هەینی, كانونی یه‌كه‌م 5, 2025
  • پەیوەندی
  • دەربارەی ئێمە
  • وەرگێڕی فۆنت
  • Login
  • Register
CHRA.TV
  • وتار و بیروڕا
    • All
    • ئێسپرێسۆ
    • دیمانە
    • وتار و بیروڕا
    شانۆیی مۆنۆدرامی (شیلەی گوڵ)

    ئه‌و کتێبانه‌ی یارمەتیت ده‌ده‌ن بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌ تایبه‌تییه‌كانت، ‌ژماره‌یان كه‌مه‌

    بیست و چوار كاتژمێر لەژیانی ژنێكدا

    بیست و چوار كاتژمێر لەژیانی ژنێكدا

    لە بەندەری بەرمۆداوە بۆ زمانی باڵندەم دەزانی

    بەراو یان ڕێکەوت؟

     سوکە لەنگەر: مافیای ڕۆشنبیریی

    پـڵـۆت لە وێـژەدا..

    رۆمانی رێبیكا شاكارێك له‌نێوان ئاڵۆزی و بێگه‌ردی مرۆڤدا

    رۆمانی رێبیكا شاكارێك له‌نێوان ئاڵۆزی و بێگه‌ردی مرۆڤدا

    گوته‌ و ناپلیۆن.. بەیەكگەیشتنی مێژوویی

    گوته‌ و ناپلیۆن.. بەیەكگەیشتنی مێژوویی

    شاعیرى گەورەى کورد لەتیف هەڵمەت : بۆنى ناوچە گەرى لەهەر دەقێک بێت من بە دەقێکى مردووى دەزانم

    لەتیف هەڵمەت شایەنی بڕوانامەی”دکتۆرای فەخری”یە..

    ئاگادارییەک لە کۆمەڵەی ھاوڕێیانی کتێب لە رواندز

    میرزا حه‌سه‌ن كوردستانی، نووسه‌ره‌ ونه‌كه‌ی ڕواندزێ

    شاری ڕواندز ،مەڵبەندی ھونەری ڕەسەن

    شاری ڕواندز ،مەڵبەندی ھونەری ڕەسەن

    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • چاند و هونەر
    • All
    • سینەما و تیڤی
    • شانۆ
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
    • ناوداران
    • هونەری
    شاری ڕواندز ،مەڵبەندی ھونەری ڕەسەن

    شاری ڕواندز ،مەڵبەندی ھونەری ڕەسەن

    فیلمی “هۆی مردن؛ نادیار” نوێنەری سینەمای ئێران لە ڕێوڕەسمی ئۆسکاری ٢٠٢٦

    فیلمی “هۆی مردن؛ نادیار” نوێنەری سینەمای ئێران لە ڕێوڕەسمی ئۆسکاری ٢٠٢٦

    براوه‌کانی 82مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “ڤێنیز” له ئیتاڵیا ناسێندران

    براوه‌کانی 82مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “ڤێنیز” له ئیتاڵیا ناسێندران

    عه‌لی و نینۆ له‌نێوان ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا

    عه‌لی و نینۆ له‌نێوان ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا

    براوه‌کانی ٧٨مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “لۆکارنۆ” له وڵاتی سویسڕا ناسێندران

    براوه‌کانی ٧٨مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی “لۆکارنۆ” له وڵاتی سویسڕا ناسێندران

    كاهلۆ له‌نێوان هونه‌ر و ژیانی سه‌ختدا

    كاهلۆ له‌نێوان هونه‌ر و ژیانی سه‌ختدا

    مەنسوور جیهانی ڕه‌خنه‌گری کورد فیلمه‌کانی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی کانی ٢٠٢٤ هه‌ڵبژارد

    مەنسوور جیهانی بووه دادوه‌ری خه‌ڵاته گرینگه‌‌کانی گۆڵدن گڵۆبی ٢٠٢٦ له ئه‌مه‌ریکا

    ھونەرمەند رەزوان قادر: ھونەری گرافیک ھونەرێکی تایبەتە و وردەکاری و سەلیقە زۆری دەوێت

    ھونەرمەند رەزوان قادر: ھونەری گرافیک ھونەرێکی تایبەتە و وردەکاری و سەلیقە زۆری دەوێت

    ھونەرمەند جەبار سابیر: گرنگە ئێمە ھونەری کاریکاتێر تەنھا بە ھونەرێکی گاڵتەجاری تێنەگەین

    ھونەرمەند جەبار سابیر: گرنگە ئێمە ھونەری کاریکاتێر تەنھا بە ھونەرێکی گاڵتەجاری تێنەگەین

    • هونەری
    • سینەما و تیڤی
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
  • ئەدەب
    • All
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • هۆنراوە
    • چیرۆک
    چـیرۆک بۆ منـداڵان.. گەردەلـوول و داربـەڕوو

    چـیرۆک بۆ منـداڵان.. گەردەلـوول و داربـەڕوو

    گوتنی ستران

    گوتنی ستران

    پەروەردەکردنی منداڵان لە سایەی تەکـنەلـۆژیادا..

