دووشەممە, تشرینی دووەم 16, 2026
  • پەیوەندی
  • دەربارەی ئێمە
  • وەرگێڕی فۆنت
  • Login
  • Register
CHRA.TV
  • وتار و بیروڕا
    • All
    • ئێسپرێسۆ
    • دیمانە
    • وتار و بیروڕا
    کوڕگەل بێنەوە،کەژ بەفراوییە

    کوڕگەل بێنەوە،کەژ بەفراوییە

    ژیانێک لەگەڵ کتێبدا

    وەھمی خوێنەوەی جیاوازی دەق

    ئەودیووی جێندەر

    Siamese twins دووانە یەکگرتووەکان

    وێنەکـێـشی پەرتـووکی منـداڵان رانـدۆڵـف کاڵـدیکـۆت..

    وێنەکـێـشی پەرتـووکی منـداڵان رانـدۆڵـف کاڵـدیکـۆت..

    دیکارت ڕووبه‌ڕووی تاریکی و تاریکیخوازەکان دەبێته‌وه‌

    ئینتیداب و داسەپاندنی ئینتیدابی به‌ریتانی لە عێراق و شوێنه‌واره‌كانی به‌سه‌ر باشووری كوردستاندا

    بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]

    بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]

    نۆبڵی ئه‌م ساڵ به‌ ئان کارسۆن به‌خشرا

    نۆبڵی ئه‌م ساڵ به‌ ئان کارسۆن به‌خشرا

    دێوه‌زمه‌ی حه‌ره‌س قه‌ومی له‌ مێژووی هاوچه‌رخی كوردستان و عێراقدا

    دێوه‌زمه‌ی حه‌ره‌س قه‌ومی له‌ مێژووی هاوچه‌رخی كوردستان و عێراقدا

    وەرگێڕان پەیوەندی بە کولتوری لۆکاڵ و گڵۆباڵەوە نییە

    وەرگێڕان پەیوەندی بە کولتوری لۆکاڵ و گڵۆباڵەوە نییە

    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • چاند و هونەر
    • All
    • سینەما و تیڤی
    • شانۆ
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
    • ناوداران
    • هونەری
    رامانێک بە دیار شانۆگەری لەچک

    رامانێک بە دیار شانۆگەری لەچک

    کوڕگەل بێنەوە،کەژ بەفراوییە

    کوڕگەل بێنەوە،کەژ بەفراوییە

    ھونەرمەند “وشیار رواندزی” ئەندامی تیپی موزیکی پاشای گەورە کۆچی دواییکرد

    ھونەرمەند “وشیار رواندزی” ئەندامی تیپی موزیکی پاشای گەورە کۆچی دواییکرد

    لە ھەولێر رێز لە شانۆکارانی شاری سلێمانی نرا..

    لە ھەولێر رێز لە شانۆکارانی شاری سلێمانی نرا..

    شانۆگەرییەكی كوردی لە هۆڵەندا بەشداریی زەماوەندی “ماتن-رەنگ و بۆن”

    کاریگەری شانۆی پەروەردەیی لە گۆرینی ڕەفتاری منداڵان دا

    چاو خشاندنێک بە شەشەمین پیشانگای ھونەرمەند ئازاد مەخمووری

    چاو خشاندنێک بە شەشەمین پیشانگای ھونەرمەند ئازاد مەخمووری

    ھونەرمەند بەدەرەدین بابەکر: بۆ گەیشتن بەئاستی موزیکی جیھانی ،پێویستە فۆرمە جیاوازەکانی مۆسیقای کوردی نوێ بکرێنەوە

    ھونەرمەند بەدەرەدین بابەکر: بۆ گەیشتن بەئاستی موزیکی جیھانی ،پێویستە فۆرمە جیاوازەکانی مۆسیقای کوردی نوێ بکرێنەوە

    لەلای من (ئەژی حەمە نوری) باشترین ئەکتەری فێستێڤاڵی شانۆی ھەولێر بوو

    ئەتەکێتی سازدان و بەرێوەبەردنی فیستیڤاڵ فیستیڤاڵی شانۆ بە نموونە

    رۆڵ و گرنگی (بەرێوەبەری شانۆ) لە پرۆسەی نمایشی شانۆ دا

    رۆڵ و گرنگی (بەرێوەبەری شانۆ) لە پرۆسەی نمایشی شانۆ دا

    • هونەری
    • سینەما و تیڤی
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
  • ئەدەب
    • All
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • هۆنراوە
    • چیرۆک
    گرنگـییەکانی شـیعـر بۆ منـداڵان..

