك لەمیدیا كارو نەخشەسازو گەنجی لەدەوری خۆیدا كۆ كردەوە، بۆ كاری راگەیاندن وپەیوەندی و راگەیاندن.
هەموو ئەو رەگەزانە بنەمایەك بوون بۆ ئەو پلان و نەخشەیەی كەدەرهێنەر دایڕشتبوو بۆ ئەنجام دانی كارەكەی، بەڵام ئەو پرسیارەی دێتە پێشەوە ئەوەیە ئاخۆ بەو هەموو خۆ ئامادە كردنەەوە لەئەنجامدا بەرهەمەكە سەركەوتنی بەدەست هێنا؟ یا تووشی شكستێكی گران بەها بوو؟ من دەڵێم: ئەگەر بەرهەمەكە وەك ئەزموونێكی هونەری وەربگرین دەڵێم، رەنگە بەرهەمەكە وەك شێوە لەگەڵ ئەزموونە رابووردووەكانی درامای كوردی جیاوازی هەیە، بەڵام ئێمەی كورد خاوەنی نین، كاتێك بۆمان هەبوو دڵمان پێیان خۆش بێت كە ئەو ئەزموونە ئەزموونی دەستی وێنەگرانی خۆمان بوایە، یا كۆمپانیایێكی كوردستان ئەو كوالیتەی دابین كردایە، بۆ نموونە ئێمە لەبەرهەمەكەدا شانازی بە مۆنتاژ دەكەین كە تێیدا گەنجێكی كورد ( كاروان زامدار) كاری مۆنتاژی بۆ كردووە.
بۆیە پرسی بەكارهێنانی خیبرەی بیانی لەهەر پرۆژەیەكی هونەری دا، ئەگەرچی كارێكی نا ئاسایی نیە، هەندێ‌ لە دەرهێنەران بۆ كاری سینەمایی و درامی پیادەی دەكەن، ناگەڕێتەوە بۆ سەر لێهاتوویی دەرهێنەر، بەڵكو ئەو پرۆسەیە پرۆسەیەكی بازرگانیە، بۆ هەر كەسێك دەكرێت پارەی بۆ خەرج كات، بەڵام لەهەندێ‌ حاڵەتیشا زیان بەخشە، چونكە ئەو ستاافە مۆركی تایبەتی خۆیانیان هەڵگرتووە، ستایلی ئەوان لەهەر بەرهەمێكدا بەكار بێت دەناسرێتەوەو دەزاندرێ‌ كە ئەو ستایلە ستایلێكی توركیە، بۆیە بایەخێك بۆ مۆركی نیشتمانی و نەتەوەیی تۆ بەجێ‌ ناهێڵێ‌ و هونەری خۆیشت بە سەردا فەرز دەكات.
بەڵام خۆ تۆش نەتەوەیەكی پێت خۆشە بەدراما، بە سینەما، بە شانۆ ، بە موزیك ، خزمەت بە كولتووری نەتەوەكەی خۆتەوە بكەیت، ئەو كولتوورە لەو كەناڵە هونەرییانەوە بەجیهان بگەینیت، ئەگەر سبەینێ‌ ئەو زنجیرەیە بەزمانێكی غەیرە كوردی تەرجەمە یا دۆبلاژ كرا، ئەو غەیرە كوردە لەرێگەی دراماكە ئاشنا بەزۆر لەسیما نەتەوەییەكانی تۆ بێت، نەك وا بزانێ‌ بەرامبەر بەدرامایێكی توركی دانیشتووە، ئەی كەواتە ئێمە چیمان كرد؟ بەپارەو خەرجی خۆمان بچین خزمەتی تورك بكەین ؟
