مەنووچێهر جیهانی ـ سینه‌ماکاری کرماشانی خاتوو “پووران دره‌خشه‌نده” وه‌کوو مامۆستای کارگه‌کانی بیرۆکه، کاری راهێنانی ئه‌و مێرمنداڵانه‌ی که بیرۆکه‌کانی ئه‌وان له سێهه‌مین ئۆڵمپیادی فیلمسازی سی‌ودووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران وه‌رگیراوه، له ئه‌ستۆ دایه.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی سی‌ودووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، مامۆستایانی کارگه‌کانی بیرۆکه، کاری راهێنان و رێنوێنیی ئه‌و مێرمنداڵانه‌ی که بیرۆکه‌کانی ئه‌وان له سێهه‌مین ئۆڵمپیادی فیلمسازی سی‌ودووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران‌دا ICFF وه‌رگیراوه، ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
تیمی ده‌سته‌ی مۆنیتۆرینگی کارگه‌کانی بیرۆکه ئه‌م خوله‌ی فیستیڤاڵ ناسێندران. به‌م پێیه “مه‌رزیه بروومه‌ند”، “پووران دره‌خشه‌نده”، “ره‌سووڵ سه‌در عاملی”، “وه‌حید نیکخواه ئازاد”، “عه‌لی ئه‌کبه‌ر قازی نیزام”، “کامبۆزیا په‌ڕته‌وی”، “ئیره‌ج ته‌هماسب”، “ئه‌بولفه‌زل جه‌لیلی” و “عه‌بدوڵلا عه‌لیموراد” وه‌کوو راهێنه‌رانی کارگه و وۆرکشۆپه‌کانی به‌شی بیرۆکه‌ی سێهه‌مین ئۆڵمپیادی فیلمسازی دیاری کران.
ئه‌م مامۆستایانه، کاری راهێنانی 65 که‌س له‌و مێرمنداڵانه‌ی که بیرۆکه‌کانی ئه‌وان له‌م رووداوه‌دا وه‌رگیراوه، له چوارچێوه‌ی کارگروپهکانی 9 لایه‌نه له ئه‌ستۆ ده‌گرن و بۆ ماوه‌ی 10 کاتژمێر خولی فێرکاری بۆ ئه‌وان داده‌نێن.
ئه‌و پلان و پڕۆژانه‌ی که له کارگه‌کانی “پوخته‌کردنی بیرۆکه” دێنه به‌رهه‌م، له دوای ئاراسته کردن له کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی په‌یجینگ، له لایه‌ن به‌رهه‌مهێنه‌رانی به‌شداربووی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه پاڵپشتییان لێ ده‌گرێت.