    دوو هۆنراوە بۆ باخچەی منداڵان

    چـیرۆک بـۆ منـداڵان.. ئایـپـاد و پەرتـووک..

    چـیرۆک بـۆ منـداڵان.. ئایـپـاد و پەرتـووک..

    ویترین

    لە نێوان من و تۆ و ..

    کورتە چیرۆك.. میکرۆب

    کورتە چیرۆك.. میکرۆب

    نامۆبوونی بوونگەرایی و لەدەستدانی سێنتڕاڵبوونی مرۆڤ

    نامۆبوونی بوونگەرایی و لەدەستدانی سێنتڕاڵبوونی مرۆڤ

    گوتنی ستران

    دواهەمین وێستگەی سەفەر

    ویترین

    دوا هەناسەکانی پایز

    ئه ى نيشتيمان

    زمـانی کـوردی

    نامه‌ی کچه‌ ڤالانتاینێك

    هـۆنـراوە بـۆ منـداڵان, دەبـم بـە میـوانی مانـگ..

    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
    • All
    • ئابوری
    • جیهان
    • کوردستان
    (یادگارییەکانی شوفێرێکی تەکسی) چاپکرا

    (یادگارییەکانی شوفێرێکی تەکسی) چاپکرا

    ھونەرمەند “وشیار رواندزی” ئەندامی تیپی موزیکی پاشای گەورە کۆچی دواییکرد

    ھونەرمەند “وشیار رواندزی” ئەندامی تیپی موزیکی پاشای گەورە کۆچی دواییکرد

    كۆماری كوردستانا سۆر سه‌ره‌تایه‌ك بۆ كۆماری كوردستان

    كۆماری كوردستانا سۆر سه‌ره‌تایه‌ك بۆ كۆماری كوردستان

    خوێندنه‌وه‌یه‌کی په‌له‌ی وتاره‌که‌ی مه‌سرور بارزانی له‌ مه‌ڕ گه‌نده‌ڵی

    مەسعود بارزانی: ئەو شەڕ و توندوتیژیەی كە لە حەلەب هەیە جێگەی نیگەرانییەكی زۆرە و تاوانی دژی مرۆڤایەتیە

    بەرەو ھەڵبژاردنی گشتی عێراق

    بۆ پێش هەڵبژاردن دژایەتی کورد ڕەواجی هەیە؟

    دیداری «سەلام رشدی» له‌ تاران له‌گه‌ڵ شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لقی هەولێر

    دیداری «سەلام رشدی» له‌ تاران له‌گه‌ڵ شاندی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لقی هەولێر

    کۆنفرانسی «مێژوو و میراتی ژینۆسایدی کورده‌کان» له زانکۆی گرینگی «ییل» له ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

    کۆنفرانسی «مێژوو و میراتی ژینۆسایدی کورده‌کان» له زانکۆی گرینگی «ییل» له ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

    “مەسعود بارزانی” پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات

    “مەسعود بارزانی” پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات

    عەباس غەزالی: کۆچی برایمی قادری و هەوارێکی دەوڵەمەند

    عەباس غەزالی: کۆچی برایمی قادری و هەوارێکی دەوڵەمەند

  • تەندروستی و ژیان
    • All
    • تەندروستی و ژیان
    • خواردن
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    شانۆیی مۆنۆدرامی (شیلەی گوڵ)

    ئه‌و کتێبانه‌ی یارمەتیت ده‌ده‌ن بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌ تایبه‌تییه‌كانت، ‌ژماره‌یان كه‌مه‌

    وەسوەسەی سێکسی نەفرەت لێکراو

    وەسوەسەی سێکسی نەفرەت لێکراو

    جێندەر پەیوەندیی بە جۆری حەزی سێکسیەوە نیە

    جێندەر پەیوەندیی بە جۆری حەزی سێکسیەوە نیە

    گژوگیا بۆمان دێت

    گژوگیا بۆمان دێت

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    ئامۆژگاری بۆ پەروەردەکردنی منداڵ

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    چۆنیەتی ئەنجامدانی ماکیاژێکی سووک

    جگەرەکەت هەڵکە…

    پرسی فێمێنیزم و کێشەکانی ژنی کورد

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    رۆژی جیهـانی (بـۆ منـداڵەکەت بخوێـنـەوە)..

