مەنووچێهر جیهانی ـ کۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی سی‌ودووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران به ئاماده‌بوونی “عەلیڕەزا تابێش” ده‌بیر و به‌رپرسی سی‌ودووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵان و “موحسین ده‌لیلی” به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی فیستیڤاڵ له هۆڵی کۆچکردووی هه‌رده‌م له‌یاد “عه‌باس کیارۆسته‌می” له باڵه‌خانه‌ی دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی فارابی له شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی سی‌ودووهه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، له‌م کۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانییه‌دا هه‌روه‌ها “حه‌بیب ئیل به‌یگی” ، “عیزه‌توڵڵا عه‌لیزاده” ، “سیمۆن سیمۆنیان” ، “حوسین شێخولئیسلامی” ، دکتۆر “رائید فه‌ریدزاده” ، “ئیره‌ج ته‌قی پوور” ، “مه‌سعوود ئه‌حمدیان” ، “سه‌ید مێهدی سه‌جادی” ، “حامید سوله‌یمان زاده” ، “میلاد شوکرخواه” ، “ئیمان حوجه‌تی” له به‌ڕێوه‌به‌ران و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی فیستیڤاڵ، چالاکانی راگه‌یاندن و وێنه‌گرانی فۆتۆگرافه‌ر ئاماده بوون.
له سه‌ره‌تای ئه‌م کۆنگره‌یه‌دا دوای په‌خش کردنی سروودی نه‌ته‌وه‌یی و خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێک له قورئانی پیرۆز، “موحسین ده‌لیلی” وێڕای به‌خێرهاتن به په‌یامنێران، رۆژی په‌یامنێری به چالاکانی راگه‌یاندن پیرۆزبایی کرد.
پیرۆزبایی رۆژی په‌یامنێر
هه‌روه‌ها “عەلیڕەزا تابێش” له سه‌ره‌تای قسه‌کانیدا وێڕای پیرۆزبایی رۆژی په‌یامنێر به چالاکانی راگه‌یاندن گوتی: رۆژی په‌یامنێر به‌رز راده‌گرم و یه‌کجار خۆشحاڵم که رۆژی په‌یامنێر له‌گه‌ڵ کۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی فیستیڤاڵ هاوکات بووه.
تابێش ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: من رێز له پله و پێگه‌ی ئێوه‌ی په‌یامنێران ده‌گرم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که زانیاری ده‌به‌خشن و بۆ ئێوه هیوای سه‌رکه‌وتن و ته‌ندروستی ده‌خوازم. هه‌روه‌ها ده‌بێ رێز بگرم له شه‌هید سارمی که حه‌فده‌ی گه‌لاوێژ له‌به‌ر بیره‌وه‌ریی ناو و ئاماده‌بوونی به‌ڕێزیان، وه‌کوو رۆژی په‌یامنێر ناودێر کراوه.
ته‌وه‌ره‌کانی سی‌ودووهەمین فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵان
تابێش له درێژه‌ی قسه‌کانیدا باسی شه‌ش ته‌وه‌ری سی‌ودووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران کرد و گوتی: که‌متر که‌سێک له کۆمه‌ڵگای سینه‌ماییدا ده‌توانێت په‌یدا بێت که پێویستی و گرینگی و پێداویستیی دابین کردنی گۆڕانکاری له په‌یوه‌ندییه‌کانی پیشه‌ی سینه‌ما، به له‌به‌ر چاو گرتنی بارودۆخی نوێی زاڵ به‌سه‌ر وڵات‌دا، چ له لایه‌نی ئه‌و پێشکه‌وتنانه‌ی له بواری ته‌کنه‌لۆژیای په‌یوه‌ندییه‌کان و په‌ره‌سه‌ندنی پیشه‌سازیی وێنه هاتۆته ئاراوه و چ له روانگه‌ی بارودۆخی ئابووری و سیاسی زاڵدا نکۆڵی لێ بکات، به‌ڵام ره‌نگه که‌متر که‌سێک پێی وابوو یه‌که‌مین ئه‌نجامی ئه‌م گۆڕانکارییانه، له رێگای روانگه نوێیه‌کان و به ته‌وه‌ری گه‌شه‌سه‌ندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی رێکخراوی کاروباری سینه‌مایی و دوابه‌دوای ئه‌ودا دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی فارابی له سینه‌مای منداڵان و مێرمنداڵاندا ببینین.