    چـیـرۆک بـۆ منـداڵان: دارقـۆخە بەخـشـنـدەکە..

    ڕۆژگار لە ئاوێنەی چوارینەکانی بابەتاھیری ھەمەدانیدا

    ڕۆژگار لە ئاوێنەی چوارینەکانی بابەتاھیری ھەمەدانیدا

    خوێندنەوەیەک بۆ هـۆنراوەکانی (مرواری) ی محەمەد بەرزی..

    خوێندنەوەیەک بۆ هـۆنراوەکانی (مرواری) ی محەمەد بەرزی..

    سیڤاگ دەنگە كاریگەرەكەی شیعری ئەرمەنی

    سیڤاگ دەنگە كاریگەرەكەی شیعری ئەرمەنی

    زۆر جار دڵم لای تۆ جێهێشتووە

    پێكه‌نین له‌ چاوه‌كانت ده‌ڕژێ

    ژیانێک لەگەڵ کتێبدا

    ڕۆمانی حەسەن سوورمەو چەند سەرنجێک !

    شانـۆی مامـۆسـتا و شـلـیک..

    شانـۆی مامـۆسـتا و شـلـیک..

    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
    • All
    • ئابوری
    • جیهان
    • کوردستان
    بەرەو ھەڵبژاردنی گشتی عێراق

    بۆ پێش هەڵبژاردن دژایەتی کورد ڕەواجی هەیە؟

    دیداری «سەلام رشدی» له‌ تاران له‌گه‌ڵ شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لقی هەولێر

    دیداری «سەلام رشدی» له‌ تاران له‌گه‌ڵ شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لقی هەولێر

    کۆنفرانسی «مێژوو و میراتی ژینۆسایدی کورده‌کان» له زانکۆی گرینگی «ییل» له ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

    کۆنفرانسی «مێژوو و میراتی ژینۆسایدی کورده‌کان» له زانکۆی گرینگی «ییل» له ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

    “مەسعود بارزانی” پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات

    “مەسعود بارزانی” پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات

    عەباس غەزالی: کۆچی برایمی قادری و هەوارێکی دەوڵەمەند

    عەباس غەزالی: کۆچی برایمی قادری و هەوارێکی دەوڵەمەند

    ئێران دوای سێ مانگ ڕاپەڕینی جەماوەری!

    ئێران .. تراویلکەی گۆڕانکاری!

    هونەرمەند بەرزانی قالەی خەڵووز ماڵئاوا

    هونەرمەند بەرزانی قالەی خەڵووز ماڵئاوا

    بوودجەی 2024 عیراق لە نێوان داهاتی نەوتی و نانەوتیدا

    بوودجەی 2024 عیراق لە نێوان داهاتی نەوتی و نانەوتیدا

     فیستیڤاڵی  بەهرەی نوێ و دەستپێکێکی جوان

     فیستیڤاڵی  بەهرەی نوێ و دەستپێکێکی جوان

  • تەندروستی و ژیان
    • All
    • تەندروستی و ژیان
    • خواردن
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    شانۆیی مۆنۆدرامی (شیلەی گوڵ)

    ئه‌و کتێبانه‌ی یارمەتیت ده‌ده‌ن بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌ تایبه‌تییه‌كانت، ‌ژماره‌یان كه‌مه‌

    وەسوەسەی سێکسی نەفرەت لێکراو

    وەسوەسەی سێکسی نەفرەت لێکراو

    جێندەر پەیوەندیی بە جۆری حەزی سێکسیەوە نیە

    جێندەر پەیوەندیی بە جۆری حەزی سێکسیەوە نیە

    گژوگیا بۆمان دێت

    گژوگیا بۆمان دێت

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    جگەرەکەت هەڵکە…

    پرسی فێمێنیزم و کێشەکانی ژنی کورد

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

  • ڤیدیۆ کلیپ
    ڕێبوار مورادی (ناز)