    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    بۆ یەکەم جار لە مێژووی عێراقدا مەدالیای زێڕین لە بەرزکردنەوەی قورسایی

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    کاریبی بۆتە چێژوانی ئەستێرە خیانەتکارەکان

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    بەرشەلۆنە یان ڕیاڵ مەدرید

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    موای تــــــای گەیشتە کوردستان

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    ھەڵبژاردەی کام ووڵات جامی یۆرۆ بەرزدەکاتەوە!

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    سه‌یدسادق-یش په‌یامی‌ نارد ‌

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    دەسکەوتی مـــــــانەوە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    مەکوان لە شۆگی (شەترەنجی یابانی) سەرکەوتووە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

    لە فەلسەفەى مانشافتەوە بۆ لاماسیاى بەرشلۆنە

  • ڤیدیۆ کلیپ
    ڕێبوار مورادی (ناز)

    ڕێبوار مورادی (ناز)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    دەشتی کەلهوری (واران)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    سەنا بەرزنجی (هەر ئەگەڕێم)

    چنار (بەسە)

    چنار (بەسە)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    موراد کاوە (بیری خاک)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    چۆپی فەتاح (دە بێرۆ)

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    پاڤێل و گیتارەکەی دویتێکی جوانی خۆشەویستین

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    سەمیرە کارزان (تۆم دەوێ)

    میران عەلی (وەرە لام)

    میران عەلی (وەرە لام)

  • وێب تیڤی
    کچێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە دەسووتێنرێت

    کچێک لەلایەن هاوژینەکەیەوە دەسووتێنرێت

    ئیلۆن ماسکی کوردی دەناسیت؟

    ئیلۆن ماسکی کوردی دەناسیت؟

    خانمانی گلاریس

    خانمانی گلاریس

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

    ئایا مەنعی سروشتی زیانی بۆ پیاوان هەیە، ئەی دەکرێ ببێتە هۆکاری نەزۆکی؟

  • میدیاکان
No Result
View All Result

هۆمەر نۆریاوی by هۆمەر نۆریاوی
15/11/2026
Share on FacebookShare on Twitter

(لە بن نسێی گرتە ڤیدیۆییەکەی حسێن سەفامەنش دا)

هۆمەر نۆریاوی

یەکەم،لە قۆناخێکی هەستیاردا کە کورد پتر لە هەموو کاتێکی دی پێویستی بە یەکبوون و یەکگرتوویی و ڕۆحێکی بڵندی نەتەوەیی هەیە و گەرەک بە هەموومانەوە کار لەسەر بەرزکردنەوەی وریایی نەتەوەیی بکەین و جیاوازییەکان تەنێ وەک دەرفەتێک بۆ بەرفرەوانیی جوگرافیا و فرەیی زار و بنزارە کوردییەکان و دەوڵەمەندیی زمانەکەمان بقۆزینەوە و کوردبوون بۆ خۆ بکەینە پێوەری سەرەکی،لێرە و لەوێ،داڵاشەکان بە فیتی ئەم و ئەو،خەریکی ئاژاوەنانەوە،گێرەشێوێنی و دووبەرەکی سازکردنن. لەبەر نەبوونی سیاسەتێکی فەرهەنگی یان لەڕاستیدا هەژاری فەرهەنگی،هەر جارە و باهۆز و فەرتەنەیەک کۆمەڵگەی کوردی دەگرێتەوە و هەموو پیلانە نگریسەکانیش دوای یەک ئامانج دەکەون و ئەویش لەخشتەبردن،ناکۆکی نانەوە، ئاژاوەگێڕی،ترازان و تێکدانی یەکڕیزی لە هەر هەموو پار و بەشەکانی نیشتماندا.