كارۆخ لەنەخشە پلانەكەی خۆیدا بیری بۆلای گەلێك بابەت چووە ببنە فاكتەر بۆ سەركەوتنی دراماكەی، تەنیا شتێك نەبێت كە بۆتە فاكتەری هەموو ئەو ئاسەوارە نەگەتیفانەی روو بە رووی دراماكە بۆتەوە ئەویش كاری نووسین و سیناریۆی زنجیرە دراماكەیە.
كارۆخ نووسەر نیە، بەڵام لە هەستیارترین كاتدا بۆتە كەسێكی خۆ پەرست و بەرژەوند پەرست بەبێ‌ ئەوەی هیچ ئەزموونێكی هەبێت لەبواری نووسین و سیناریۆ تێكستی درامی دا، ئەو ئەركەی خستۆتە سەر شانی خۆی، ئەو ئامادە بوو بۆ هەموو كارە هونەرییەكانی تر دەست كراوە بێت و ئەو كاستە هونەرییە لە توركیا بێنێ‌ و هونەرمەندانی هەولێرو سلێمانی لەیەك بەرهەمدا كۆ كاتەوە، بەڵام ئامادە نەبوو نووسەرو سیناریستێك بۆ بەرهەمەكەی دابین بكات و بەو هۆیەوە روو بە رووی هەموو ئەوكێشانە بێتەوە كە لە دراماكەدا هەیە، چونكە سەرچاوەی گشتی هەموو گرفتەكانی ئەو زنجیرەیە كەم و كوڕیەكانی دەقە كەهەموو ماندوو بوون و خەرجی و ئاواتەكانی بینەری بەهەدەر دا.
ئەو پرسی دەقی بەپرسێكی زۆر لاوەكی وەرگرتووە و هیچ بایەخێكی پێ‌ نەداوە، كەچی كۆمپانیا بیانیەكان كاتێ‌ دەیانەوێت دەق ئامادە كەن، گرنگترین شت بەلای ئەوانەوە دەقە، بۆ زنجیرەكان چەندین نووسەرو چەندین سیناریۆ نووس كاری بۆ دەكەن ، هەندێكیان رۆژانە لەگەڵ ستاف دا دەمێننەوە بۆ هەندێ‌ چارەسەری درامی لە كاتی وێنە گرتندا، هەر هەمووشیان كەسانی شارەزاو پسپۆرن لەبواری خۆیاندا.
ئەوانن دیمەن و گرێ‌ ی درامی وروژێنەر دروست دەكەن و چارەسەری بۆ دادەنێن، ئەگەرنا بە تەنیا كەسێك چۆن 300 ئەلقە ئامادە دەكرێت .چ زنجیرە درامایەكی 20 ئەلقەیی هەیە ئەركی نووسین و دەرهێنان و بەرهەم هێنان بگرێتە ئەستۆی تەنیا كەسێكی بێ‌ ئەزموون لە نووسین ، بێ‌ ئەزموون لە دەرهێنانی تەلەلفزیۆنی، بێ‌ ئەزموون لەبەرهەم هێنان ؟