    ڕێبوار مورادی (ناز)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    چنار (بەسە)

    چنار (بەسە)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    میران عەلی (وەرە لام)

    میران عەلی (وەرە لام)

  • وێب تیڤی
    کچێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە دەسووتێنرێت

    کچێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە دەسووتێنرێت

    ئیلۆن ماسکی کوردی دەناسیت؟

    ئیلۆن ماسکی کوردی دەناسیت؟

    خانمانی گلاریس

    خانمانی گلاریس

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

  • میدیاکان
No Result
View All Result

باوکم لە هەڵەبجەوە بۆ نوگرەسەلمان

CHRA.TV by CHRA.TV
15/03/2019
Share on FacebookShare on Twitter

دانا هەڵەبجەیی

2012

پاش ئەوەی دوو ڕۆژ بە بەردەوامی لە ژێر بەزەیی ڕاجیمە و تۆپەکاندا لە ژێرزەمینەکەی خۆمان شەومان کردەوە، ئیدی لە 14-03-1988 هەموو خێزانەکەمان گواستمانەوە بۆ ژێرزەمینی ماڵی براگەورەکەم، بۆ ئەوەی ئەگەر مردین، یا ڕزگارمان بێت پێکەوە بین، بەڵام لەوێش دوای ئەوەی ڕەتلێک ڕاجیمە حەوشە و کۆڵانەکەی وێران کرد و تراکتۆرێک و ئۆتۆمبێلێکی سوتاند، ئەوەش بووە هۆی پەڕاندنی قاچی حەمە تاڵ و گیان لەدەستدانی کاک ناسری حمەکەریمی چایچی بە بەرچاوی خۆمەوە. ئیترچرکە بە چرکە هەستمان بە نزیک بونەوەی مەرگ ئەکرد، نە ئەمانتوانی لە ژێر زەمینەکە بێینە دەرەوە و نە بواری هەڵاتن و دەربازبوون لە هەڵەبجە هەبوو،،،.
لە ناکاو جەلال عازەبانی شاعیری لاو خۆی کرد بە ژێرزەمینەکەدا، زۆر دڵی خۆش بوو چاوەکانی ئەبریسکایەوە لە خۆشیدا. ووتی: ها ئەوە جگەرەم بۆ هێناوی، زانیومە لێرەی، هەستە ئیتر ڕزگارمان ئەبێت لە بەعس، ئەمشەو تا بەیانی برادەران ئەگەنە ناو شار. پاکەتێک سۆمەری پێدام و ئەملاو ئەولای یەکترمان ماچکرد ، ووتی من ئەڕۆم بۆ باوەکۆچەک،، وەک بڵێی ئەزانێت ئەوە دوا دیداری ئەبێت لە گەڵماندا. هەر واش دەرچوو، لەو رۆژەوە نە جەلالم بینی و نە زانیشم لەکوێ دوا هەناسەی داوە و نە تەرمەکەشی دۆزرایەوە،،،. دڵنیام لە دوا لێدانی دڵیشیدا دڵی بە برادەران (پێشمەرگە) خۆشبوو کە شارەکەمان بۆ ڕزگار ئەکەن،،!!. کە گەورەییەکی بێ سنوورە مرۆڤ بە هیوای ڕزگاری و بە ئومێدی ئازادییەوە بمرێت.
هەناسەکەم،،،،، .

هەناسەکەم ،،، ئەو شیعرە ناسکەی شەهید جەلال بوو کە پێش مەرگی هەڵەبجە ئاوازم بۆ دانا. وەلی دوای شانزەی سێ، هەناسە لە جەلال بڕا و شیعریش بە ناسکی خنکێنرا و کەمانچەکەی دەستی منیش بۆ هەتا هەتایە شکێنرا،،،.