لێرەوە ئازارەکە سەد هێندە گورچکبڕ و هەژێنەرترە کە تاقمێکی هەلپەرست و زەینکوێر بە بیانووی جیاوازی لە نێوان زار و بنزار و ئایین و ئایینزادا کە پرسێکی هەرە ئاسایی و نیشانە بۆ فرەڕەنگی و فرەدەنگی لە نێو کولتووری کوردیدایە،ڕاست تیر دەگرنە دڵی خودی نیشتمان و دەیانەوێت بۆ گەییشتن بە مراز و ئاواتە پۆخڵەکەیان،درز و کەلێنێکی گەورەتر دروست بکەن. شاعیری نەتەوەیی کورد”هەژار موکریانی(1991-1921)نزیک 60ساڵ لەمەوپێش لە پەیامێکدا بۆ کۆڕی زانیاریی کورد لە بەغدا دەبێژێت:

ئەم کۆڕە ژ کورداڕا جەوهەر بە خەڵات دێنێ

تیرێژی هونەر لەوڕا تاریکی دەتارێنێ

وێژە و کەلەپووری کۆن،فەرهەنگ و زمانەوانی

زانیاری بە هۆزانی خۆی لەگرەوە دەنوێنێ

کرمانج و لوڕ و سۆران،زازا و موکری و گۆران

وەل یەکتری داخێون،کەس نینە کو دامێنێ

ئەو ڕووگەیە پیرۆزە،ئاواتی گەلی کوردە[1]

بڵا پەیام و شیعرەکەی هەژار پێوەر بۆ هەموو کوردێکی گەلپەروەر بێت و جیاوازییەکان وەک دەرفەت نەک هەڕەشە بقۆزێتەوە.

دووەم،”حسێن سەفامەنش”،دەنگێکی ئەهوورایی نیشتمانەکەی کوردانە کە لە داڵاهۆی سەربەرزەوە بۆ ماوەی پتر لە 30 ساڵ دەچێت لە مەیدانی هونەری ڕەسەندا ئامادەیە و دەنگی ئاشنا بە هەموو شار و شارۆچکە و گوند و شاخ و داخێکی نیشتمانەکەی کوردانە و چ تۆفیر ناکات ئەو چریکە بڵندە لە کامە ناوچە و شار و گوندی نیشتمانەوە سەری هەڵدابێت چونکە نیشتمانە ڕاستینەکەی سەفامەنش خودی کوردستانە و کەس ناتوانێت نکۆڵی لەم ڕاستییە بکات.

سێیەم،وەک خودی خۆم،بۆ یەکەم جار لە ڕێی هەڤپەیڤینەکەی میدیاکاری کورد،”بارزان شاسوار”(1957)لە کەناڵی”میدیا تێ ڤێ”دەگەڵ هونەرمەندی زمانپاراوی کورد،”ناسر ڕەزازی”(1955)،چریکەی بڵندی دەنگەکەی”حسێن سەفامەنش”م بەرگوێ کەوت کە بە گوتنەوەی گۆرانی”ساڵەهای ساڵە”ی ئەم هونەرمەندە،ئەشکی شۆقێکی خستە نێو چاو و دڵەکەی ناسر ڕەزازی. هەر لێرەوە سۆزی بلاوێنی دەنگەکەی سەفامەنش دە هێندە زێتر ڕێی بڕییە نێو هەموو ماڵە کوردێک و مژدەی لەدایکبوونی گەورە هونەرمەندێکی دی بە ڕووبەری هونەری کوردی بەخشی. بەدرێژایی پتر لە 30 ساڵ،حسێن سەفامەنش بە چریکە ئەهووراییەکەی هەردەم لە مەیداندا ئامادە بووە و لە کوێ،ئازار و ژانێک وەبەر جەستەی نیشتمان کەوتبێت،خۆی لەوێندەر ئامادە بووە،دەنگی هەڵبڕیوە و هەڵوێستی نواندووە. جگە لەمەیش،خودی گۆرانییەکانی ئەم هونەرمەندە ڕوونترین بەڵگە بۆ سەلماندنی ئەم ڕاستییەن.