هەتك كردنی زمان :
سەركێشیەكانی كارۆخ هەر تەنها بەسەر ئاستی دراماكە نەشكاوەتەوە، بەڵكو زمانی كوردیشی هەتك كردووە، كە بینەر نازانێ‌ بەو پەرش و بڵاویەو سەرلێ‌ شێوانەی دیالیكت ئەو ئەكتەرانە خەڵكی كوێن؟ بۆ هەندێكیان نیوەی رستەی دایەلۆگەكانیان سلێمانیەو نیوەكەی تری رستەكەی هەولێرییە،بۆ جیاوازی دیالیكت لە نێوان باوك و كچ ، خوشكو برادا هەیە؟
بۆ ئەوەندە بە سووكی و بێ‌ بایەخی تەماشای زمان بكرێت كە ناسنامەی نەتەوەییتە؟ لەجێگەی تر بۆ پاراستنی تێكست لەهەڵەی زمان بەلانی كەمەوە سێ‌ سەرپەرشتیاری زمانەوانی دادەندرێت بۆ پێداچوونەوە بەتێكست لەچەندین لایەندا ..

ئامانج و فەلسەفەی دراماكە:
ئەو بێ‌ ئەزموونیە وای لێ‌ كردووە لەكاتی نووسین دا ئامانج و فەلسەفەی بەرهەمەكەی دیاری نەكات، نەتوانێ‌ لوكێشن و دیمەن و رووداوەكان، بەئاراستەیەكی دیاری كراو بۆ خزمەتكردنی ئامانج بەرجەستە بكات.
ئەو لەتاوەرێكی باڵاوە دەڕوانێتە خوارەوەو و دەچێتە ناو ژیانی بورژواو سەرمایەدارو بزنس مانەكان و ئەو ژیانە باق و بریقەدارانەی ئەوان لەكۆشك و تەلارو كۆمپانیا بازرگانیەكانیان دەخاتە روو، ئەوەندەی بەلایەوە گرنگە كامێرا بۆ خزمەتی نمایشكردنی باڵەخانە بڵندەكانی ئەوان و لوكێشنەكانی سپۆنسەر تەرخان بكرێت، ئەوەندە هەوڵەكانی بۆ تێر كردن و گەیاندنی ئامانجی دراماكە تەرخان نەكرا، بۆیە پرسی بازرگانی كردن بە بەرهەمەكە زۆر بە زەقی لە رێكلامەكانی زنجیرەكە بۆ ئەو كۆمپانیایانە دەردەكەوێت.
واقعێكی مزەییەف
لە پەنای ئەوەدا، دەرهێنەر پەردەپۆشی لەواقعێكی تاڵی كۆمەڵایەتی دەكات، واقعێكی مزەیەفی ئەمڕۆی كوردستان نیشان دەدات، وەك ئەوەی كوردستان تەنیا كێشەی خاوەن كۆمپانیا زەبەللاح و مافیا بازرگانەكانی هەبێت، بەشێوەیەك لە واقیعە راستەقینەكە دوور دەكەوێتەوە، بینەر وا هەست بكات، ئەوەی دەیبینی كوردستان نیەو هیچ پەیوەندیشی نەبە كوردستان و نە بەخەڵكەكەشیەوە هەیە.
پرسیارەكە ئەوەیە ئایا ئەو دیمەنانە چی پێشكەش بەكۆمەڵگای كوردی دەكەن؟ دەیەوێ‌ چیان پێ‌ بڵێ‌ ؟
ئیدی (شێوە) كە رووی دەرەوەی زنجیرەكەیە لەسەر ئەو بناغە داڕماوە لەبیرو ئامانج و دامەزراوە.
جاران لە سەردەمی كلاسیك و رە شو سپی دا، شێوە بوونی نەبوو، بەڵام چونكە ناوەرۆك هەبوو، لە چوارچیوەی ئاماجێكی سیاسی و كۆمەڵایەتی و كۆمێدی دا بەرجەستە دەكرا، وەرگری خۆیان هەبوو، كە تا ئێستاكەش دوای تێپەڕ بوونی دەیان ساڵ، خەڵكی تامەزرۆی بینینی دراماكانی ئەو دەمەی وەك جەنابی موفەتیش، تاپۆ هەقی چیە، لانەوازان، پیسكەی تەڕ پیرن.