پاش نیوەڕۆکەی من و کاوەی زاوام بڕیارماندا برۆین پیکابەکەی لە گەراج دەربێنین و خۆمانی پی ڕزگاربکەین، بە هەزار زەحمەت، بە پشت و پەنای دیوارەکاندا لە ژێر ڕاجیمە و تۆپباراندا خۆمان گەیاندە گەراجە کەی کاک عوسمانی حەمەی پیرەژەن، بەڵام پیکابەکە شۆفڵێک بەری لێگرتبوو، هەرچیمان کرد نەماتوانی بیجۆڵێنین، یا کەسێک شۆفڵەکەی بەردەمی لابدات. دیسان بە نائومێدی بەهەمان شیوەی پێشوو گەڕاینەوە ژێرزەمینەکە،. بەڵام ڕۆژێک دوای ئێمە ماڵباتی خاڵی کاوە، پیکابەکایان بۆ دەربازبوو، وەلی خۆیانیان پێ دەرباز نەکراو پیکابەکە بووە دوامەنزڵگەیان، پاشان بوو بەو پیکابەی کە وەک وێنەی گەشتیارە خەوتوەکانی هەڵەبجە خۆی بە دنیا ناساند، کە ژمارەکەی(5814 سلیمانی) بوو، مۆدیلی ساڵی 58 بوو، 14 سەرنشینەکەی سەریان بۆ هەتاهەتایە نایەوە. تائێستاش مەریوان و مهاباد و خاڵە ئەحە،،،لەبەرچاومن کاتێک چوین بۆ ژێرزەمینەکەیان و چاویان پڕبوو لە چاوەڕوانی، ئەوانیش دیاربوو وەک چاوەکانی جەلال، چاوەڕێی ماڵئاوایی یەکجارەکی بوون.