چوارەم،حسێن سەفامەنش،ڕۆژانێک بە گۆرانی”خوەیشگە خاسەگەم”،ڕووی سترانەکەی لە ئافرەتی کورد بوو و دەیەویست ژن بۆ ئامێزی نازەنینی جلوبەرگی ڕەسەنی کوردی بگەڕێنێتەوە و هەلێک بخاتە بەردەم خانمان کە ئەم بەرگە پشتگوێ نەخەن،چونکە کراسی ژنانی کورد نەک ناجوان نییە بگرە یەک لە بەرگە هەرە ڕازاوەکان بۆ خانمانە کە جوانییەکەی سەد هێندە دەنوێنێت. لە لایەکی دیکەوە ژنی کورد ئێستا پێویستی بە قووڵبوونەوە لە خوێندنەوە و بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیریی خۆی هەیە و دەتوانێت شانبەشانی پیاو،لە مەیدانەکەدا ئامادە بێت و بەرەنگاری شەمشەمەکوێرەکان ببێتەوە کە تیری ژاراوی تێ دەگرن و بە بیانووی پڕ و پووچ،دەبنە کۆسپ و لەمپەری سەر ڕێی خەبات و چالاکی.

پێنجەم،سەفامەنش،ڕۆژانێکیش بە حوزنە بڵندەکەی دەنگەکەی،دەمانباتەوە تا سەر بەرزاییەکانی شاهۆی سەرکەش و دەسەلمێنێت شاهۆ،قەندیل،داڵاهۆ،نەکەرۆز،ئاگری،سەفین و…،لە لای هەر یەکن و قاسپەی کەوی کوردان لەوێندەرەوە هەمیشە بڵندە.

حسێن سەفامەنش ئەمڕۆکە مۆرک و جێپەنجەی بەسەر هونەری ڕەسەنی کوردییەوە دیارە و ئیتر ئەم هونەرمەندە مڵکی بە تەنێ ناوچە و شار و گوندێک نییە و هەر هەموو کوردستان،مەکۆ و لانکەی هونەرەکەیەتی. سەفامەنش ئێستا لە ترۆپکی هونەرەکەیدایە و خاوەن ئەزموونێکی باڵایە و چاوەڕوانی لەم کەڵە هونەرمەندە فرەترە و پێویستە ئەوەندە دەربایستی قسە و قسەڵۆکی تاقمێکی بوودەڵەی شەوپەرست نەبێت و وەک جاران هەر لە قەسر و ئیلام و کرماشانەوە تا بە سنە و موکریان و مەریوان و هەورامان و سەرپاک کوردستانی نیشتمانەوە بۆ گشت کوردان بسترێت.

شەشەم،حسێن سەفامەنش کە لە کانیاوە زوڵاڵەکەی هونەری ڕەسەنی کوردی لە لای سەدان هونەرمەندی وەک سەیید ئەسکەر کوردستانی(1937-1882)،حەسەن زیرەک(1972-1921)،عەلی مەردان(1981-1904)،تایەر تۆفیق(1987-1922)،حسێن عەلی(1991-1925)،حیشمەت لوڕنژاد(1995-1947)،محەممەد ماملێ(1999-1925)،موجتەبا میرزادە(2005-1945)،ئازاد خانەقینی(2006-1958)،ئیسماعیل مسقەتی(2008-1922)،ئارام تیگران(2009-1934)،حەمەجەزا(2010-1949)،ئیسماعیل سابوور(2019-1956)،یەدوڵڵا ڕەحمانی(2011-1950)،ئۆسمان هەورامی(1936)، مەزهەر خالقی(1938،تەنیا عەرەب(1952)، ناسر ڕەزازی(1955)،قادر ئەلیاسی(1961)و… دەخواتەوە،ئیدی کوا ڕەوایە بە قسەی پڕ و پووچی تاقمێکی گێرەشێوێنی زەینکوێر،لە خودی نیشتمان بتۆرێت!

حەوتەم،30ساڵ ئامادەبوون لە کۆڕی گەرمی کوردانی گەلپەروەردا،ڕۆح و وریەکی ئەوەندە بڵندی نیشتمانی لە لای حسێن سەفامەنش دروست کردووە،کە تیرە ژاراوییەکەی ناحەزان هەردەم وە بەردی تەق و ڕەق دەکەوێت و بەرەو سینگە ژەنگاوییەکەی خۆیان دەگەڕێتەوە.