كەواتە ناوەرۆك لەشێوە گرنگترە، بەڵام هەردوكییان بە یەكەوە هاوكێشەكە تەواو دەكەن، ئەوەی ناوەرۆكە بەركەوتەی لەسەر بیرو خەیاڵ و عەقل هەیە، بەڵام شێوە تەكنیكێكە تەنیا بۆ جوانكاریی و هەڵخەڵەتاندنی چاوە، شێوە بەهەموو تەكنیك و كولیتە رەنگاو رەنگەكانییەوە هیچ ناهێنێ‌، ئەگەر لە خزمەتی ناوەرۆكدا نەبێت، هەر ئەو كێشەیەی نێوان ناوەرۆك و شێوەیە زنجیرە دراما توركیەكانی سووك و بێ‌ بەها كردووە، كە ئێستا ئێمە دەمانەوێت لەدوا شەودا لاساییان بكەینەوە، كۆمەڵگاكەمان وەك كۆمەڵگای توركی نیشان بدەین، چەندین دیمەن لەسەرجێیی گەنجەكانمان لەگەڵ سۆزانیەكان بەرووتی نیشان بدەین، ئافرەت هان بدەین بۆ بەڕەڵڵایی و جگەرە كێشان، ئافرەت لە خێزان دابڕێنین و هەر یەكەو بەتەنیا لەباڵەخانەیەكی جیا بژین بۆ رابواردن، هەندێكی دیكەیان بكەین بەسەرۆك مافیاو پیاوەكان بفڕێنن ،ئەمانە ئەگەر تەقلیدی كۆمەڵگای توركی نەبن چین؟
چونكە ئامانج لە سیناریۆكەدا ونە، ئاراستەی بەڕێوەچوونی رووداوەكانیش شێواوە، ئەگەر دوای بیست ئەلقە لەهەزار بینەر بپرسی ئەو درامایە باسی چیت بۆ دەكات ؟ رەنگە 10 بینەری ئاسایی شتێ‌ لە هێڵی درامی و ئایدۆلۆژی دراماكە تێ‌ نەگەیشبێ‌، ئەوەندە نەبێت كۆمەڵگایێكی توندو تیژ دەبینێت، كە هەمووی هەر بازرگانە و هەر یەكەیان لە رەئیس عەسابەیەك دەچێ‌، كۆمەڵێ‌ پیاو لەشێوەی مافیا دەوری ئەو بازرگانانەی داوە، كاری كوشتن و بڕین و فڕاندنیان پێ‌ دەكەن، خەڵكی وەك تەحسینی كاسب كار لە شوێنی تایبەتی وەك ئەمنی عامە تەعزیب دەدەن و لەخوێنی سوور دەكەن، بە گوناهی ئەوەی كچێك خانووەكی لێ‌ كڕیوە و ناونیشانەكەی لەو پیاوە بێ‌ ئاگایە داوا دەكەن ! بەدەیان دیمەنی تر لە كوشتن و فڕاندن و تەعزیب دان و چاو بەستنەوەی كچان، بێ‌ ئەوەی ئەو هەموو ئیرهابە هیچ پاساوێكییان هەبێت .
ئەوەندەش رووداوەكانی فڕاندنی كچان و هێنان و بردنیان بۆ نەخۆشخانەو دەرهێنانیان دووبارەو سێ‌ بارە دەبێتەوە، وایان لێ‌ دێت رووداوەكان كاڵ ببنەوەو هیچ تام و چێژێك نەبەخشن .
كێشە لەو نێوەندە ئەوەیە كە دەرهێنەر توانای دروست كردنی گرێ‌ ی درامی و چارەسەركردنیانی پێ‌ نیە، بە دەوری چەند رووداوێكی روو كەش دا لە بازنەیەكی داخراودا دەسوڕێتەوە، بێ‌ ئەوەی هەست بە پێشەوەچوونی ریتمی دراماكە بكەیت.