ئیتر نان و شیری مناڵ و خواردن لە تەواوبوندابوو، ئەبوایە کارێک بکرایە، شار بەردەوام مەرگی بەسەردا ئەباری و ترس و تاریکی دۆخی هەمووانی پەرێشان کردبوو، کاتێک زانیمان پاسە کۆستەرەکەی کاکە عەبەی برام، بە قوڕسواخکراو لە سەری کۆڵانەکە وەک فریشتەیەک بۆ دەربازبوونمان وەستا، و برا گەوەرەکەم بە جاوێکی تۆقاو و پەشۆکاو، هاواری لێکردین خیرا تا تۆپبارانەکە کەمی کردووە سەرکەوون، هێشتا مناڵەکانی خۆی سەرنەخستبوو، پاسەکە جێی دانیشتنی تیانەما، خەڵکی گەرەک و ژێرزەمین هەموو چوەنە ناو پاسەکەوە، لەکاتێکدا 21 کەسی ئەگرت، کەچی 64 خۆی تێ ترازاندبوو.
باوکم و مامم بڕیاریاندا کە ئەوان بمێننەوە و ئاگایان لە ماڵەکان بێت، ئەگەر شتیێکیش بوو ئەوە ئۆتۆمبیلییان پێیە، ئەتوانن بڕۆن بەرەو سنووری ئێران،. هەرچەند پاڕاینەوە کە لەگەڵماندا بێن، سودی نەبوو، باوکم وتی؛ ئێوە گەنجن با تیانەچن، ئێمە هەرچۆنیک بێت مشوری خۆمان ئەخۆین.
ئێوارەی پانزەی ئازار بوو، بارانێکی کەم ئەباری، قەد هەڵەبجەم وا بە تاریکی لە ناو دوکەڵ و دڵەڕاوکیدا نەدیبوو، خەڵک هەمووی بە پیادە و ئۆتۆمبیل و تراکتۆر بەسەر جادە سەرەکیەکەی هەڵەبجە – سلێمانی بەرەو سیروان ئەڕۆیشتن. سەربازەکانیش وەک خەڵک خۆیان دەرباز ئەکرد، بە تاک و کۆ شەتەک و ماندوو ملی ڕێیان گرتبوو. پاسێک پڕ بوو لە ژن و مناڵ، بەناو تۆپبارانی نزیک و دووری سەرجادە و قەراغ جادە بە خێراییەکی سەرسامئاوەر گەیشتە سەرپردەکەی زەڵم، و بە تێپەربوونی ئێمە زرمەیەکی گەورە هات و پرەدەکەیان تەقاندووە و ڕێی سەرەکی سلێمانی- هەڵەبجە یان داپچڕان. ئیتر پاسەکەی ئێمە دوا ئۆتۆمبیل بوو کە توانی لە هەڵەبجە دەرچێت.
هەر بارهەڵگری سەربازی و زرێپۆش بوو بەرەو هەڵەبجە ئەڕۆیشتن، بەڵام نەیانزانی تا ئاوەکەی زەڵم جادە ماوە،،،. کە گەیشتینە ناو سەید سادق، خەڵکە لەسەر جادە بەو شەوە مابوەنەوە، چاوەڕیی هەواڵ و هەڵەبجەیان ئەکرد، لە جامی پاسەکەوە موچە نانیان بۆ فڕێئەداین، بۆمان ئەگریان و هاوسۆزیان بۆ دەرئەبڕین، نەیان زانی ئەوانیش ئیتر دوای ماوەیەک زێدیان پێ چۆڵ ئەکەن، ئاوارەیان ئەکەن.
کە گەیشتینە سلێمانی، بۆ ئەوەی هەرکەس بڕواتە ماڵی کەسێکی، لە بەردەرکی سەرا کاکم پاسەکەی ڕاگرت ،کاتێک لە پاسەکە دابەزیم سەیرێکی چواردەورم کرد، یەکەم شت کارەبا بوو سەرنجی ڕاکێشام، ئاخر سێ ڕۆژ بوو کارەبای هەڵەبجە بچڕابوو. کاتێک سەیری خۆمم کرد، ئەو کاتە هەستم بە خۆم کرد کە پێڵاوم لەپیا نییە، شەڕواڵێک و کراسێکی خوێناویم لە بەردایە،،، خوێنی بریندار و شەهیدەکانم لەگەل خۆمدا هێنابوو. هەرچۆنیک بوو ئەو شەوە بەسەر کەس و ناسیاوەکانماندا دابەش بووین، بەیانی کە هاتین بۆ هەواڵ زانین ، ئەسحابەسپی و بەردەرکی سەرا، خۆڵی مردووی کرابوو بەسەریدا،کەست نەئەبینی غەم و چاوەڕوانی دیارنەبێت بە ڕوخسارییەوە.
تا ئێوارە بەو شێوە وەک منداڵی لە دایک وونبومان لیهاتبوو، تا دڵنیا بووین لەوەی کە بۆردمانی کۆمەڵکۆژییە کیمیاییەکە ڕویداوە و شارەکەمان مەرگی بە سەردا باریوە، ئیدی هەر یەکە لە ماڵێک وەک کۆست کەوتوویەک خۆمان مەڵاس دابوو، تا بارودۆخەکە ئارام بێتەوە و هەواڵی باوک و کەسوکارمان بزانین. سەرەڕای شپەرزەیی و جەرگبڕانمان، لە سلێمانیش دەستکرا بە گرتنی و ڕواودوونانی هەڵەبجەییەکان،
باوکم دیار نەما و هەواڵی نەزانرا، پاش نزیکەی مانگێک بورهانی حاجی محمەدی بامۆکی وەک زۆر لە هەڵەبجەییەکان خۆیان بە هەزار حاڵ لە سنوورەوە گەیاندەوە سلێمانی، پێی ووتم من باوکتم بینیوە سەری بەسەر سکانی پیکابەکیدا کەوتبوو و دەستی بەچاوییەوە بوو، بەدەنی ئاوسابوو، وابزانم مردبوو،،،. من هەواڵەکەم بە کەس نەوت، ئەویش پەیمانی پێدام کە بۆ کەس باسی نەکات. بە داخەوە ئەو هاوڕێ دڵسۆزەشم بە کارەساتێک گیانی لە دەستدا.
دیسان هەواڵ هات ووتیان باوکت ماوە بەڵام کوێر بووە، ئەمەیان ئارامییەکی پێبەخشین، چونکە بینراوە کە ماوە. بورهانیش ڕاستی کردبوو ، کە کوێر ببو لەڕێ عەنەب، نەیتوانیبوو بجوڵێت، سەری نابوو بەسەر سکانەکەوە، تا ماویەک خێرخوازێک خۆی و ئۆتۆمبیلەکەی گەیاندبووە گوندی بەڵخە، لەوێ پاسدارەکان دەرمانیان کردبوو، هەر لە دێی بەڵخە لەگەڵ چەند خێزانێکی ناسراوی خۆمان مابویەوە، چونکە ویستبووی کە نەچێت بۆ ئێران و هەر لە ناو عێراقدا بمێنێتەوە، بەڵکو لە هەلێکدا بە ئێمە شاد بێتەوە. لەو ماوەیە سەربازە ئێرانییەکان خواردن و پێخەفیان پێدابوون.
هەرچۆنێک بوو خانویەکمان بە ناو بەکرێ گرت، چونکە خاوەنەکی پیاوچاکێکی سلێمانی بوو، وە نەیئەویست ڕژێم پێی بزانێت و گرفتی بۆ درووستبکات، وەک خەڵکی پێنجوێن خانوەکەی بە ئێمە بەکرێدابوو، وە تا ساڵێکیش کرێی لێنەسەندین، نمونەیەک بوو لە ڕەسەنایەتی خەڵکی سلێمانی کە تا ئێستاش بەدوایدا ئەگەڕیم بۆ ئەوەی سوپاسی بکەم، مەخابن هەر خۆی نەناساند و نەماندۆزییەوە.