هەر بۆیە پێویستە بڵێم،تۆ کە خاوەنی سەدان سترانی وەک “خوەیشگە خاسەگەم،کوڕگەل بێنەوە،داڵاهۆ،خەو ئەڕاد نەیرم،ئەی خودا،ئەرمەنی،دایە،کرماشان،ئامۆزا گیان،هەر من بێکەسم،هەڵەبجە،ئەی موتریبی حەریفان،ماڵمان ئەمبەر ئەوبەرە،نەسرین ئەمڕۆ نەورۆزە،دێوانە خۆم،وە خودا نە،هەڵاڵە وەرە،زمانی کوردی،شەڤ چوو،کۆڵبەر،پەی خەڵوەتی،کۆبانی،کرماشانەگەم هەسارەی شەوم”و…یت و هەر هەموو نیشتمانت لە کۆڵ ناوە و ئەم هەموو دەنگ و سۆزەت لە لا کۆ بووەتەوە،کوا دەبێت بە دوو قسەی شەوپەرستان،مەیدانەکە چۆڵ بکەیت!

هەشتەم،ڕەنگە هەر وەک چلۆن ئەم ڕەخنەیە ئێستا ڕووی لە خەمساردی بەشێکی جەماوەر لە هەمبەر زمانی کوردی لە سنە تا بە مەهاباد و …بێت،بە هەمان شێوە کرماشانیش بگرێتەوە و ئەمە چ پێوەندی بە خاڵە جیاوازەکان و زاراوەی دێرین و زەنگین و ڕەنگینی کەلهوڕییەوە نییە کە چەندان پەڕتووکی پیرۆزی وەک”سەرەنجام”ی بە زمانی کوردی پێ نووسراوە و سەدان دەنگی بڵندی شیعری وەک شاکە و خان مەنسوور(1700ی زایینی)،خانای قوبادی(1778-1704)،سەیید یاقوو مایەشتی(1881-1808)،سەیید ساڵح مایەشتی(1905-1834)،غوڵامڕەزا ئەرکەوازی(1839-1770)،تەمکین کرماشانی(1978-1920)،شامی هەرسینی(1984-1917)،پەرتەو کرماشانی(2022-1931) ئەسەد چراغی(2015-1930)،سەعید عیبادتیان بە نازناوی بانان(1963)،ئەلی ئولفەتی(1977)و… لەوێوە دەڕژێنە نێو سیروانی ئەدەبی کوردییەوە.

ئەمە ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە هەنووکە بەشێکی فرەی جەماوەری شار بە زمانێک دەئاخفێت کە خۆیان وتەنی بە”فارسیی کرماشانی”ناودێر دەکرێت و چ بەرگی زمانی کوردی لەبەردا نییە و”ئەردەشێر کشاوەرز”(1944)وتەنی،تشتێکی بێ ڕەگ و ڕیشەیە و فڕی بە کوردییەوە نییە. شێوازی ئاخاوتنەکە ئەوەندە ئاسایی بووەتەوە و لە هەموو شوێنێک دەکار دێت و قسەی پێ دەکرێت کە گەر سووکە گلە یان ڕەخنەیەک بگریت،وەبەر زمانێکی زبر دەکەویت و بگرە دەیان ناو و ناتۆرەت وەپاڵ دەدرێت. کرماشان کە هەنووکەیش بە سەدان نووسەر،هونەرمەند و ڕۆشنبیری وریا و خەمخۆری لە ئامێزدایە کە لە هەر هەموو کوردستاندا ناسراون،لە واقیعدا بەشێکی زۆری جەماوەرەکەی لە هەمبەر چاند و زمانی کوردیدا خەمساردە و لە کووچە و کۆڵان و بازاڕ و فەرمانگەکاندا،زمانی باڵادەست،فارسییە و خەڵکەکە بە هەزار داخ و کەسەرەوە کوردییەکەی خۆی پشتگوێ خستووە و بەم زمانە قسە دەکات. ئەوە لە حاڵێکدایە ئێستایشی لەگەڵ بێت زۆرینەی نفووس و حەشیمەتی  کرماشان کوردە و کرماشانیش شارێکی هەرە گەورەی کوردستانە و کەس ناتوانێت نکۆڵی لەم ڕاستییە بکات و مێژوو بشێوێنێت. بەڵام ئەی هۆکارەکان چنە زمان و فەرهەنگی کوردی بەرەو ئەم ئاقارە چووە یان بە واتایەکی ڕاستتر،ئەوەندە غەریب کەوتووە و بگرە پەراوێز خراوە؟ دیارە ئەم پرسە پێویستی بە توێژینەوەیەکی ورد هەیە و هەر وا سووک و هاسان ناکرێت بەسەریدا باز بدەین. لێ ئەوەی لەم نێوانەدا دیار و خویایە و بە هۆکاری سەرەکیش دادەنرێت،خەمساردی لە لایەکەوە ڕووی لە خودی بنەماڵەکان بەرانبەر زمان و چاندی کوردییە کە خەڵکەکە ئەوەند بەدەست ژیانی ڕۆژانەوە سەرقاڵە،ئیدی پرسی زمان و فەرهەنگ لە لای بووەتە پرسێکی لاوەکی و فرەیش بەهەند وەرناگیرێت.لە ئالییەکی دیکەوە،ئارێشەکە بەرۆکی ڕۆشنبیران دەگرێتەوە کە هەموو هەوڵ و خەباتەکەیان ئەوەیە جار ناجار لە دەوری یەک گرد دەبنەوە و کۆڕێک بەڕێوە دەبەن. هەر بۆیە دەنگیان وەک پێویست بە کۆمەڵ ناگات یان بە واتایەکی ڕاستتر،کارتێكەرییان لەسەر کۆمەڵ بەرفرەوان نییە. نووسەری ئەم دێڕانە لە بابەتێکی توێژینەوییدا لە بن سەردێڕی”بچوو بچوو خاڵوو کوردی نمەزانی”،سووکە ئاوڕێکی لەو پرسە داوەتەوە.

