مه‌نووچێهر جیهانی ـ “مێهدی قوربان پوور” ده‌بیری نۆهه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “وارش” ئه‌م رووداوه سینه‌ماییه‌ی به پاڵپشتی و کرده‌وه‌یه‌کی به‌هارانه بۆ پاڵاوتن و ژیانه‌وه‌ی که‌لتوور و دابونه‌ریت له ئاوێنه‌ی سینه‌مادا ده‌زانێت.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی نۆهه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “وارش”، “مێهدی قوربان پوور” ده‌بیری ئه‌م فێستیڤاڵه و ده‌رهێنه‌ری به‌ڵگه‌فیلمی “زمناکۆ” بۆ به‌ڕێوه‌چوونی نۆهه‌مین خولی ئه‌م رووداوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ی سینه‌ما په‌یامێکی ئاراسته کرد. له ده‌قی ئه‌م په‌یامه‌دا هاتووه:
“وارش به مانای باران، جیلوه‌یه‌ک له ره‌حمه‌ت و نیعمه‌تی ئیلاهیه که په‌یوه‌ندییه‌کی هێمایی و بنه‌ڕه‌تی له‌گه‌ڵ به‌هار هه‌یه. ئه‌و به‌هاره‌ی که ده‌توانرێ شوێن پێی پشکوتن و چرۆ کردن له له‌رینه‌وه‌ی ده‌نگی جوانی بارانهکهیدا بدۆزرێته‌وه. چه‌نده به‌شکۆیه که له‌م وه‌رزه‌ی شکۆفه‌کان و پشکوتنهکاندا بتوانرێ تۆوه‌کانی پڕشه‌وکه‌تی که‌لتوور و هونه‌ر که پێناسه‌که‌ی ئافراندن و جوانیه له زه‌وی و نیشتمانی سه‌وزی مازه‌نده‌ران بچێندرێت و بۆ بینینی پشکوتنی دابنیشی. فێستیڤاڵی “وارش” گێڕانه‌وه‌یه‌که هه‌ر له‌م پاڵپشتی و کرده‌وه به‌هارانه‌یه بۆ پاڵاوتن و ژیانه‌وه‌ی که‌لتوور و دابونه‌ریت له ئاوێنه‌ی سینه‌مادا. شوکری خودا ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی که له دوای تێپه‌ڕ کردنی ئه‌و هه‌وراز و نشێوانه‌ی رێگایه‌کی سه‌خت که هاتین، هه‌لێک ره‌خسا بۆ ئه‌وه‌ی که نۆهه‌مین خول له فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “وارش” به‌ڕێوه‌ببه‌ین؛ ئه‌و فێستیڤاڵه‌ی که تێده‌کۆشێت بۆ ئه‌وه‌ی له به‌ستێنی ره‌سه‌نایه‌تییه‌کانی کرداری و گوتاری و ژیاریدا به هاوڕێیه‌تی ئه‌و سینه‌ماکار و هونه‌رمه‌ندانه‌ی که‌ڵکه‌ڵه‌یان هه‌یه به نیسبه‌ت فه‌رهه‌نگ و داب و نه‌ریت و رێوڕه‌سمه خۆماڵی و خۆجێیه‌کان له پێناو سه‌رله‌نوێ ناسینه‌وه و سه‌رله‌نوێ بووژانه‌وه،هه‌وڵ و تێکۆشانه‌کان و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌کانی ئه‌م بواره به زمانی هونه‌ر و وێنه، بکێشێته‌وه و دیمه‌ن و روانگه‌یه‌ک له ده‌فرایه‌تییه‌کان و لایه‌نه جوان و سه‌رنجڕاکێشه‌کانی که‌لتوور و هونه‌ری خۆماڵی له ئاسۆکانی رووناکی سبه‌یدا له په‌روه‌رده و بارهێنانی بیرۆکه‌کان و تێڕوانینه تازه‌کان خشته و ریزبه‌ندی بۆ بکات. ده‌ستکه‌وته‌کانی ئه‌م فێستیڤاڵه به له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌و روانگانه‌ی که گرتوویه‌ته به‌ر، ده‌توانێت سه‌رنجی خه‌ڵکی، هونه‌رمه‌ندان و به‌رپرسان بۆ سه‌رچاوه و