دوای ئەوەی لە 08-08-1988 شەڕی عێراق-ئێران ڕاگیرا و سوپای ئێران لە هەڵەبجە بۆ خاکی ئێران کشانەوە، ئیدی ئەبوایە باوکیشم لەگەڵ ئەو خەڵکەی کە لە سەر سنوور مابوونەوە سوپای عێراق ڕێگەی پێدانایە بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ ناو خیزانەکانیان. بەڵام نەک هەر ئەوەیان نەکرد، بەڵکو کەوتنە بەر بڕیاری شاڵاوی ئەنفال و بە قوڵبەستکراوی هێنایانن بۆ یارگای سلێمانی و سەربازگەی ئیستخباراتی عەسکەری و تەواریەکەی سلێمانی.
بە هەر فێڵ و فەلاکەیەک بوو، ڕێگایان پێدام کە پێنج خولەک باوکم لە زیندان ببینم، 2 پارجە سۆمەر و 20 دینارم بۆ برد. باوکم ڕەنگی زەرد، شەتەک و حەسرەتاوی ئەهاتە بەرچاو، وەلی بە بینینی من وەک گوڵ گەشایەوە و پاش ڕاموسکردنی یەکتری، یەکسەر وتی ئێوە ئاگاتان لە خۆتان بێت، لەوانەیە ئیتر من نەبیننەوە،، پاشان ووتی: کاشکی بمردمایە و ئەو کوشتارگەیەی هەڵەبجەم نەبینایە، نازانم خوا بۆ منی هێشتەوە؟، لەم قسانە بووین دووان لە پاسەوانەکان هاتن و چاویان بەستەوە و بردیان. هەر ئەوەندە لێی تێگەیشتم کە ووتی غەمی منتان نەبێت.
پاش هەفتەیەک ژن و منداڵانیان لە پیاوەکان جوداکردەوە و بردیانن بۆ سەربازگەی تۆپزئاوا ی کەرکوک. هەندێک لە پیاوەکان هەر لە تەواریەکی سلێمانی بە دەسڕیژ لەناوبردبوو. باوکم و ئەوانی تریان لە تۆپزئاوا وە گواستبویەوە بۆ نوگرەسەلمان، ئاخ نوقرەکەی سەلمان!.
ئیتر کەس هەواڵی هەڵەبجەییە ئەنفالکراوەکانی نەزانی، کە لە کوێ کوژراون یان زیندانن یان لە ژیاندا ماون،،،. ئێمە تازە دەستمان لەوە شتبوو کە بگەڕێتەەوە بۆ لامان، چونکە شاڵاوی ئەنفالی کوردکۆتایی هاتبوو، ئیتر تەنیا دڵی خۆمانمان بە چاوەڕوانیی خۆش ئەکرد،،،.
پاش دوو مانگ بڕیاری 737-738 ی لێبوردنیی گشتی لە ڕژێمی بەعسەوە دەرچوو، توانیمان بە ئازادی بجوڵینەوە، کەمێک هەناسە بدەین. ڕێگایان پێداین سەردانی هەڵەبجە بکەین بۆ ‌هێنانەوەی کەلوپەلی ماڵەکانمان، بەڵام نەک هیچمان نەمابوو، بەڵکو وێران ببوو بەسەریەکدا، تەنانەت یەک کتێبم بۆ نەمابوو وەک یادگارییەک لەگەڵ خۆمدا بیهێنمەوە، هەموو ماڵمان تاڵان و دزرا بوو.
نیوەڕۆیەک زەنگێک درا لە ماڵمان، خوشکە بچوکەکەم وتی کاکە پیاوێک لەبەر دەرگایە، نەوەک سواڵکەر بێت، بزانە چی ئەوێت، منیش کە دەرگای حەوشەم کردەوە، پیاوێکی چڵکن و ڕیشسپی و دەموچاو قوپاو، ئەوەندە لاواز بوو خەریکبوو ئەکەوت. شەڕواڵیک و چاکەتێکی کۆنی نیوەدڕاوی سەربازی لەبەردا بوو. ووتم فەرموو خاڵەگیان، کە وورد بومەوە لە ڕوخساری،،،،،،، چاوی لەوابوو فرمێسکی قەتیسم دابێت، ووتی کوڕم ئەڵێی نامناسیتەوە؟،، بە دوای ئەم پرسیارە چۆڕێک فرمێسک ڕومەتە وشک و چەقەکەی پاراوکرد. من تەنیا بە دەنگیدا زانیم ئەوە باوکمە، وای لەو ساتەی کە زاینم باوکم ماوە و گەڕاوەتەوە ناومان،،،. نوسین قەد ناتوانێت ئەو هەستەم لەقەڵەم بدات….. . کاتێک لە ئامێزم گرت و زانرا ئەوە باوکمەوە لە قیژەی و هاواری خۆشیمان هەموو گەرەک و دەرودراوسێ هاتن بۆ لامان، هەم ئەگریان هەم هەلهەلیان لێ ئەدا،،، ئاخر ئیتر چی تر بنووسم؟؟؟.
باوکم کەسێکی بەخۆە و قەڵەو، ڕومەتێکی سوور، خۆش مەعشەر، ئێستاش کەسێکی لاواز و بێدەنگ تا ئەوپەڕی سکوت. زۆر هەوڵم ئەدا کە باسی بەسەرهاتی خۆیم بۆ بکات کە چییان لێکردوون، چۆن و چی بووە، هەر بە چاوە کزکانی سەیرێکی شەرمنانەی ئەکردم و هیچی نەئەووت،
تا رۆژێکیان گەیشتە تینی بە هیواشی بە تەنیا پێی ووتم: کوڕم کاتێک باوک کەرامەتی ئینسانی نەمێنیت، عیزەت نەفس و کەسایەتی نەمێنیت، وەک پوش سوک و ڕیسوا بکرێت، ئیتر تۆ بۆ بزانیت و کاریگەری بەد لەسەر تۆبکات، بە چاوی گریانەوە ووتی ڕۆژانە سەد خۆزگەم ئەخوارد کە بکەوتمایتە بەر دەمی سەگە ڕەشەکە و ئەو هەموو سوکایەتیەم بە کورد نەبینایە،،،. واز بێنە ئەوەی خۆم بینم با هەر خۆم بیزانم، تاوانی ئێوە چییە کە ئەو ناخۆشیانە ببیستن،،،.