فیستیڤاڵی ئه‌مساڵ ده‌توانێت خاڵێکی پۆزه‌تیڤ و دره‌وشاوه له پیشه‌ی سینه‌مادا بێت
هه‌روه‌ها گوتیشی: پێم شانازییه ئه‌وه رابگه‌یه‌نم، ئه‌م خوله له فیستیڤاڵ، له چه‌ندین لایه‌نه‌وه ده‌توانێت خاڵی پۆزه‌تیڤ و دره‌وشاوه و پێوه‌ری هاتنه ئارای گۆڕانکاری له پیشه‌سازیی سینه‌مادا بێت و هه‌ڵبه‌ت ئه‌م ئاڵوگۆڕ و گۆڕانکارییه که له درێژه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ده‌که‌م، به هۆی ئه‌و کۆمه‌ڵه چاکسازی و نه‌شته‌رگه‌رییانه‌یه که کۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازی ـ هونه‌ری سینه‌مای وڵاتی ئێران، له پێگه‌ی یه‌ک په‌یکه‌ردا و به سه‌رکردایه‌تییه‌کی رێکوپێک و پته‌و پێی گه‌یشتووه و به هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانرێ ئه‌مه ته‌نیا به ئه‌نجامی هه‌وڵه‌کانی به‌شێک، یان رێکخراوه‌یه‌ک، چ دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی فارابی و چ به‌شی ده‌بیرخانه‌ی ئه‌م خوله له فیستیڤاڵه‌که بزانرێت. به‌ڵکوو ده‌بێ ئه‌م گۆڕانکارییه، به هۆی پێگه‌یشتوویی کۆمه‌ڵگای هونه‌رمه‌ندان، گۆڕینی تێڕوانین له ئاسته‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتگیری سینه‌مایی وڵات، به تایبه‌ت خودی سه‌رۆکی رێکخراوی کاروباری سینه‌مایی و گۆڕینی هه‌ڵسوکه‌وت و په‌یوه‌ندییه‌کانی زاڵ به‌سه‌ر ئولگووی به‌کارهێنانی فه‌رهه‌نگی له وڵات‌دا بزانرێت.
گۆڕینی روانگه له “به‌رهه‌م” بۆ “پێکهاته”
ده‌بیر و به‌رپرسی سی‌ودووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران رایگه‌یاند: یه‌که‌مین ئاڵوگۆڕ و گۆڕانکاری ده‌توانرێ به گۆڕینی روانگه له “به‌رهه‌م” بۆ “پێکهاته” بزانرێ، له چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوودا ئولگووی زاڵ به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سینه‌مایی، وردبوونه‌وه له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی فیلم و به‌رهه‌مه‌کانی سینه‌مایی بوو، کۆمه‌ڵه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سینه‌مایی پێوه‌ری بنه‌مای سه‌رکه‌وتنی خۆی له ئاماره‌کانی چه‌ندایه‌تی به‌رهه‌مهێناندا ده‌بینی و له لایه‌کی دیکه‌وه سینه‌ماکارانیش ئه‌رکی خۆیان تا قۆناغی دوای به‌رهه‌مهێنان ده‌زانی و که‌متر به دوای دابین کردنی روانگه‌ی پێکهاته‌یی یان به واتایهیکی دیکه، دابین کردنی پاشکۆی په‌یوه‌ستی فه‌رهه‌نگی یا زنجیره‌ی داهێنانی بایخ له پیشه‌سازیی سینه‌مادا بوون.
