مستەفای حەسەن گەورە ” یەکێکە لە پێشەرمەگە دێریینە زۆر ماندو بەهەڵوێست و دڵسۆز، لە دوای ڕاپەڕینی بەهاری 1991 خاوەنی خەمێکی گەورەبوەو هەمیشە لەبەرەی گەلدابوە و کەسێکی ئۆپۆسزیۆن لە مەیدانی ڕۆژنامەگەری کوردیدا کاری کردوە بەهەمان ورەو تواناو بوێری هاوشێوە پێشمەرگایەتی تێکۆشاوە لە پێناو سەروەریەکانی گەل و دژی ناعەدالەتی حزب ئەنجامی دەدا.
کاک مستەفا لە ژیانیدا دووبرای لە پێناو نیشتماندا گیانیان بەخشیوەو هێزوبازوی ئەوانی کردە داهاتوی خەباتی وەک چۆن لەسەردەمی ڕژێمی بەعسدا چەکی هەڵگرتو دژی زۆرداری و زوڵمی ڕژێمی ئێراقی تێکۆشا، ماوەی 27 ساڵە دژی بنەماڵەگەرێتی و دەسەڵاتی تاکڕەوی لە هەرێمی کوردستان وەستاوەو بەدواداچونی کردوە لەهەموو بەلاداڕێبردنی یاساو حوکمداری کوردی، هەمیشە لە بەرەی خەڵکدا بوەو لەمەیدانی ئۆپۆسزیۆنیدابوەو بڕوای بەدەسەڵاتی کوردی نەبوە ، کاک مستەفا بنەماڵەی بارزانی بە مافیایەکی مەترسیدار هەرژمارکردوەو لایەنەکانی تری بە ژێردەستەو کۆیلەی مافیاکان زانیوەو بڕوای نەبوە بتوانن سەقامگیری بۆ کوردی باشکەن و ئیدارەیەکی شەفاف هەبێت.
ئەم تێکستەش لە پای ئەوەی ساڵانێك بەئاگابوین لە یەکتری و سودمان گەیاندوە ، هەمیشە دەیگوت ئەگەر خەڵك بێدەنگبێت دەبنەخۆراکی بنەماڵەی مافیاو دەسەڵاتی کوردی لەهەرێمی کوردستان.
فەرەیدون کونجرینی
07.05.2020 ئەڵمانیا
هیوای تەندروستی باشی بۆدەخوازم ئومێدەوارم لەژیاندابمێنێت.