منیش بڕیارمدا ئیدی پرسیاری لێنەکەم، وەلی لە یەکێک لە هاوڕیکانی نوگەرەسەلمانیم پرسی، بۆ باوکم قسە ناکات، هاوڕی ئەنفالکراوە رزگاربووەکەی ووتی: ئێمە نزیکەی 400 کەس بووین لە هۆڵێکدا، باوکت لە گۆشەی سەرەوەی هۆڵەکە وەک ئەمیندارێک زۆربەی جگەرە و نامە و ئەمانەتمان لای ئەو دانابوو، شەوان دەردەدڵمان لەدەوری ئەو باس ئەکرد، ووتمان ئەو پیرە نایکوژن، ڕەحمی پی ئەکەن. بەڵام کە زانیان هەڵەبجەییەکان ئەم پیرەمێردەیان وەک ئەمیندارێک داناوە، ئیتر بە باوکت فێر ببوون، هەموو بەیانییەک دوو سەرباز ئەچوون بۆی بە شەق و لێدان بە ناو خەڵکەکەدا ئەیانهێنایە بەر دەرگاگە تا لەتە سەمونەکەیان ئەداینێ، بە دەم سوکایەتی پێکردنیەوە، ئەیانووت ئەمە شێخ و پیرەکەتانە ؟.
باوکم بەو هەموو زۆڵم زۆرەی کە لە هەڵەبجە بینی، بەو کۆمەڵە کوژییەی کە بەرچاوییەوە لەزیندانەکانی ئەنفال کرا، سەدان چیرۆک و بەسەرهاتی خەڵکی لابوو، بۆیە هەر دەمی بکرادیەتەوە ساتە تاریک و ناخۆشەکانی مرۆڤی کوردی تیا ئەبینرا، بۆیە بڕیاری دابوو ، یا بێدەنگ بێت یا باسی ڕابردوو نەکات. هەربۆیە پاش ماوەیەک بەو تاسەوە گیانی لە دەستدا و چیرۆکە نەبیستراوەکانی هەڵەبجە و ئەنفالی لەگەڵ خۆیدا برد، بەڵام دڵی بە کورد و پاشەڕۆژی هەر خۆش بوو، چونکە لە دوا ساتی سەرەمەرگی ووتم: باوکە گەردنم ئازادکە، ووتی: کوڕم کورد هەمووی گەردنی ئازادە، خوا ئەو هەموو ناحەقییەی بینیوە بەرامبەر کورد کراوە، ئیتر ئەو چۆن گەردنمان ئازاد ناکات؟.