نۆیەم و دوا خاڵ،لێرەوە ئەرکەکەی حسێن سەفامەنش و ڕۆشنبیرانی ئەم ناوەی نیشتمان قورستر دەبێت و هەرگیز نابێت بکەونە بن کارتێکەری قسەی هەڵیت و پەڵیتی تاقمێکی شەوپەرست چونکە هەم کرماشان،خاکە نازەنینەکەی کوردانە،هەم کەڵهوڕی،یەک لە دێرینیترین و شیرینترین زاراوەکانی زمانی کوردییە و هەمیش حسێن سەفامەنش لەمێژە بوونی خۆی لە مەیدانەکەدا هەم وەک هونەرمەند و هەمیش مرۆی گەلپەروەر سەلماندووە و پرسەکە چ قسە هەڵناگرێت.

جێی ئاماژەپێدانە هونەرمەند”حسێن سەفامەنش”ڕۆژی 29ی پووشپەڕی ساڵی 1355ی هەتاوی(1976)لە شا شارەکەی کوردان،کرماشان لەدایک بووە. خاوەنی هەگبەیەکی ڕەنگاڵەیی لە گۆرانی کوردییە و خودانی چەندان ئەلبۆمی وەک”ئێوارە”و”یەلدا”یە و هەڵگری دەیان خەڵاتی زێڕینی وەک”خەڵاتی ماملێ”بۆ ساڵی 2019یە.

*:سەردێڕ و ناونیشانی نووسینەکە لە خودی گۆرانییەکی ئەم هونەرمەندەوە وەرگیراوە.

ژێدەر:

  • بۆ کوردستان،هەژار،بڵاوکراوەی ئاراس،چاپی چوارەم،هەولێر،2001
  • گۆرانییەکانی حسێن سەفامەنش
  • ماڵپەڕی محەممەد ماملێ net
  • هەڤپەیڤینی بارزان شاسوار دەگەڵ ناسر ڕەزازی،میدیا تێ ڤێ،ساڵی 2000
  • گۆڤاری بەیان،بچوو بچوو خاڵوو کوردی نمەزانی،هۆمەر نۆریاوی،ژمارە 30،ساڵی 1402ی هەتاوی(خەرمانانی 2723)و چەندان سەرچاوەی دی ئینتەرنێتی

