بورھان شێخ ڕەئوف
ئەم سەدەی بیست ویەکە ھەرلەسەرەتاکەیەوە وەکوسەدەکانی پێش خۆی نەبوو ,ھەرلە ڕوداوەکانی (١١) سپتەمبەری ٢٠٠١کەدواترجیھانی گۆڕی ,ئەمریکیەکان پەلاماری ئەفغانستانیان داوحکومەتی تالیبانیان ڕووخان وئەو وڵاتەیان داگیرکرد,لە ٢٠٠٣ شدا عێراقیان داگیرکرد,ئەوکەرەسانەی لەڕوداوەکانی ١١ سپتەمبەردابەکارھاتن جیاوازبوو لەکەرەسەوچەکەکانی ھێرش بردنی تەقلیدی , ئەمان کەڵکیان لەبلیتی گەشتکردن بەفڕۆکە وەرگرت تاوەکودەست بگرن بەسەر فڕۆکەی مەدەنی و بەکاری بێنن بۆپەلاماری تاوەرەکانی ناوەندی بازرگانی جیھانی لەنیۆرک وبنتاگۆن , نەک بەبۆمبی ئەتۆمی .
لەئێستاشدا ئەوەی ڕوو دەدات کە ھەمووجیھانی تووشی شۆک کردووە ودەتوانین بڵێین ژیانی مرۆڤایەتی ئیفلیج کردووە ڤایرۆسێکی بچکۆلەیە و بەچاونابینرێت ئەویش (کۆرۆنای کۆڤید_١٩)ەیە کەبۆتەپەتاودەردێکی نەگریس وترس ولەرزێکی ئێجگارگەورەی خستۆتەدڵی دانیشتوانی گۆی زەوی .
ئەوەی وامان لێدەکات بگەینە ئەوباوەڕەو بڵێین کەجیھانی دوای کۆرۆنا جیھانێکی جیاوازترە کەپرسیاروگومانی گەورەمان لەلا دروستدەکات لەسەرچەمکەکانی دەوڵەت وسنورو وجیھانگیری و یەکێتی وھاوپەیمانیە زەبەلاحە ئیقلیمی ونێودەوڵەتیەکان بەتایبەتی یەکێتی ئەوروپا کەسنورەکانیان لەسەریەک داخستووە.
ئەگەر سەدەی پێشووبەدیاری کراوی لەدەیەی ھەشتاکانی دا جەنگی ساردی نێوان دووجەمسەری ئەوسا ئەمریکاوھاوپەیمانەکانی لەناتۆو یەکێتی سۆڤیەت وھاوپەیمانەکانی لە ھاوپەیمانی وارسۆ پێشبڕکێ یان لەسەرشەڕی ئەستێرکان دەکردو ملیارەھا دۆلاریان بۆخەرج کرد ,بەڵام ئێستا کۆرۆنا ڤایرۆس لەسەرگۆی زەمین نەک بەربین وبەر دەرگای بەھەمووان گرتووە , بەڵکو ھەمووکون و قوژبنێکی سەرزەمینی داگیرکردووەوھەڕەشە لە مرۆڤ وشارستانیتیەکەی دەکات .
لە بەرامبەریشدا کۆمەڵگای مرۆڤایەتی دەستەوسانە تا ئێستا, بەڵگەش لێدوان و وتەکانی زۆرێک لە سەرکردەکانی جیھانە ھەرلەترەمپەوە تاوەکو رۆبن جۆنسۆن وئنگیلا مێرکل وسەرۆکی ئیتالیاوئەوانی تریش .
ئەوەی مایەی تێڕامان ولەسەروەستانە بۆگەلانی سەرزەوی وبەتایبەتی وڵاتانی زلھێز کەلەکاربەدەستەکانیان بپرسن ئەوەی بۆشەڕی ساردوو شەڕی ئەستێرەکان خەرجتان کرد بۆ ژێرخانی تەندروستی وبەگژاچوونەوەی دەردوپەتاکان بکرایە ئێستا ژیانی گەلان جۆرێکی دی بوو.
لەھەمان کاتدا ڕوداوەکانی سەردەمی کۆرۆنا شەرعیەت وڕەوایەتی زۆر دام ودەزگاو ڕێکخراو وجومگەی زەبەلاح وچەورخۆردەخەنە ژێرپرسیارەوە کەئیترمانەوەیان ھیچ بەھاوکاریگەرییەکی بۆکۆمەڵگاکان نیە ولەبەرامبەریشدا زۆر دەزگاو فەرمانگەش ڕۆڵی کاراو لێھاتووانەیان بینی کە دەکرێت گەشەیان پێ بدرێت .
لەکۆتاییداکۆرۆنا ئەو بەڵا نەگریسە کە بەدوای مرۆڤەکانەوەیە لەزەمین وئاسمان ودەریاشەوە ھەمووی لەمرۆڤ یاساغ کردووە , تاوەکو ژووری نووستن و مزگەوت وکەنیسەکان وھەموو خانەوشوێنەکانی عیبادەتی ئاینەکانی تریش بۆنەومەراسیمەکانی پرسە , جەژنی دایک وھەمووجەژنەکانی تریش ,.تاکەچارەسەرێک تاوەکو نھا کاربەدەستانی وڵاتان بەگەلەکانیانی دەبێژن لەماڵەوەدابنیشن , بزانین تاکوێ دەتوانین ؟