کانزا‌کان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ژینگه‌یی و پاراستن و ئاگاداریی کردن له ره‌سه‌نایه‌تییه کۆنه‌کانی ئێرانی و ئیسلامی ڕابکشێت و به تایبه‌ت سینه‌ماکاران به‌ره‌و لای به‌رهه‌مهێنانی ئاسه‌وارێک به‌پێی پێداویستییه‌کانی گه‌شه‌سه‌ندنی وڵات ببات و ئه‌وان له سه‌رله‌وێ نیشاندانه‌وه و کێشانه‌وه‌ی پێداویستییه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆ، به‌ره‌و پێشه‌وه ببات و هانیان بدات. ئاشکرایه به له‌به‌ر چاوگرتنی قه‌یرانه‌کانی ژینگه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تی که هه‌ڕه‌شه له سه‌قامگیری و حه‌سانه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئێمه ده‌کات، به‌رپرسایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی سینه‌ماکاران و گرینگیدانی ئه‌وان له پرژانه سه‌ر بابه‌ت و پرسه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به کۆمه‌ڵگا ده‌توانێت رێگا بکاته‌وه و لێهاتوویی و توانایی خولقاندنی کلتوورییهکی کاریگه‌ری هه‌بێت.
فێستیڤاڵی “وارش” به وردبوونه‌وه له‌سه‌ر دیارده‌کان و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی خۆماڵی و هه‌رێمایه‌تی و به کردنه ته‌وه‌ری کلتووری گشتی، هه‌وڵ ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی که بنه‌مای ده‌فرایه‌تی سروشت و بارهێنانی خۆجێی له زه‌رفی سینه‌مادا هه‌ڵبسه‌نگێنێت و به نمایش کردنی به‌رهه‌مه‌کان و بیر و هزر و بیرۆکه هه‌ڵقوڵاوه‌کان له‌م مانا و شوێنه‌واره دیاریکراوه، پێداویستی و گرینگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و که‌ڵک وه‌رگرتنی دروست له سه‌رچاوه سروشتی و مرۆییه‌کانی خۆجێی به‌رجه‌سته بکاته‌وه و به‌هره‌کانی لاوانی کارامه له به‌رزکردنه‌وه‌ی کلتوور و بڕه‌وپێدانی به‌رهه‌مهێنان و شکۆ و پشکوتنی نه‌ته‌وه‌یی بدۆزێته‌وه. به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م فێستیڤاڵه له پارێزگای جوانی مازه‌نده‌ران له وه‌رزی بههارنارنج و به ئاماده‌بوونی هونه‌رمه‌ندان و سینه‌ماکارانی به‌توانای وڵات ده‌توانێت مزگێنیده‌ری له‌دایکبوونی هیوا و به‌رهه‌مهێنانی بیرۆکه‌کان و ئه‌و ئه‌ندێشه سه‌وزانه بێت که له لق و پۆپه‌کانی ئه‌و به‌ره‌که‌ت گه‌لێکی بۆنخۆش له‌سه‌ر دره‌ختی به‌هێز و پته‌وی کلتوور و هونه‌ری ئه‌م نیشتمانه که‌ونارایه چه‌که‌ره بدات. له خوداوه‌ندی گه‌وره داواکارین بۆ ئه‌وه‌ی که به لوتف و به‌زه‌یی خۆی، ئێمه له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌رچی باشتری ئه‌م فێستیڤاڵه یارمه‌تی بدات و وارش یارمه‌تیده‌ری پێداچوونه‌وه و پێشکه‌وتن و ژیانه‌وه‌ی زیاتری کلتوور و هونه‌ر و شه‌وکه‌ت و هێزی سینه‌مای پڕ له شانازیی ئێران بێت.”