ئەكتەرى بؤليسى:
بێگومان ئاسەوارە نەگەتیفەكانی دەرهێنان هەر تەنها بەسەر رووداوەكاندا بە جێ‌ ناَمێنێ‌، بەڵكو كار دەكاتە سەر ئەكتەریش، كە نەتوانێت كاراكتەرەكەی خۆی وەك پێویست بناسێ‌ و شوێنی خۆی لە جوگرافیای دراماكەدا پێ‌ بزانێ‌ ، ئەگەرنا ئەو ئەكتەرانەی لەو درامایەدا بەشدارن كۆمەڵێ‌ ئەكتەری بە ئەزموونن، لەچەشنی شەماڵی عەبە رەش، ئیبراهیم حەكیم، سەلام كۆیی، خەرمان هیرانی، پێشڕەو حسین، یونس حەمە كاكە، فرمێسك مستەفا، ناسر حەسەن، شادان فوئاد.كە هەر یەك لەوان لە رابووردووا، داهێنانی خۆیانیان هەبووە، بەڵام لەو بەرهەمەدا ئەوانە نەبوون كە ئێمە پێشتر ناسیومانن و دەرهێنەر نەیتوانی قۆرخی دەسەڵاتی هونەریی ئەوان بكا وەك پێویست ، ئەوانیش گیرودەی دەقێكی سەقەت بوون، كە نەتوانن لە چوارچیوەی ئەو دەقەدا دەرچن، دەقێك كە پڕبێ‌ لەگرژی، ئەكتە ر ناچار دەكات نواندنێكی گرژ بكات، نەتوانێ‌ فۆرمی نواندنی خۆی بگۆڕێت.
هەروا لەدوا شەودا كۆمەڵێ‌ ئەكتەری گەنجی وەك (رۆژە فایەق، ژیا فەرهاد، ئاكام تاهیر، محەمەد تاهیر، سۆران ئیبراهیم، ترێ‌ فاتیح ، ژاڵە، كەنار سەرچڵ، بژار سەعدی، شادی ئارام ،رزگار زاهیر، هاوكار سەعدی، هۆشەنگ خۆشناو،بەشدارن، توانای باشی خۆیان نیشان دەدا لەنواندندا،ئەگەر دەرهێنەر ئاراستەیەكی دروستی ئەكتەرەكانی خۆی كردایە بۆ تێگە یشتن لە كاراكتەرەكانیان، ئەو ئەكتەرانە زۆرینەیان نواندنێكی پۆلیسیان دەكرد، وەك ئەوەی پیاوی ئەمن و هەواڵگری و پۆلیس بن، نەك پیاوی بازرگان، زۆرینەیان ببون بەئەمن و لێكۆڵەرەوەی تاوان ، بەتایبەت ئاكام تاهیر كە وەك پیاوی پۆلیس و لێكۆڵەرەوە نواندنی دەكرد، نەك وەك كوڕە بازرگانێك .
دەبوا دەرهێنەر لەو ئەكتەرە لاوانە بگەینێ‌ كە ئەوان لە درامایێكی پۆلیسی دا كار ناكەن، ئەوان شتێكی ترن، بۆیە پێویست بەو نواندنە موستەنەعە ناكات كە دەیكەن و فۆرمێكی ناسروشتی و نا واقیعی دەبەخشن..بۆیە من هەستم كرد دەرهێنەر بایەخێكی ئەوتۆی بەپرسی نواندن نەداوە، جگە لە پرۆڤەیەكی رووكەش نەبێت
لە دیمەنەكانی كۆتایی دا چەند گۆرانیەك بە دەنگی عەبدولقەهار زاخۆیی بۆ راكێشانی سۆزی بینەر خرابوونە ناو رووداوەكان، بە دەنگێكی خۆش و لوكێشنێكی سەرنج راكێش، بەڵام لە كلیپ دەچوون، جگە لەوەی هەموو گۆرانیەكان كەوتبوونە دوا ئەلقەكان، وا باشتر بوو لە نێوان ئەلقەكاندا پارچە پارچە بكرابونایە، نەك هەموو گۆرانیەكان لە كۆتایی دا پەخش بكرێن .
ئەنجام: ئەم ئەزموونەی كارۆخ ئیبراهیم ـ وێڕای هەموو سەرنج و تێبینیەكان تەكانێكی بوو بۆ زیندوو كردنەوەی درامای كوردی، دەكرێ‌ لە ئایندەدا سوود لە كەم و كوڕیەكانی وەرگرین و درامای كوردی بە ئاراستە راست و دروستەكەی خۆیەوە بخەینە سەرپێ‌ .