دانا هەڵەبجەیی

لاهای2012

CHRA.TV

CHRA.TV

چراتێڤی.. پێگەیەکى هونەرى و رۆشنبیریى ئەلکترۆنی ئازادو سەربەخۆیە، رۆژانە لەپێناو پەرەپێدانى ئەم بزاوتە لەکوردەواریدا خۆى نوێدەکاتەوەو، با نووسەرانی کوردیش ڕەها بن لە هەربەربەست و سانسۆرێک کە ڕێگرن لە بەردەم تەقینەوەی بەهرەو داهێنانەکانیان.

Related Posts

شانۆیی مۆنۆدرامی (شیلەی گوڵ)
وتار و بیروڕا

ئه‌و کتێبانه‌ی یارمەتیت ده‌ده‌ن بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌ تایبه‌تییه‌كانت، ‌ژماره‌یان كه‌مه‌

04/12/2025
92
بیست و چوار كاتژمێر لەژیانی ژنێكدا
وتار و بیروڕا

بیست و چوار كاتژمێر لەژیانی ژنێكدا

04/12/2025
90
لە بەندەری بەرمۆداوە بۆ زمانی باڵندەم دەزانی
وتار و بیروڕا

بەراو یان ڕێکەوت؟

04/12/2025
90
Next Post
بۆ هەڵەبجە

بۆ هەڵەبجە

نوێترین بابەت

شانۆیی مۆنۆدرامی (شیلەی گوڵ)

ئه‌و کتێبانه‌ی یارمەتیت ده‌ده‌ن بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌ تایبه‌تییه‌كانت، ‌ژماره‌یان كه‌مه‌

04/12/2025
بیست و چوار كاتژمێر لەژیانی ژنێكدا

بیست و چوار كاتژمێر لەژیانی ژنێكدا

04/12/2025
لە بەندەری بەرمۆداوە بۆ زمانی باڵندەم دەزانی

بەراو یان ڕێکەوت؟

04/12/2025
چـیرۆک بۆ منـداڵان.. گەردەلـوول و داربـەڕوو

چـیرۆک بۆ منـداڵان.. گەردەلـوول و داربـەڕوو

04/12/2025
گوتنی ستران

گوتنی ستران

04/12/2025
 سوکە لەنگەر: مافیای ڕۆشنبیریی

پـڵـۆت لە وێـژەدا..

25/11/2025
رۆمانی رێبیكا شاكارێك له‌نێوان ئاڵۆزی و بێگه‌ردی مرۆڤدا

رۆمانی رێبیكا شاكارێك له‌نێوان ئاڵۆزی و بێگه‌ردی مرۆڤدا

25/11/2025
گوته‌ و ناپلیۆن.. بەیەكگەیشتنی مێژوویی

گوته‌ و ناپلیۆن.. بەیەكگەیشتنی مێژوویی

25/11/2025
شاعیرى گەورەى کورد لەتیف هەڵمەت : بۆنى ناوچە گەرى لەهەر دەقێک بێت من بە دەقێکى مردووى دەزانم

لەتیف هەڵمەت شایەنی بڕوانامەی”دکتۆرای فەخری”یە..

17/11/2025
ئاگادارییەک لە کۆمەڵەی ھاوڕێیانی کتێب لە رواندز

میرزا حه‌سه‌ن كوردستانی، نووسه‌ره‌ ونه‌كه‌ی ڕواندزێ

17/11/2025
  • وتار و بیروڕا
  • چاند و هونەر
  • ئەدەب
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی
  • میدیاکان

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.

Welcome Back!

Sign In with Facebook
Sign In with Google
OR

Login to your account below

Forgotten Password? Sign Up

Create New Account!

Sign Up with Facebook
Sign Up with Google
OR

Fill the forms bellow to register

All fields are required. Log In

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In
No Result
View All Result
  • وتار و بیروڕا
    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • چاند و هونەر
    • هونەری
    • سینەما و تیڤی
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
  • ئەدەب
    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی
  • میدیاکان

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.