مه‌نووچێهر جیهانی ـ فیلمه هه‌ڵبژارده‌کانی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “تامپره”ی فینله‌ندا له سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران نمایش ده‌کرێن.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران، به‌رهه‌مه هه‌ڵبژارده‌کانی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “تامپره” Tampere فینله‌ندا له‌و ساڵانه‌ی دواییدا له دوو سانسی تایبه‌تدا له سی و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی کورته فیلمی تاران نمایش ده‌کرێن.
یه‌که‌مین به‌شی نمایش کردنی ئه‌م به‌رهه‌مانه له یه‌که‌مین رۆژ له به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵ ده‌ست پێده‌کات و تیایدا به‌رهه‌م گه‌لێکی وه‌کوو به‌ڵگه فیلمی Eleganssi/Elegance له ده‌رهێنانی “ویرپی سۆتاری” به‌رهه‌می ساڵی 2016ی زایینی وڵاتی فینله‌ندا، ئه‌نیمه‌یشێنی “له‌دایکبوون” له ده‌رهێنانی “هانرینا مویسنێن” به‌رهه‌می ساڵی 2014ی وڵاتی فینلاند، ئه‌نیمه‌یشێنی “له خه‌و داین” له ده‌رهێنانی “هونا والکی”، “ئیسو لههتولا” به‌رهه‌می ساڵی 2017ی وڵاتی فینله‌ندا، فیلمی چیرۆکیی “گوێ بگره” له ده‌رهێنانی “حامی ره‌مه‌زان” له وڵاتی فینله‌ندا و به‌ڵگه‌فیلمی “ئازاد” له ده‌رهێنانی “ئۆکا نۆتیلاینێن” به‌رهه‌می ساڵی 2014ی وڵاتی فینله‌ندا نمایش ده‌کرێن.
فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی “تامپره” له زومره‌ی فێستیڤاڵه هه‌ڵبژارده‌کانی کورته فیلم له جیهان دایه که هه‌موو ساڵێک له شاری تامپره له وڵاتی فینله‌ندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.