[1] بۆ کوردستان،ل354

Tags: هونەریوتار و بیروڕا
هۆمەر نۆریاوی

هۆمەر نۆریاوی

هۆمەر نۆریاوی،میدیاکار،شاعیر و وەرگێڕ،به‌ ڕۆژێکی زستانی ساڵی 1346ی هه‌تاوی(دێسەمبەری 1967)له‌ گوندی "نۆریاو"ی سه‌ر به‌ شاری "پاوه"‌ (ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان)له‌ ‌دایک بوومه‌. خوێندنی سه‌ره‌تاییم هه‌ر له‌ گونده‌که‌م کۆتایی پێ هێناوه‌. بۆ خوێندنی ناوه‌ندیی و دواناوه‌ندی ڕووم له‌ خوێندنگه‌کانی شاری "پاوه‌" کردووه‌. ساڵی 1365ی هه‌تاویی (1986)بڕوانامه‌ی دیپلۆمم وه‌رگرتووه‌ و هه‌مان ساڵیش له‌ کۆلیژی "زانسته‌ کۆمه‌ڵاتییه‌کانی زانستگه‌ی تاران" وه‌رگیراوم و ساڵی 1370ی هه‌تاوی(1991)له‌ لقی توێژینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵاتیدا وه‌ک توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی بڕوانامه‌ی بکالۆریۆسم وه‌رگرتووه‌.

Related Posts

ژیانێک لەگەڵ کتێبدا
وتار و بیروڕا

وەھمی خوێنەوەی جیاوازی دەق

15/11/2026
ئەودیووی جێندەر
وتار و بیروڕا

Siamese twins دووانە یەکگرتووەکان

15/11/2026
وێنەکـێـشی پەرتـووکی منـداڵان رانـدۆڵـف کاڵـدیکـۆت..
وتار و بیروڕا

وێنەکـێـشی پەرتـووکی منـداڵان رانـدۆڵـف کاڵـدیکـۆت..

15/11/2026
Next Post
رامانێک بە دیار شانۆگەری لەچک

رامانێک بە دیار شانۆگەری لەچک

Discussion about this post

نوێترین بابەت

رامانێک بە دیار شانۆگەری لەچک

رامانێک بە دیار شانۆگەری لەچک

15/11/2026
کوڕگەل بێنەوە،کەژ بەفراوییە

کوڕگەل بێنەوە،کەژ بەفراوییە

15/11/2026
ژیانێک لەگەڵ کتێبدا

وەھمی خوێنەوەی جیاوازی دەق

15/11/2026
ئەودیووی جێندەر

Siamese twins دووانە یەکگرتووەکان

15/11/2026
وێنەکـێـشی پەرتـووکی منـداڵان رانـدۆڵـف کاڵـدیکـۆت..

وێنەکـێـشی پەرتـووکی منـداڵان رانـدۆڵـف کاڵـدیکـۆت..

15/11/2026
دیکارت ڕووبه‌ڕووی تاریکی و تاریکیخوازەکان دەبێته‌وه‌

ئینتیداب و داسەپاندنی ئینتیدابی به‌ریتانی لە عێراق و شوێنه‌واره‌كانی به‌سه‌ر باشووری كوردستاندا

15/11/2026
(یادگارییەکانی شوفێرێکی تەکسی) چاپکرا

(یادگارییەکانی شوفێرێکی تەکسی) چاپکرا

26/10/2026
بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]

بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]

18/10/2026
گرنگـییەکانی شـیعـر بۆ منـداڵان..

دوو هۆنراوە بۆ باخچەی منداڵان

18/10/2026
نۆبڵی ئه‌م ساڵ به‌ ئان کارسۆن به‌خشرا

نۆبڵی ئه‌م ساڵ به‌ ئان کارسۆن به‌خشرا

18/10/2026
  • وتار و بیروڕا
  • چاند و هونەر
  • ئەدەب
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی
  • میدیاکان

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.

Welcome Back!

Login to your account below

Forgotten Password? Sign Up

Create New Account!

Fill the forms bellow to register

All fields are required. Log In

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In
No Result
View All Result
  • وتار و بیروڕا
    • وتار و بیروڕا
    • دیمانە
    • ئێسپرێسۆ
  • چاند و هونەر
    • هونەری
    • سینەما و تیڤی
    • شێوەکاری و فۆتۆگرافی
  • ئەدەب
    • هۆنراوە
    • ئەدەبی
    • ئەدەبی منداڵان
    • چیرۆک
  • هەواڵ
  • تەندروستی و ژیان
    • تەندروستی و ژیان
    • ستایل
    • کۆمەڵایەتی
    • خواردن
    • هەمەڕەنگ
  • سپۆرت
  • ڤیدیۆ کلیپ
  • وێب تیڤی
  • میدیاکان

© 2022 چرا ماڵێک بۆ هەمووان.