حەیدەر عەبدولرەحمان

حەیدەر عەبولرەحمان

حەیدەر عەبولرەحمان

حەیدەر عەبولرەحمان لە دایکبووی ساڵی 1956 ی شاری هەولیرە. نووسەرو ڕەخنەگری بواری شانۆو سینەماو درامایە. چەندکتێبێکی تایبەت بە ڕەخنەی شانۆو سینەما بە چاپ گەیاندووە. لە ساڵی 1973یەکەم وتاری ڕەخنەیی دهربارەی درامای مەرەزە ی سەلمان فایەق کاکەیی و جەلیل زەنگەنە بڵاو کردۆتەوە. لەو کاتەوە تا ئێستا بەردوامە لە سەر نووسینی ڕەخنە لە هەر سێ بواردا.

Related Posts

شاری ڕواندز ،مەڵبەندی ھونەری ڕەسەن
هونەری

شاری ڕواندز ،مەڵبەندی ھونەری ڕەسەن

17/11/2025
103
فیلمی “هۆی مردن؛ نادیار” نوێنەری سینەمای ئێران لە ڕێوڕەسمی ئۆسکاری ٢٠٢٦
سینەما و تیڤی

فیلمی “هۆی مردن؛ نادیار” نوێنەری سینەمای ئێران لە ڕێوڕەسمی ئۆسکاری ٢٠٢٦

22/09/2025
104
براوه‌کانی 82مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “ڤێنیز” له ئیتاڵیا ناسێندران
سینەما و تیڤی

براوه‌کانی 82مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “ڤێنیز” له ئیتاڵیا ناسێندران

18/09/2025
90
Next Post
سی و هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر لە ساڵی 2021 بەڕێوەدەچێت

سی و هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر لە ساڵی 2021 بەڕێوەدەچێت

نوێترین بابەت

شانۆیی مۆنۆدرامی (شیلەی گوڵ)

ئه‌و کتێبانه‌ی یارمەتیت ده‌ده‌ن بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌ تایبه‌تییه‌كانت، ‌ژماره‌یان كه‌مه‌

04/12/2025
بیست و چوار كاتژمێر لەژیانی ژنێكدا

بیست و چوار كاتژمێر لەژیانی ژنێكدا

04/12/2025
لە بەندەری بەرمۆداوە بۆ زمانی باڵندەم دەزانی

بەراو یان ڕێکەوت؟

04/12/2025
چـیرۆک بۆ منـداڵان.. گەردەلـوول و داربـەڕوو

چـیرۆک بۆ منـداڵان.. گەردەلـوول و داربـەڕوو

04/12/2025
گوتنی ستران

گوتنی ستران

04/12/2025
 سوکە لەنگەر: مافیای ڕۆشنبیریی

پـڵـۆت لە وێـژەدا..

25/11/2025
رۆمانی رێبیكا شاكارێك له‌نێوان ئاڵۆزی و بێگه‌ردی مرۆڤدا

رۆمانی رێبیكا شاكارێك له‌نێوان ئاڵۆزی و بێگه‌ردی مرۆڤدا

25/11/2025
گوته‌ و ناپلیۆن.. بەیەكگەیشتنی مێژوویی

گوته‌ و ناپلیۆن.. بەیەكگەیشتنی مێژوویی

25/11/2025
شاعیرى گەورەى کورد لەتیف هەڵمەت : بۆنى ناوچە گەرى لەهەر دەقێک بێت من بە دەقێکى مردووى دەزانم

لەتیف هەڵمەت شایەنی بڕوانامەی”دکتۆرای فەخری”یە..

17/11/2025
ئاگادارییەک لە کۆمەڵەی ھاوڕێیانی کتێب لە رواندز

میرزا حه‌سه‌ن كوردستانی، نووسه‌ره‌ ونه‌كه‌ی ڕواندزێ

17/11/2025
  • وتار و بیروڕا
  • چاند و هونەر
  • ئەدەب
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی
  • میدیاکان

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.

Welcome Back!

Sign In with Facebook
Sign In with Google
OR

Login to your account below

Forgotten Password? Sign Up

Create New Account!

Sign Up with Facebook
Sign Up with Google
OR

Fill the forms bellow to register

All fields are required. Log In

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In
No Result
View All Result
  • وتار و بیروڕا
    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • چاند و هونەر
    • هونەری
    • سینەما و تیڤی
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
  • ئەدەب
    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی
  • میدیاکان

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.