چەند دێڕیکی پڕلە حەسرەت لە خەمی ئەو کیژە قوڕبەسەرە کە بۆ ماف تێدەکۆشیت ، لە خەمی ئەوانەی ژیانی خێزانییان لەدەستدا بەهۆی نەبونییەوە.
باوکی دوین
ئەی کیژە
بیچکۆڵەکە
ئەی کیژە
نازدارەکە
سەرت
بەرزکەرەوە
ئێمەی
پاڵەوانی
دراو و چەنگ
لە ئاستی تۆدا
ملکەچین
ئەی کیژە
بیچکۆلەکە
سەرت
بەرزکەرەوە
بۆ یەك
چرکە
با
تیشکی چاوت
ببینم
ئیمەی
مرۆڤ
چاومان کوێرە
تۆ نابینین
کچم
ئەگەر
لەوڵاتی ئێمەدا
ماف
هەبوایە
ئەگەر
لە وڵاتی
ئێمەدا
یاسا
بوونی
هەبوایە
نە
ئە بوایە
تۆ
ئەو کارەت
بکردایە
گەر
تۆز ێک
ماف
هەبێت
ئەئەبوایە
تۆ
سواڵ بکەی
نەئەبوایە
تۆ
پێڵاوی
گەورەکانت
بۆیاخ بکەی
ئەی
کیژە
بیچکۆڵەکە
سەرت
بەرزکەرەوە
ناسنامەی
کاری تۆ
ڕەوشتە
هیمای شەرەفە
پلەی ڕەوشت
لە لای تۆیە
لەدڵی تۆدا
پەسەندە
ڕەوشتی
بەرزی
کۆردایەتی
لە لای تۆیە
نەک
لای ئەوان
ئەوانەی
سنگی خۆیان
دەر ئەپەڕن
فێڵ دەکەن
پالەوانی
ڕاوکردنن
هەرگیز
باوەڕیان
پێ مەکە
نایەکسانی
کۆردایەتی
نایەکسانی
مافی دزراو
دوو چینی
هینا یە
بەرهەم
چینێک زۆردار
بەم رۆژگارە
فێڵ دەکا
مافی هەژاران
زەوت دەکا
چینێک هەژار
لە خاکی خۆی
دەربەدەرە
لە وڵاتی
مافی
ڕەنجی کوردایەتی
ساڵانی خەباتمان
بوو بە دراو
ژیان
گۆڕا
هیشتا
هەژاری
قوربەسەر
هەر بی مافە
وەک خۆیەتی