له فیستیڤاڵی ئه‌مساڵدا چۆنایه‌تی جێگای چه‌ندایه‌تی گرتۆته‌وه
تابێش به جه‌خت کردنه‌وه له‌سه‌ر چۆنایه‌تی فیلمه‌کانی وه‌رگیراو له‌م فیستیڤاڵه‌دا روونیکرده‌وه: به‌ڵام له‌م فیستیڤاڵه‌دا له دوای ماوه‌یه‌کی زۆر نه‌ریتی به‌رهه‌مهێنانی فیلم بۆ فیستیڤاڵ وه‌لا نرا و گرینگیی رێژه‌ی فیلمه‌کانی وه‌رگیراو له فیستیڤاڵ جێگای خۆی به چۆنایه‌تی و ستاندارده‌کانی ئاراسته کردنی فیلم داوه. جه‌خت کردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مایی وڵات له‌سه‌ر روون بوونی بڕیار و چۆنییه‌تی کاره‌کان و راگه‌یاندنی گشتی خه‌رج و تێچووه‌کان، ههنگاوێکی گه‌وره بوو که ئێمه‌ی بۆ ئه‌م لایه رێنوێنی کرد، به‌ڕێوه‌به‌رانی سینه‌مایی چ له دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی فارابی و چ له نووسینگه‌ی فیستیڤاڵ ئێستاکه خۆیان له ژوورێکی شووشه‌ییدا هه‌ست پێ ده‌که‌ن که هه‌ر جووڵه‌یه‌کی ئه‌وان و هه‌ر سه‌رمایه‌گوزارییه‌ک له بواری به‌رهه‌مهێناندا، له لایه‌ن بیر و ڕای گشتیی ده‌بیندرێت و سه‌باره‌ت به‌وان پرسیار ده‌کردرێت. ئێستا و له سی‌ودووهەمین خولی ئه‌م فیستیڤاڵه‌دا شانازی ده‌که‌م رایبگه‌یه‌نم که ئێمه به حه‌وت فیلمی به کوالیته و چۆنایه‌تی به‌رز و به توانایی به‌رچاو بوون له پیشه‌کانی دراوسێدا به‌ره‌وڕووین و نه ته‌نیا په‌رۆشی و کهڵکهڵهیهکمان له‌م باره‌یه‌وه نیه، به‌ڵکوو چاوه‌ڕوانی فیلم گه‌لی به کوالیته و چۆنایه‌تی زیاتر له ساڵه‌کانی داهاتوودا ده‌مێنین. له‌م خوله‌ی فیستیڤاڵه‌که‌دا ئێمه به دوای ئاراسته کردنی وێنه‌یه‌کی راسته‌قینه و روون له سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ و ده‌فرایه‌تییه‌کانی بووینه و چۆنایه‌تی زیاتر له ژماره‌کان و رێژه‌ی ئه‌و فیلمانه‌ی که بوونی هه‌یه بۆ ئێمه گرینگی هه‌بووه.
سه‌رنجدان به لایه‌نه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی سینه‌مای منداڵ له‌م فیستیڤاڵه‌دا
تابێش هه‌روه‌ها گوتی: له‌م خوله‌ی فیستیڤاڵه‌که‌دا، هه‌روه‌ها سه‌رنجدان به لایه‌نه‌کانی
نێونه‌ته‌وه‌یی سینه‌مای منداڵ که که‌م تا زۆر فه‌رامۆش کرابوو، دیسان زیندوو بۆته‌وه. ئێمه به دابین کردنی کتێبخانه‌ی ڤیدیۆیی، بانگهێشت کردنی بڵاوکه‌ره‌وه‌کانی ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی و پێناسه کردنی خزمه‌ت گه‌لی نوێ بۆ میوانانهکانی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی، هه‌وڵمان داوه پیشه‌ی وێنه له بواری منداڵان و مێرمنداڵاندا له که‌شوهه‌وای نێونه‌ته‌وه‌ییدا دیسان پێناسه بکه‌ینه‌وه. ئه‌م دووپاته پێناسه‌کردنه، به‌پێی روانگه‌کانی بڕه‌وپێدانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌ته‌وه‌یی و به شێوه‌ی هاوهه‌نگاو له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌کانی زاڵ به‌سه‌ر وڵات‌دا ئه‌نجام دراوه و به بۆچوونی ئێمه، به له‌به‌ر چاو گرتنی زمانی هاوبه‌شی وێنه له نێو منداڵانی هه‌موو دونیا، ده‌توانێت ئاسۆیه‌کی نوێ بخاته به‌ر ده‌م سینه‌مای وڵاتی ئێرانه‌وه. ئاسۆیه‌ک که ئاماده‌بوونی فیستیڤاڵ ته‌نیا به‌شێک له‌وه و ئامانجه‌که‌ی به‌شدارییه‌کی هه‌مه لایه‌نه له جه‌سته‌ی سینه‌مای نێونه‌ته‌وه‌یی دایه. ئه‌م رووداوه دێته ئاراوه و به پشت به‌ستن به هێزی ناوخۆیی و سه‌رچاوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌ده‌بی و داهێنان به تایبه‌ت له بواره جۆراوجۆره‌کانی هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتی منداڵان و مێرمنداڵان له ئێران، خاوه‌نی هه‌ندێک تایبه‌تمه‌ندیین که له که‌متر وڵاتێک ده‌توانرێ هاوشێوه‌ی بدۆزرێته‌وه.
