عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
دوای یـاریکــردن
ھیلاک و مــاندوو
خــەونێکـم بینی
خۆشترین خەو بـوو
…
لەســەر جۆلانەی
حەوشـەی ماڵـەوە
خـــۆمــم دەبینی
بە دوو بـــاڵەوە
…
دەمویست لەو جێیە
دەربـــاز بم بڕۆم
تا گەشــتێک بکەم
بە ئــارەزووی خۆم
…
دام لە شـەقەی باڵ
ھــەر کـەوتمە رآ
لەگــــەڵ کۆتردا
خۆم کـرد بە ھاوڕآ
…
ئەو بـە گمـــە گـم
منیــش گــــۆرانی
ھەمـــوو جێگایەک
گەڕاین بە جــوانی
…
ئەوەی جوان بوو لام
ھەمــووم دەنووسی
چیم نەزانیــــایە
خێرا دەمـپرســـی
…
چـــــونکە دڵنیام
ئاسـۆی گـەشی مـن
فـــراوان دەبآ بـە
پرســــیار کــردن
… ٢٨/١١/٢٠١٠