مه‌نووچێهر جیهانی ـ دکتۆر “حوسێن ئینتزامی” سه‌رۆکی رێکخراوی سینه‌مایی ئێران له په‌یامێکدا بۆ نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “وارش” ئه‌م فێستیڤاڵه‌ی به هێمایه‌ک بۆ رۆڵبینینی ده‌وری به‌رپرسایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیی سینه‌ما و گه‌شه‌ی چالاکییه‌کانی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری زانی.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی نۆهه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “وارش”، دکتۆر “حوسێن ئینتزامی” سه‌رۆکی رێکخراوی سینه‌مایی ئێران بۆ نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “وارش”، په‌یامێکی ئاراسته‌ی لێژنه‌ی هه‌واڵنێریی ئه‌م رووداوه سینه‌ماییه کرد. له ده‌قی په‌یامه‌که‌ی ئه‌ودا هاتووه:
“ئه‌گه‌ر سینه‌ما ئاوێنه‌ی جیلوهگێڕانی سه‌روه‌ری و لێهاتووییه‌کان و نیشانده‌ری راستییه‌کانی کۆمه‌ڵگا و دۆزینه‌وه و به‌دواداچوونه‌کانی هونه‌ری و هونه‌رمه‌ند له چوارچێوه‌ی وێنه دایه، بێ گومان ئه‌و شته‌ی که له‌سه‌ر په‌رده‌ی زێوین ده‌رده‌که‌وێت، یان به هه‌ر چه‌شنێک له‌گه‌ڵ به‌رده‌نگه‌کانی خۆی په‌یوه‌ندی ده‌گرێت، قه‌رزداری هه‌وڵ و تێکۆشانه‌کان و له خۆبردووییهکانی پڕبایخ و بیرکردنه‌وه و هزری بیرمه‌ندانه‌ی ئه‌و سینهماکارانهیه وا که‌ڵکه‌ڵه‌یان هه‌یه.
فێستیڤاڵی فیلمی “وارش” به جه‌خت کردنه‌وه له‌سه‌ر کلتووری گشتی، داب و نه‌ریته دێرینه‌کانی هه‌ڵسوکه‌وت و کرداری و گوتار و ئاخاوتنی و به ئامانجی ڕاکێشانی سه‌رنجی کاربه‌ده‌ستان، بیر و ڕای گشتی و هونه‌رمه‌ندان بۆ بابه‌ته‌کانی ژینگه‌یی و نمایش کردنی فیله‌م گه‌لی شیاو، له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا ده‌توانێت ده‌ورێکی به‌رچاو و کاریگه‌ری له رۆڵبینینی ده‌وری به‌رپرسیارانه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی سینه‌ما وه‌کوو راگه‌یاندنی چاودێری کۆمه‌ڵگادا هه‌بێت.
ئه‌م رووداوه هه‌روه‌ها له‌به‌ر وردبوونه‌وه له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی خۆجێیی و هه‌رێمایه‌تی و به‌ڕێوه‌چوونی له پارێزگای سه‌رسه‌وز و جوانی مازه‌نده‌ران و کاریگه‌ریی له‌سه‌ر گه‌شه‌ی سینه‌ماکارانی ئه‌م ناوچه‌یه و ناساندنی لایه‌نه‌کانی سه‌رنجڕاکێشی گه‌شتیاری و سروشتی و میراتی دیار و نادیار و که‌ونارا و له‌مێژینه‌ی وڵاتی ئێران رووداوێکی گونجاو و پڕبایخه. فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “وارش” هێمایه‌که بۆ رۆڵبینینی ده‌وری به‌رپرسایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیی سینه‌ما و گه‌شه‌ی چالاکییه‌کانی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری له هه‌موو ئێران. به‌و هیوایه‌ی که کارگێڕانی ئه‌م فێستیڤاڵه له رێگای جووڵانه‌وه‌ی خۆیاندا به‌رده‌وام و پایه‌به‌رز بن و سه‌رکه‌وتوویی هاوڕێی رێگاکه‌یان بێت.