خزمه‌ته‌کانی پرۆفایلینگی ئابووری فیلمه‌کان بۆ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان
تابێش له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا وه‌بیری هێنایه‌وه: هه‌وڵی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌مه بووه که له به‌شی نێونه‌ته‌وه‌ییدا، ئه‌م ده‌فرایه‌تییه یه‌کجار تایبه‌تانه له به‌ر ده‌م میوانان و به‌شداربووه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی فیستیڤاڵدا وێنا بکه‌ین. له‌م خوله‌ی فیستیڤاڵه‌که‌دا، بۆ یه‌که‌مین جار له وڵات‌دا خزمه‌ته‌کانی پرۆفایلینگی ئابووری فیلمه‌کان بۆ ئاماده‌کاران و به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کانی فیلم گه‌لی سینه‌مایی وه‌رگیراو له به‌شی کێبڕکێی نه‌ته‌وه‌یی ئاراسته ده‌کرێت.
قازانج کردن و پڕداهات بوونی سینه‌مای منداڵ له ریزبه‌ندی دایه
تابێش گوتی: راستییه‌که ئه‌مه‌یه که یه‌که‌مین هه‌نگاو له رێگای رێڤبهریی خۆسه‌ر و قازانج کردن و پڕداهات کردنی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ و له هه‌مان کاتدا پاراستنی چۆنایه‌تی و سه‌رنجدان به ناوه‌رۆکی به‌رز و به‌پێز و شیاو، بڕه‌وپێدان و سه‌قامگیر کردنی ناورۆک و روانگه‌ی که‌سب و کار و پیشه‌یی بۆ ئه‌م هونه‌ر ـ پیشه‌سازیه له نێو چالاکانی ئه‌م بواره دایه. کۆمیتهتهکی پێکهاتوو له خاوه‌نڕایانی ئابووری له بواره‌کانی خولقاندنی کار، ئابووریی فه‌رهه‌نگ و دابین کردنی سه‌رمایه، هه‌موو فیلمه‌کانی وه‌رگیراو له به‌شی کێبڕکێدا شیکردنه‌وه‌ی ئابووری بۆ کردووه و بۆ یه‌که‌مین جار له چوارچێوه‌ی خزمه‌ت گه‌لی بێ به‌رامبه‌ر به ئاماده‌کاران و به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کانی ئه‌م به‌رهه‌مانه پێشکه‌ش ده‌که‌ن. ئه‌م هه‌نگاوه که له پێناو روون بوونه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری ئابووریی پیشه‌سازیی سینه‌ما نراوه به ئێمه له ماوه‌یه‌کی کاتیی کورت ماوه‌دا، ئه‌گه‌ر و ئیمکانی پێوانی رێژه‌ی سه‌رکه‌وتنی به‌رهه‌م گه‌لی سینه‌مایی منداڵ و مێرمنداڵ پێک ده‌هێنێت و له لایه‌کی دیکه‌وه زمانێکی هاوبه‌ش له نێوان خاوه‌نی سه‌رمایه‌کان و به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کانی سینه‌مایی دابین ده‌کات که له وابه‌سته بوونی سینه‌مای منداڵان به دامه‌زراوه‌گه‌لی پاڵپشتیکار که‌م ده‌بێته‌وه و له کۆتاییدا ئه‌م به‌شه له پیشه‌سازیی وێنه به سه‌ربه‌خۆیی ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌و کۆبوونه‌وانه‌ی که له نێوان نووسینگه‌کانی په‌خش و بڵاوکردنه‌وه و خاوه‌نی فیلم و به‌رهه‌مه‌کان، له دوای کۆتایی هاتنی کاره‌کانی فیستیڤاڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ته‌واوکه‌ری ئه‌م خزمه‌تانه ده‌بێت.
سی‌ودووهەمین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ICFF بە بەرپرسیاریی “عەلیڕەزا تابێش” له به‌شه‌کانی فیلمی درێژی چیرۆکی، کورته فیلمه‌کانی چیرۆکی، وێب سێری، فیلمه‌کانی ئه‌نیمه‌یشێنی درێژ و کورته فیلمه‌کانی ئه‌نیمه‌یشێن لە رۆژانی 28ی گه‌لاوێژ تا 4ی خه‌رمانانی 1398ی هه‌تاوی رێکه‌وتی 19 تا 26ی ئۆگۆستی 2019ی زایینی له دوو به‌شی “نه‌ته‌وه‌یی” و “نێونه‌ته‌وه‌یی”دا لە شاری مێژوویی ئیسفەهان لە وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێت.